.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕۆژی ڕابردوودا، به‌مه‌به‌ستی سازکردنی دوو ئاهه‌نگ له هه‌ولێرو سلێمانی، کچه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "نه‌جوه که‌ره‌م" گه‌یشته کوردستان
بڕیاره ئه‌م شه‌و له هه‌ولێرو سبه‌ی شه‌و له سلێمانی ئاهه‌نگه‌که سازبکرێت.سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیای بابیلۆن سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند، نرخی بلیتی ئاهه‌نگه‌که بۆ که‌سێک له ڕیزی پێشه‌وه گه‌یشتووه‌ته 800 دۆلار‌و رزیزی دواتر 250 دۆلار‌و ڕیزه‌کانی دواوه 175 دۆلار، ئاشکراشی کرد ڕیزی پێشه‌وه بۆ خێزانێک دانراوه‌و کرێی بلیتی مێزه‌که له هه‌شت هه‌زار دۆلار نزیکده‌بێته‌وه.جه‌ماوه‌رنیوز بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ژماره‌ی بلیته فرۆشراوه‌کان په‌یوه‌ندیکرد به نوێنه‌ری کۆمپانیاکه له هه‌ولێرو سلێمانی به‌ڵام هیچ کامیان ئاماده نه‌بوون وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌نه‌وه.شایانی باسه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له‌ووتارێکدا به‌زمانی عه‌ره‌بی که له‌ڕۆژنامه‌ی ئیلاف بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که داهاتی مانگانه‌ی تاکه که‌س له کوردستان له 200 دۆلار که‌متره‌و خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر باری گه‌نده‌ڵیدا ده‌ناڵێنن.ئه‌و ڕۆژنامه نووسه دوای ده‌ربڕینی سه‌رسامی بۆ ده‌نگی به‌سۆزی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده پێیراگهیاندبوو که زۆربه‌ی گوێگرانی ئه‌و له کوردستان هه‌ژارن و داواشی لێکردبوو له‌به‌ر خاتری ئه‌وان سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رچاوه& shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
