.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له‌تواناو به‌هره‌كان و ئاڵوگوَڕكردنى هزرو تێروانینه‌كانى شانوَ له‌سه‌ر ئاستى چه‌ند كه‌لتورێك و ده‌رچوون له‌و بازنه داخراوه‌ى شانوَ له‌كوردستان، له‌و روانگه‌یه‌وه كوَمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى كورد له‌سلیمانى، بوَ هێنانه‌دى كه‌مێك له‌بوَچوون و خه‌ونه‌كانى شانوَ، چه‌ند گروپێكى هونه‌رى له‌ئامێز گرت، له‌وانه ماڵى شانۆى به‌رلین، وۆركشۆپى راهێنانى به‌رده‌وام، په‌یمانگه‌ى شانۆى جیهانى-ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى كورد، له‌و میواندارییه‌دا ده‌قێكى شانۆى به‌چه‌ند زمانێك كه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكه‌وه كارى بۆ كرابوو نمایشكرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه شانوَییه‌كاندا، له‌سه‌عات (4)ى ئێواره‌ى(3/12) له‌هوَڵى نیشتمانى ئه‌منه‌سووره‌كه، ماڵى شانوَى به‌رلین شانۆگه‌رى حه‌مامى ژنانى نمایشكرد، كه له‌ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانى ئیحسان عوسمان بوو به‌زمانى ئه‌ڵمانى پێشكه‌شكرا.
له‌دووه‌م روَژى نمایشه‌كه‌داو له‌سه‌عات (4) ى ئێواره‌ى (4/12/2009) و له‌هوَڵى نیشتمانى ئه‌منه‌سووره‌كه هه‌مان شانوَیى به‌زمانى فارسى، له‌ده‌رهێنانى كه‌ڤالا ێدقى، له‌لایه‌ن گروپى په‌یمانگه‌ى شانوَى جیهانى _ئه‌لمانیا نمایشكرا.
له‌سێیه‌م روَژدا كوَمه‌له‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى كورد هه‌مان ده‌قى به‌ناوى ژنێك له(8)ی مارسدا، له‌روَژى (5/12/2009) له‌هوَڵى كوَمه‌ڵ، له‌ده‌رهێنانى شه‌فیق محه‌مه‌د، به‌زمانى كوردى نمایشكرا.
بڕیاره بۆ ئه‌مڕۆش كه چواره‌م رۆژى نمایشه‌كانى گروپى ووَركشوَپى راهێنانى به‌رده‌وام، هه‌مان شانۆگه‌رى به‌زمانى عه‌ره‌بى، له‌ده‌رهێنانى د. هه‌یپم عبدالرزاق، له‌هوَڵى كوَمه‌لا نمایشبكرێت.
له‌كوَتاى هه‌ربه‌رهه‌مێكدا گفتوگوَ له‌سه‌ر شانوَییه‌كان كرا‌و ئاماده‌بووانیش راو سه‌رنجى خوَیان خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه & knwe

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه