.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






هه‌ركاتێك سه‌ری قسه ده‌رباره‌ی په‌رده‌ی كچێنیی‌و دورینه‌وه‌ی داده‌مه‌زرێ، ئه‌وا یه‌كسه‌ر بیرمان به‌ره‌و وڵاتانی ئیسلامیی ده‌ڕوات، ئه‌و سه‌رزه‌مینانه‌ی كه زۆرجار روویداوه كچێك به‌هۆی له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنییه‌وه بیری له‌خۆكوشتن كردووته‌وه. به‌ڵام دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیی ته‌نها له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا باو نی‌یه.
له‌كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدی‌و ئیسلامییه‌كاندا "پاكیزه‌گیی بوونی كچان" یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی كه پیاوێك بۆ هاوسه‌رگیریی به‌مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌م مافه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌لایانه‌وه گرنگه كه هه‌ندێجار خێزانی زاواكان وێڕای ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی پاكیزه‌گییان له‌یه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه خه‌وتن‌و جووتبوونیاندا بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، هێشتا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌وه له‌لای پزیشكیش به‌ڕه‌سمیی بۆیان بسه‌لمێت كه په‌رده‌ی كچێنیی بوكه‌كانیان نه‌دڕاوه.
ئێوه دیمه‌نی كچێك بهێننه به‌ر چاوی خۆتان كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی پاڵكه‌وتووه‌و وا بڕیاره چه‌ند ساتێكی دیكه خۆی به‌ده‌ستی جه‌ڕاحێك بسپێرێت، تا به‌ده‌مه چه‌قۆیه‌ك‌و چه‌ند ته‌قه‌ڵێك په‌رده‌ی كچێنیی بۆ بدورێته‌وه‌و یاده‌وه‌رییه‌ك به‌لانیكه‌مه‌وه له‌ڕووی فیزیكییه‌وه له‌ژیانی ئه‌ودا بسڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ كه‌سێك ناتوانێت جێپێی ئه‌و یاده‌وه‌رییه له‌مه‌غزو مێشكی كچه‌كه‌دا به‌یه‌كجاریی بدورێته‌وه یان بسڕێته‌وه. هێشتا جه‌ڕاحه‌كه نه‌هاتووه‌ته ژوورێ‌و كچه‌كه به‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی له‌وێ ئاماده‌یه ده‌ڵێت "له‌كلتوری مندا له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنیی، یه‌كسانه به‌په‌ڵه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاریی، ته‌نها شتێك كه ئێستا بۆ من له‌خودی ژیانم گرنگ‌و به‌نرختره، په‌رده‌ی كچێنییه".
ئه‌و دیمه‌نه‌ی له‌زه‌ینی ئێوه‌دا سه‌باره‌ت به‌م شانۆیه به‌رجه‌سته‌كراوه، بێگومان ژورێكی نه‌شته‌رگه‌ریی پزیشكیی یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی تاران، قاهیره یان تونسه، به‌ڵام كه‌مێك هزرتان به‌رینتر بێت‌و به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌وروپا بێن، چونكه ئه‌و ته‌ختی شانۆیه‌ی كه پێشتر باسكرا، له‌عه‌یاده‌یه‌كی تایبه‌تی له‌فه‌ڕه‌نسا رووده‌دات، له‌شوێنێك ئه‌م كچه فه‌ڕه‌نسییه‌ی خه‌ڵكی مون پالیه، كه خێزانه‌كه‌ی كۆچبه‌رێكی مه‌غریبییه، هاتووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی، یان به‌لانیكه‌مه‌وه لای خه‌ڵكیی وا خۆی ده‌ربخات.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی رێژه‌ی كۆچبه‌رانی موسڵماندا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتالیا‌و هه‌ندێك وڵاتانی دیكه، كاری دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیش له‌م وڵاتانه‌دا رووی له‌زیادبوون كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن خه‌رجیی تێچوونی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌ئه‌ستۆ بگرن، كه نزیكه‌ی 3000 دۆلاره، له‌ڕێگه‌ی تۆڕی گه‌شتكردنی تایبه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی وه‌ك تونس‌و میسر ده‌چن‌و ده‌توانن به‌بڕی 500 یۆرۆ ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه كه نزیكه‌ی نیو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، له‌میسر به "تاوان" داده‌نرێت‌و ئه‌و پزیشكه‌ی ئه‌م كاره بكات، به‌شه‌ش مانگ زیندان‌و غه‌رامه‌كردنی نه‌قدی‌و ده‌ركردنی له‌پزیشكیی سزا ده‌درێت، كه‌چی سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش میسر بووه به‌سه‌نته‌ری دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی‌و هه‌میشه ژماره‌ی ئه‌و كچه گه‌نجانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌وڵاتانی كه‌نداوه‌وه به‌ره‌و میسر ده‌چن، روو له‌زیادبوونه.
دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیی.. گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا، شاری لیل، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌گه‌ر گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌یاسا ده‌رباره‌ی حوكمی دادگا سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌یه‌ك نه‌یده‌نوسی، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانی كه ئه‌و ئه‌ندازیاره گه‌نجه فه‌ڕه‌نسییه‌ی بووه به‌موسڵمان دوای تێپه‌ڕینی سێ هه‌فته به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كچێكی موسڵماندا كه پیشه‌كه‌ی په‌رستاریی بوو، چووه بۆ دادگا، تا هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، هۆكاری ئه‌م جیابوونه‌وه خێرایه‌شی، پاكیزه نه‌بوونی كچه‌كه بووه له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ورده‌كاریی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا ده‌نگ بداته‌وه، سه‌یر ئه‌وه بوو كه حكومی دادگا داوای پیاوه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و بڕیاری له‌یه‌كجیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ی دا.
پیاوه‌كه وتبووی كه "فریودراوه‌و كڵاو كراوه‌ته سه‌ری"، چونكه ئه‌و خوازیاری هاوسه‌رگیریی بووه له‌گه‌ڵ كچێكی "پاكیزه"دا، دادوه‌ری ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش، ئه‌م بیانووه‌ی به‌ڕه‌سمی‌و ره‌وا ناساندبوو، هه‌روه‌ها پاكیزه‌گیی كچێكی له‌كاتی شووكردندا به‌خه‌سڵه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كیی ژنێك زانیبوو. له‌به‌رئه‌وه له‌حوکمه‌كه‌دا راگه‌یاندرابوو كه ئه‌م "درۆ"یه هۆكارێكی تۆكمه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه.
ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌رینی به‌دوادا هات. به‌پێی راپرسیی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی 73%ی فه‌ره‌نسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه تووشی شۆك بوون به‌رامبه‌ر به‌حكومی دادوه‌ره‌كه. هه‌ڵبه‌ته مه‌ودای ئاستی ئه‌م شۆكه به‌ره‌و ئاسته باڵاتره‌كانی كۆمه‌ڵگه رۆیشت، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه سه‌رۆكی حیزبێكی گرنگی فه‌ڕه‌نسا ره‌خنه‌ی له‌م كاره گرت‌و دادگاكانی فه‌ڕه‌نسای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه بوون به رێكخراوێك بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی، وه‌زیری ژنانی ئه‌م وڵاته‌ش ئه‌م حوكمه‌ی به دابه‌زاندنی پێگه‌و قه‌در‌و حورمه‌تی ژنان زانی‌و یه‌كێك له‌ژنه فه‌یله‌سوفه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا له‌گه‌ڵ ئه‌م حوكمه‌ی دادگای لیلدا له‌مه‌به‌دوا ئیتر له‌شكرێك له‌كچانی موسڵمان ده‌بینین كه روویان كردووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان‌و خوازیاری دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنییانن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كاری دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیی، له‌عیاده‌ی تایبه‌تی‌و به‌ده‌ر له‌چوارچێوه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستیی ئه‌نجام ده‌درێت، ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه له‌فه‌ڕه‌نسادا له‌به‌رده‌ستدا نی‌یه، به‌ڵام جه‌ڕاحێكی پاریسیی ده‌ڵێت: هه‌ر هه‌فته‌یه‌و دوو تا چوار نه‌شته‌رگه‌ریی دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیی بۆ كچانی موسڵمان ئه‌نجام ده‌دات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش ته‌نانه‌ت له‌نێو پزیشكه‌كانیشدا ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. جاك لانراك، كه لێپرسراوی گروپێك له‌پزیشكانی كۆلێژێكی تایبه‌ت به ژنان‌و منداڵبوونه، هۆكاری ناڕه‌زاییه‌كه به‌مجۆره ده‌رده‌بڕێت "ئێمه له‌فه‌ڕه‌نسادا شۆڕشمان كرد، بۆئه‌وه‌ی یه‌كسانیی به‌ده‌ستبهێنین. له‌شۆڕشی 1968دا ژنان خه‌باتیان كرد تا مافی سوودوه‌رگرتنیان له‌ئامڕازی رێگرتن له‌ئاوسبوون‌و منداڵ له‌باربردنیان پێڕه‌وا ببینرێت، ئێستا ئه‌م جه‌ڕاحانه‌ی په‌رده‌ی كچێنیی ئه‌دورنه‌وه، ئه‌مانبه‌نه‌وه بۆ دواوه‌و ته‌سلیممان ده‌كه‌نه‌وه به به‌هاكانی رابردوو".
له‌وڵاتی دراوسێی فه‌ڕه‌نسا، واته ئه‌ڵمانیاشدا پێشتر یاسایه‌ك هه‌بوو، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه بوو ئه‌و كوڕانه‌ی سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كانیاندا كردووه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداون ده‌یانهێنن، به‌ڵام دواتر پابه‌ند نه‌بوون به‌قسه‌و به‌ڵێنی خۆیانه‌وه، ده‌بوو به‌مه‌بله‌غێك پاره قه‌ره‌بووی ئه‌م كچانه بكه‌نه‌وه، چونكه په‌رده‌ی كچێنییان دڕاندوون. به‌ڵام له 1998دا ئه‌م یاسایه به‌یه‌كجاریی لابراو كاری پێنه‌كرا.
دوا سه‌رنج
قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باوه‌ڕ بوون به‌په‌رده‌ی كچێنی یان باوه‌ڕ نه‌بوون پێی، به‌دید‌و بۆچوونێكی شه‌خسی‌و تایبه‌تی داده‌نرێت. به‌ڵام جێی نیگه‌رانییه كه هه‌میشه كاتێك سه‌ری قسه ده‌رباره‌ی په‌رده‌ی كچێنی داده‌مه‌زرێ هه‌موو بیر‌و هۆشمان به‌ره‌و لای كچان ده‌چێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج‌و تێبینی ئه‌وه بكه‌ین پاكیزه‌گی كارێكی دوو لایه‌نه‌یه، واته هه‌روه‌ك چۆن كوڕێك مافی خاوه‌ندارێتی‌و بڕیاردانی هه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیدا، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش پێویسته ئه‌م مافه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ری به‌ڕه‌وا بزانێت. گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان باوه‌ڕ به‌وه بهێنین‌و له‌وه تێبگه‌ین كه چێژوه‌رگرتن له‌ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه بێ جیاوازی، نه‌ك ته‌نها مافی به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگه.
awene.com
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
