.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر مشك ده‌ریانخستووه، که ماسولکه‌کان له‌چاوه‌ڕوانییدا بۆ شیرینی ڕێژه‌ی شه‌کری ناو خوێن به‌رز ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش میکانیزمێکی ڕێکخستنی گرنگه بۆ جه‌سته.
توێژه‌رانی ژاپۆنی ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مشکی تاقیگا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، ئاسووده‌بوونی پێشکاتی ئاماژه‌یه‌کی گرنگ به له‌ش ده‌به‌خشێت، هه‌ربۆیه ئه‌و جۆره ئاسوودهبوونهش به جوانترین ئاسووده‌بوون ده‌ستنیشان ده‌کرێت. ئه‌و ساته‌ی که‌سێك برێك له شیرینی بۆ خواردن ئاماده کردووه، مێشك فێڵێك له جه‌سته ده‌کات و ئاستی گلوکۆزی ناو خوێن هاوسه‌نگ ده‌کات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی میتابۆلیزم له‌ڕێگای هۆرمۆنی "Orexin"ه‌وه ده‌بێت، که کاریگه‌ی له‌سه‌ر چه‌قی کۆنترۆڵی مێشك ده‌کات، تا ڕه‌فتاری خواردن و هۆشیاربوون له بڕی شیرینی وه‌رگیراو پارسهنگییهکی هه‌بێت و زیاده‌ڕه‌وی ڕوونه‌دات. له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا مشکه به‌شداربووه‌کان بۆیان هه‌بوو، ڕۆژانه بڕێکی یه‌کجار باش گیراوه‌ی شه‌کری گلوکۆز بخۆن، تا چاوه‌ڕوانی قرتێنه‌ره‌کان بهئاگابهێنرێتهوه. دوای ئه‌وه‌ی توێژه‌ران هۆرمۆنی "Orexin"ی هه‌ندێك له مشکه به‌شداربووه‌کانیان به‌ربه‌ستکرد، ئاستی شه‌کری ناو خوێنی ئه‌و مشکانه ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کرد. هاوکات ئه‌وانه‌ی هیچ بهرستێکیان نه‌بوو، توانییان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاستی شه‌کری ناو خوێنیان پارسه‌نگ بکه‌ن، هه‌روه‌ك "Yasuhiku Minokoshi" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Institute for Physiological Sciences" له "Osaka" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cell Metabolism"دا نووسیویانه.
"Yasuhiku Minokoshi" ده‌ڵێت: "ئاسووده‌ی پێشکاتی ده‌بێته هۆکاری وروژاندنی ماسولکه‌کان، تا گلوکۆز پاشکه‌وت بکرێت - به‌مجۆره‌ش مێشك ئاستی شه‌کری ناو خوێن له‌کاتی خواردندا داده‌به‌زێنێت."
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "دواتر سیسته‌می ڕێکخستنی ئاسایی هه‌ڵده‌ستێت به پارسهنگکردن."
ئه‌م کرداری کۆنترۆڵکردنهش له‌به‌شی "Hypothalamus"ی ناو مێشكدا ڕووده‌دات.
دواتر تیمی لێکۆڵینه‌وه سه‌لماندی، که به‌رزبوونه‌وه‌ی گلوکۆز و سووتاندنی چه‌وری له ماسولکه‌کاندا له‌ڕێگا چالاککردنی "Leptin"ه‌وه ده‌بێت. "Yasuhiku Minokoshi" ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك ده‌رده‌که‌وێت، مێشك کاری کۆنترۆڵکردنی تواناکانی ژیانیش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ."
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه






![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)
Zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه