.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















وریابە، 7 هەڵە هەیە لەوانەیە بۆ هەمیشە جوانی لەشت تێك بدات
خانمی ئازیز، وەرزشكردن پێویستییەكی ڕۆژانەیە كە دەبێت هەمیشە بە پێی بوار و كات و دەرفەتت ئەنجامی بدەیت، ئەوەیش بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە جوانی لەش و لارت بكەیت.
كەواتە وەرزش تەنیا هۆكارێك نییە بۆ دابەزاندنی كێش و خۆلاوازكردن، بەڵكوو ڕێگەیەكی زۆر كاریگەرە بۆ پاراستنی تەندروستیت.
بەڵام وریا بە حەوت هەڵە هەیە كە زۆرێك لە كاتی وەرزشكردندا دەیكەن ئەوەیش دەبێتە هۆی ئەوەی كە بۆ هەمیشە جوانی و ڕێكی لەشیان لە دەست بدەن.
هەڵەكانیش بریتین لە مانەی خوارەوە:
1-زیادەڕەوییكردن لە وەرزشكردندا:
وەرزش دەبێت بە پێی كاتی گونجاو و بواری تایبەت بكرێت، بێگومان نابێت كاتێكی زۆری بۆ تەرخان بكەیت و لە كاتی پێویستی خۆی زیاتر بێت.
هەر بۆیە پسپۆرانی وەرزشی پێیان وایە كە نابێت وەرزشكردن لە هەموو ڕۆژەكانی هەفتەدا ئەنجام بدرێت، بەڵكوو دەبێت بەلانی زۆرەوە لە 5 رۆژ تێپەڕ نەكات. واتە 2 ڕۆژ وەرزش بكەیت و ڕۆژی سێیەم پشوو بدەیت. بەو شێوەیە.
چونكە ماندووكردنی زۆری ماسوولكەكان بە وەرزشكردنی زۆر دەبێتە هۆی كە ماسوولكەكان تووشی كەشەنگبوون ببن و جوانی و ڕێكییان بشێوێت.
2-وەرزشكردن ببێ خۆ گەرمكردن:
پێش دەستكردن بە وەرزش و مەشقە ڕۆژانەكانت، كەمێك خۆت گەرم بكە واتە (ئیحما) بكە، چونكە پێشتر ماسوولكەكان لە حاڵەتی ئارامیدا بوون، دەمودەست دەستكردن بە وەرزش سیستمی هاتوچۆی خوێنی لەش تێك دەدات و ماسوولكەكانیش ماندوو دەكات.
3-بەرزكردنەوەی قورسایی زۆر:
پێویستە خۆت تووشی ئەو وەهمە ناڕاستە نەكەیت كە پێی وایە بەرزكردنەوەی قورسایی زۆر هۆكارێكە بۆ لە دەستدانی چەوری زۆری لەش و هۆكارێكە بۆ زوو لاوازبوون. چونكە توێژینەوە زانستییەكان دەریان خستووە كە بۆ تۆی ناسك، بەرزكردنەوەی زۆری ئەو تەنانەی كە كێشەكەیان لە 2 كیلۆ گرام زیاتر نییە، بۆ تۆ زۆر باشتر و كاریگەرترە و ئەنجامی باشی هەیە.
4-پەلە مەكە لە بینینی ئەنجامەكان:
هەڵپەهەڵپی بینینی ئەنجامی وەرزشكردنەكەت تووشی بارێكی دەروونی ناجێگیرت دەكات، هێندەیش لە دەوروبەرەكەت مەپرسە"زۆر دابەزیووم؟" توخوا لەچاو جاراندا زۆر كەمم نەكردوو؟ یان ڕێكتر نەبووم".. ئەوانە و چەندین پرسیاری دیكە. ئەو پرسیارانە هیچ خزمەتێكت ناكەن. بەڵكوو بەردەوامبوونی كەم كەم و لەسەرخۆ ئەنجامی گەورە و دڵخۆشكەرت دەداتێ.
5-مەشق و جووڵەی هەڵە:
وریابە، هەر ماسوولكەیەك جووڵە و وەرزشی تایبەت بە خۆیی هەیە. پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵە بیت. هەر بۆیە باشتر وایە كە پێش دەستكردن بە مەشقەكان، واتە لە سەرەتادا پرس بە پزیشك یان ڕاهێنەری پسپۆڕ بكەیت. سەرەتا لەسەر مەشقەكان ڕابێیت پاشان ڕۆژانە دووبارەیان بكەیتەوە.
ئێستایش لە سەرجەم شارەكانی خۆماندا سەنتەر و جێگەی مەشق و ڕاهێنان و لەشجوانی هەن كە دەتوانی سەردانیان بكەیت، یان بە تەلەفۆن دەتوانی ئامۆژگاریی و زانیارییان لێ وەربگریت.
6 -نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو
لە وەرزش و مەشقدا، لەش بڕێكی زۆر لە ئاو لە ڕێگەی ئارەقەدەردانەوە لە دەست دەدات، بۆیە پێویستە بڕێكی زۆر ئاو بخۆیتەوە و تۆڵەی بكەیتەوە.
مەبەست لێرەدا ئەوەیە كە نابێت راستەوخۆ پاش مەشقەكان و لەكاتی ماندوو بووندا ئاوی زۆر بخۆیتەوە، چونكە ئەوە مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستیت.
بەڵكوو باشتر وایە كە چەند سەعاتێكی كەم پێش دەستكردن بە مەشقەكان ئاوێكی زۆر بخۆیتەوە.
نەخواردنەوەی ئاوی پێویست وا دەكات كە جەستەت تووشی وشكبوون بێت، ئەوەیش وا دەكات ڕێكی و جوانی لەشت تێك بچێت.
7- خۆبرسیكردن:
هەڵەی باو لە كۆمەڵگەی ئێمەدا ئەوەیە كە خانمان ئەو كاتەی كە هەست بە زیادبوونی كێشیان دەكەن، دەمودەست بە ناوی "ڕژێمی خواردن" یان ئەوەی كە بەزمانی گشتی پێی دەڵێت"ڕێجیم" دەكەن، بە بێ ئەوەی زانیارییان هەبێت، یان پرس بە پسپۆڕان و پزیشكی تایبەت بكەن، دەست لە خواردنی هەندێك خواردن هەڵدەگرن، یان بە شێوەیەكی گشتیی خواردن كەم دەكەنەوە، ئەوەیش لە بری ئەوەی سوودی هەبێت، زیانی زۆرت پێ دەگەیەنێت، سەرباری زیانە تەندروستییەكانی، زیانی زۆری لەسەر ماسوولكەكان و جوانی و ڕێكی لەش و لارت دەبێت.
chaw rash

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
دهستت خۆش بیت فریشته گیان بۆ دانانی ئهم بابهته هیوادارم کچانی یانه سودی لێ ببینن سهرکهوتوبیت
لهسهر هێڵ نییه









دهستهکانت خۆشبێت گوڵه گیان بابهتێکی زۆر بهسود بوو ههر سهرکهوتوبیت

لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆشبێت بابه تێكی زۆر به سوده
هيوادارم به رده وام بيت كاتت شاد گوله كه م


لهسهر هێڵ نییه




dast xosh chawakam babateky baswda sarkawtobe gyana
لهسهر هێڵ نییه









zor supas hawreyan dasti eway gulish xosh bet bo peyamakatan
لهسهر هێڵ نییه