.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











به‌شی دووه‌می"The Twilight Saga" جارێكی تر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا
ئا: عه‌بدوڵلا چنگیانی
-فیلمه‌كانی كۆتایی ساڵ لههۆلیۆد، توانیان سه‌ركه‌وتوتر بن له‌و فیلمانه‌ی چه‌ند مانگه نمایش ده‌كرێت
به‌شێوه‌یه‌كی چاوهرِواننهكراو و جیا له ساڵانی پێش‌و، فیلمه‌كانی مانگی یانزه‌و دووانزه‌ی ئه‌مساڵ چالاكتربون له‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ره‌تا و نیوه‌ی ساڵ نمایش كراون، و فیلمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات، و هه‌رهه‌مان ئه‌و سێ فیلمه‌ش هه‌فته‌ی پێش‌و لهوبازنهیهدا بوون.
به‌شی دووه‌می فیلمی "The Twilight Saga" به‌ناوی "new moon" (مانگێكی نوێ)، له‌ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌شی یه‌كه‌م به‌ده‌ستی هێنابو، به‌رهه‌م هات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌به‌شی دووه‌مدا زیاتر له‌وی تر سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری هۆلیۆد و جیهانی بۆخۆی راكێشا، و برِی داهاتی بهدهستهاتوی فیلمه‌كه ئاماره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌وا توانیویه‌تی ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته 230ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌ی فیلمه‌كه به چاكبونه‌وه‌ى "بێلا سوان" ده‌ست پێده‌كات، دووای ئه‌وه‌ی هێرشێكی توندی له‌لایه‌ن خوێن مژهكانهوه كرابووه سه‌ر، كه زۆری نه‌مابو كۆتایی به‌ژیانی بێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كهئاههنگی له‌دایكبونی دهگێرِێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یی و"ئیدوارد كۆڵن"ى هاورِێى. له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك لهماڵبادهكهی توشی خوێن پژانێكی سه‌خت ده‌بن، بۆیه "كۆلێنز" له‌به‌ر ئیدوارد و بێلا ناچار ده‌بێت شار به‌جێ بێڵێت و رووبكاته شاری واشینگتۆن. دووای ئه‌م به‌سه‌رهاته بێلا كه‌مێك ئاسوده‌یی ده‌بینێت، به‌ڵام كاهساتهكان نایه‌ڵن درێژه بكێشێت.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی "كریز ویتز" و پاڵه‌وانییه‌تی: كریستین ستیوارد، رۆبه‌رت باترسۆن، بێللی بێرك، ئانا كیندریك، جۆستین چۆن، ئاشلی گرین، تایلۆر لۆتنهر، جاكسۆن راسبۆن، راسل رۆبه‌رتس.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1-(The Twilight Saga: New Moon)ب 42,500 ملیۆن$، كۆى داهات: 230,674 ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:1.
2-(The Blind Side)ب 40,125 ملیۆن$، كۆى داهات: 100,250 ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:2.
3-(2012) 18,000 ملیۆن$، كۆى داهات: 138,776ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:3.
4-(Old Dogs)ب 16,846 ملیۆن$، كۆى داهات: 16,846ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
5-(Disney's A Christmas Carol)ب 16,003ملیۆن$، كۆی داهات: 105,373ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:5.
6-(Ninja Assassin)ب 13,135 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 13,135ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
7-(Planet 51)ب 10,200 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 10,200ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ى پێش‌و:4.
8-(Precious)ب 7,090 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 32,461ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:6.
9-(Fantastic Mr. Fox)ب 7,020ملیۆن$، كۆی داهات: 10,108ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:24.
10-(The Men Who Stare at Goats)ب 1,533ملیۆن$، كۆی داهات: 30,552ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:7
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
