❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو.. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو.. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان


#1 2009-12-10 13:08:06

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو.. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-060c020651.jpg
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ روویانداوه‌، ژنانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌دروستكردنی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان، بۆئه‌وه‌ی مێژوو تۆماریان بكات، بۆ نمونه‌ ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی قژو پرچی مه‌لیكه‌ فاندین-ی رێكخستووه‌ بۆچی خستوویه‌تییه‌ به‌ندیخانه‌وه‌؟ ئه‌ی ده‌زانیت نرخی عه‌زیزییه‌كی مه‌لیكه‌ ئیلیزابیس چه‌نده‌؟ لێره‌دا هه‌ندێك شت له‌و بابه‌تانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو.
شاژنه‌ فاندین: قژڕێكخه‌ره‌كه‌ی خستوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ تا هه‌واڵی ماشوبرنج بوونی قژی شاژن بڵاونه‌كاته‌وه‌و كه‌س به‌مه‌ نه‌زانێت.
شاژنه‌ ڤیكتۆریا: داوای كردووه‌ له‌ساته‌وه‌ختی سه‌ردانیكردنیدا بۆ شاری كوبنرگی ئینگلیزی له‌ساڵی 1845، شه‌قامه‌كانی ئه‌وشاره‌ به‌ئاوی كۆڵۆنیا بپرژێنرێت.
شاژنه‌ ئه‌لیزابیس (فه‌ریك): شاژنه‌ ئه‌لیزابیسی یه‌كه‌م و شاژنی به‌ریتانیا كه‌ پێشی وتراوه‌ شاژنه‌ (فه‌ریك - العذراء)، چونكه‌ كاتێك ده‌سه‌ڵاتی عه‌رشی به‌ریتانی گرته‌ ده‌ست، ته‌مه‌نی 25ساڵان بوو، دواتر تا ته‌مه‌نی 45 ساڵان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی خۆی به‌خشی به‌گه‌له‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت بیری له‌ به‌هاوسه‌ربوونیش نه‌ده‌كرده‌وه‌و هه‌میشه‌ ده‌یوت: هه‌رگیز بیر له‌ هاوسه‌ر ناكه‌مه‌وه‌ حه‌زده‌كه‌م كچێكی سواڵكه‌ر بم، پێمباشتره‌ له‌وه‌ی شاژنێكی هاوسه‌رداربم.
ئان به‌رلین: ژنی پادشای هێنری هه‌شته‌م به‌به‌رده‌وامی و له‌ هاوین و زستاندا ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدابووه‌، بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شه‌شه‌می ده‌ستی.
كاترینی گه‌وره‌: هه‌ركاتێك بیویستایه‌ دڵی خۆشبێت داوای ده‌كرد بنی پێیه‌كانی ختوكه‌ بدرێت، بۆ نانخواردنی به‌یانیانیشی 5 كوپ قاوه‌ی ده‌خوارده‌وه‌.
ماری تریزا: ئیمپراتۆری نه‌مسا كه‌به‌خته‌وه‌رترین دایك بووه‌، چونكه‌ 16 كوڕ و كچی هه‌بووه‌، كه‌ له‌نێویاندا 2 كوڕیان بوون به‌ ئیمپراتۆر و 3 كچیشیان بوونه‌ته‌ شاژن.
لولیا بولینا: ئه‌م شاژنه‌ هه‌ر جلێكی پۆشیبێت نرخه‌كه‌ی له‌ 200 هه‌زار دۆلار كه‌متر نه‌بووه‌، كه‌ هاوسه‌ری قه‌یسه‌ری كالیگولا بووه‌، له‌گه‌ڵ له‌ملكردنی ملوانكه‌یه‌كی مرواری كه‌نرخه‌كه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بووه‌.
شاژنی مارگریت: شاژنی نه‌مسا كه‌ژنی فیلیپی سێهه‌م بووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ (خاوه‌نی گۆره‌وییه‌ ئاوریشمییه‌كان) ناسراون، جوتێك گۆره‌وی ئاوریشمینیان بۆ ئه‌م شاژنه‌ هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌م شاژنه‌ ئه‌و دیارییه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و زۆریش توڕه‌بووه‌، دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ به‌م ره‌فتاره‌ی شاژن دڵگران بوون و نه‌یانزانیوه‌ هۆكاری ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ چیبووه‌، دواتر بۆیان روونبوه‌ته‌وه‌ كه‌ لاقه‌كانی شاژن زۆر باریك بوون و هه‌رگیز ده‌رینه‌خستوون بۆیه‌ ئه‌و دیارییه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.
كیلوباترا: دوای مردنی به‌تڵیمۆسی یانزه‌هه‌می باوكی چووه‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، دواتر و له‌ر وه‌سێتی باوكی شووی به‌ به‌تڵیمۆسی سیانزه‌هه‌م و برا پچوكی كرد، دواتر شووی به‌دوو پیاوی تر كرد له‌گه‌وره‌پیاوانی ئه‌وروپا، یه‌كه‌میان یولیوس قه‌یسه‌ر ساڵی 47 پێش زاین، دووه‌میان مارك ئه‌نتۆنیۆ ساڵی 41 ی پێش زاین، ئه‌م شاژنه‌ هه‌ركاتێك بیویستایه‌ ئاره‌زووی خواردنی بكرێته‌وه‌، پارچه‌یه‌ك شه‌مامه‌ی ته‌ڕكراو به‌سیری ده‌خوارد.
موتشیه‌ سه‌یان: كاره‌كه‌ری كۆشكی ئیمپراتۆری بوو له‌چین، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بووبه‌ ئیمپراتۆری چین، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خوشكه‌كه‌ی و براكه‌ی و دایكی و باوكه‌ ئیمپراتۆره‌كه‌ی كوشت.
ئۆجینی ئیمپراتۆر: ئه‌م خانمه‌ ژنی ناپلیۆنی سێهه‌م بووه‌، هه‌رگیز ئه‌و پێڵاوه‌ی كه‌ له‌پێی كردووه‌ دووباره‌ی نه‌كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر گرانبه‌هاترین نرخیشی هه‌بووبێت.
ئه‌لیزابێسی شاژنی نه‌مسا: هه‌رگیز نه‌خه‌وتووه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی ته‌ڕ كه‌مه‌ری خۆی نه‌به‌ستبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوای وابووه‌ كه‌ئه‌و په‌ڕۆ ته‌ڕه‌ پارێزگاری به‌ژن جوانی و به‌ڕێكی مانه‌وه‌ی ده‌كات.
قه‌یسه‌ری روسیاش: ئه‌م خانمه‌ش جارێكیان حوكمی یه‌كێك له‌ ئه‌میره‌كانی كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌د[1697 – 1727 به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێی نه‌خستوه‌ته‌ پۆڵه‌نداوه‌!!!
شاژن سه‌میرامیس: ئه‌م شاژنه‌ ئاشووریه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك دیمه‌شقییه‌، كه‌ جنروی سه‌ركرده‌ی ئاشوری خۆشیویستووه‌و رفاندوویه‌تی و له‌ساڵی 800ی پێش زاییندا ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه‌، له‌ناكاوێكدا مه‌لیك (نه‌ینه‌وا)ی ئاشووری ده‌یبینێت، كه‌ گه‌نجێكی قۆز و جوان بووه‌و كه‌وتوه‌ته‌ داوی خۆشه‌ویستیی ئه‌و شۆخه‌وه‌و دواتر هێناویه‌تی، دواتر سه‌میرامیس هانی مێرده‌كه‌ی داوه‌ بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی فراوان و گه‌لانێكی زۆردا په‌لی هاویشتووه‌و، دواتر و له‌شه‌وێكدا جنرو به‌نهێنی ده‌چێته‌ كۆشكی پادشایه‌تیه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ینه‌وا به‌مه‌ ده‌زانێت و له‌كۆشكه‌كه‌دا ده‌یبینێت و ده‌یكه‌ن به‌شه‌ڕ و دواتر نه‌ینه‌وا جنرو ده‌كوژێت، سه‌میرامیس-یش كه‌ ده‌چێته‌ لایان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر تاریك بووه‌ واده‌زانێت جنرو نه‌ینه‌وای كوشتووه‌، له‌تاواندا په‌لاماری نه‌ینه‌وا ده‌دات و ده‌یكوژیت، دواتر سه‌یر ده‌كات كه‌هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوشتوه‌.
ماری ئۆغست: ئه‌م خانمه‌ كه‌شازاده‌ی ئه‌ڵمانیا بووه‌، هه‌میشه‌ پێشوازی له‌میوانه‌ ره‌سمییه‌كانی كردووه‌، له‌كاتێكدا له‌حه‌وزی حه‌مامدا بوه‌.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-61e3c2c63a.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cea3574db6.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-227be6977e.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e53b4528bf.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d447fa1574.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dae89e2ee0.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-01b3845f32.jpg

                                                                                                                                          سه‌رچاوه‌  pukmedia

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-11 06:37:19

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو.. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان

8ده ستت خؤش بيت بؤ ئه وبابه ته جوانه

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو.. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net