.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















كاتێك جێسیكا لاگاس تەمەنی 11 مانگ بوو، ئەو كچە بێ دایك و باوك بوو، لەگەڵ ئەوەش جێسیكا زۆر نزیك بوو لەوەی لەبەر برسێتی لە عێراق گیان لەدەستبدات. جێسیكا قژی دەڕووتایەوەو نەیدەتوانی بەپێوە بوەستێ و لەشی لاواز بوو.
ئێستا جێسیكا، تەمەنی 18 ساڵە و نوێنەرایەتی ناوچەكەی خۆی (دۆڵی ئالامادن) دەكات لە پێشبڕكێی شاجوانی ویلایەتی كالفۆرنیا لە ئەمریكا. ئەو لەم بارەیەوە دەڵێ " ئەگەر بەجوانی بیری لێبكەیەوە، شتێكە شێتت دەكات".
جێسیكا و خوشكە تەمەن 20 ساڵەكەی كە ناوی شیرینە، خەڵكی كودستانی عێراقن و دایكیان كە ناوی "كوردستان" بووە لە ئازاری 1991دا كوژراوە، كاتێك هێزەكانی سەدام حوسێن ئەو ناوچەیەیان بۆردومان كرد بۆ سەركوتكردنی راپەڕینی خەڵكی ئەو ناوچەیە.
دوای كۆچی دوایی هاوسەرەكەی، باوكی ئەو كچانە بەناوی سەردار محەممەد كەریم، ماڵ بە ماڵ گەڕا تاوەكو خێزانێك بدۆزێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئاگایان لە كچەكانی بێت، بەڵام باوكیان هەرگیز نەگەڕایەوە. سەردار لە كەمپێكی پەنابەران لە توركیا چاوی بە دان و دیئان لاگاس كەوت، كە ئەو كەپڵە كاری خێرخوازیان دەكرد لەو كەمپە. ئەو ژن و مێردە لەسەر داوای سەردار، سەردانی كچەكانیان كرد لە عێراق و كاتێكیش گەیشتنە لایان، لەشی شیرین ئاوسابوو، بەهۆی ئەوەی هیچ خوراكێكی گیایی نەخواردبوو و جێسیكاش وا دیاربوو كە ماوەی چەند مانگێكبوو نانێكی باشی نەخواردووە.
لە كانوونی دووەمی 2006، دیئان لاگاس لە وتارێكدا لەبارەی چیرۆكی كچەكانەوە گوتی" ئەوەی بینیمان قەیرانی خواردن بوو، هەرگیز كەسم نەدیوە بەو شێوەیە چەوسابێتەوە".
لەسەر داوای سەردار، ئەو كەپڵە دوو كچەكەیان لە خۆیان گرت و بە رێگەی یاسایی كردیاننە كچی خۆیان.
جێسیكا باوكی خۆی وەبیر نایێت، تەنیا ئەوە نەبێت كە وێنەیەكی خەیاڵاوی لەبارەیەوە دەزانێ و هەرگیز وێنەی دایكی خۆی نەدیوە. لەگەڵ ئەوەی جێسیكا دەیەوێ نازناوی شاجوانی 2009ی ویلایەتی كالیفۆرنیا بەدەستبێنێ، لەبەرئەوەی "خۆش دەبێت بكەویتە بەرچاوی خەڵك"، بەڵام ناوبراو هیوادارە كە ئەو نازناوە یارمەتیدەری بێت بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەكی باش بۆ خەڵكی دیكە، بەهۆی ئەو ئەزموونە تاڵەی هەیبووە لە عێراق.
خوشكەكەیشی شیرین لاگاس، ئێستا شووی كردووەو لە نزیك شاری ساكرەمێنتۆی پایتەختی ویلایەتی كالیفۆرنیا دەژی . جێسیكا بۆ خۆیشی لەگەڵ سێ هاوڕێیدا لە ئاپارتمانێك دەژی و كاری داینگەیی دەكات.
ئەوە یەكەم جار نییە جێسیكا خۆی بخاتە نێو بواری نێوبانگ وەرگرتن و بەرچاوی خەڵك.
جێسیكا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بووە پاڵێوراوی شاجوانی كالیفۆرنیا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رۆژێكیان جێسیكا لە ئینتەرنێتدا دەگەڕا بۆ ئەوەی بتوانێ بەشداریی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی بكات، بەڵام كاتێك جێسیكا ریكلامی ئەو پێشبڕكێیەی بینی، راستەوخۆ فۆرمەكەی پڕكردەوە. تاوەكو مانگی 4ی رابردوو هیچ وەڵامێكی نەدرایەوە، بەڵام لەو مانگەدا ئیمەیلێكی پێگەیشت و تێیدا نووسرابوو " قبوڵ" كراوە بەشداری لەو پێشبڕكێیەی شاجوانیدا بكات.
هەروەها لە ئیمەیلەكەدا هاتبوو كە پێویستە جێسیكا لە هۆتێلێكی گەورە لە شاری ئۆكلاند ئامادەبێ بۆ چاوپێكەوتن. جێسیكا نوێنەرایەتی ناوچەی (دۆڵی ئالامادن) دەكات، لەبەرئەوەی یەكەمجار لەوێ ژیاوە، پێش ئەوەی رووبكاتە شاری (سانهۆزەی). ئەگەر جێسیكا لەو پێشبڕكێیەدا سەربكەوێت یاخود سەرنەكەوێت، ناوبراو زۆر قۆناخی بڕیووە، لەچاو ئەو ژیانەی لە عێراق هەیبووە.
جێسیكا لەو بارەیەوە دەڵێ " ئەگەر دۆڕام، شتێكی ناخۆش دەبێ، بەڵام هەر خۆشحاڵ دەبم بەوەی كە ئەو هەلەم بۆ رەخساوە بەشداری لە كارێكی وادا بكەم".
لە رۆژنامەی San Jose Mercury News-ی ئەمریكی وەرگیراوە
رووداو - كالیفۆرنیا

لهسهر هێڵ نییه
dastakant xosh sandrella gyan
jegay shanazyya ka kcheky kurd bbeta shajwany kalifornya
sarkawtw byt gwlakam
لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet hawre giyan walla shtaki zor basha
kchi kurd bebeta shajwani walataki wak amrika
her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakatan hawreian beguman cey shanazia kcheky kurd nwenaraiaty shacwanany kalifornia bka
hiway sarkawtn bo hamu kcheky kurd
لهسهر هێڵ نییه