❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كڕین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-11 16:09:06

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

كڕین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری

كڕین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری
نزیكه‌ی چاره‌گێكی كڕیاره‌كانی ئه‌ورووپا تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كاردێنن بۆ له‌ دووره‌وه‌ كڕینی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك: كامیرا دیجیتاڵیه‌كان و ئامێری مۆبایل و (دی ڤی دی).. ئه‌وه‌ش بازاڕێكی به‌ به‌های نزیكه‌ی 6.8 ملیار یۆرۆی رێكخستووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 9.9 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ده‌سته‌ی پاراستنی به‌كاربه‌ر له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و سایته‌ ئه‌ورووپیانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ فرۆشتنی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌كاربه‌رانی بفرۆشن، له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ فێڵ له‌ كڕیاران ده‌كه‌ن و له‌ خشته‌یان ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش دوای پشكنینی 369 سايتی له‌م جۆرانه‌ كراوه‌ له‌ 28 وڵاتدا.

ده‌سه‌ڵاته‌ نیشتمانیه‌ رێكخه‌ره‌كان به‌ته‌مایه‌ ئه‌و سايتانه‌ ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی فرۆشتنیان باشتر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌و سايتانه‌یان پێ دابخه‌ن. ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ نیشتمانیه‌كان له‌ مانگی مایسی رابردوو دا ئه‌نجامیان داوه‌ ده‌ریان خستووه‌ كه‌ 55%ی ئه‌و سايتانه‌ی پشكنینیان بۆ كراوه‌، له‌ نێوانیشیاندا 200 گه‌وره‌ سايت، كڕیاریان له‌خشته‌بردووه‌ به‌وه‌ی مافی كڕیاریان پێشێل كردووه‌ و تێچوونی ناردنی كاڵاكانیش فێڵیان لێكراوه‌ و زانیاری ناته‌واویان پێداون بۆ په‌یوه‌ندی كردن پێیانه‌وه‌. ئه‌و كرداره‌ی پشكنین له‌و 26 وڵاتانه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپین، له‌گه‌ڵ (ئایسلاندا) و (نه‌رویج).
نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و سايتانه‌ی كه‌ له‌و پشكنینه‌ ده‌رنه‌چوون به‌ شێوه‌یه‌كی راست به‌ كڕیاره‌كانیان نه‌گوتووه‌، یان هه‌ر پێیان نه‌گوتوون، كه‌ مافی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كڕینه‌كانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ هه‌یه‌ و ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێكیان له‌و ئامێرانه‌دا دۆزیه‌وه‌ كه‌ لێیان كڕیوون.
له‌ ئه‌مریكا باره‌كه‌ جیاوازه‌
هه‌رچی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ ئه‌وا باره‌كه‌ به‌ ته‌واوی جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ورووپادا هه‌یه‌، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ نیشانیداوه‌ كه‌ قه‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌ فرۆشتنه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ به‌ تاك و له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ كاڵاكانیان ده‌فرۆشن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نزیكه‌ی 19 له‌سه‌دا بووه‌، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ به‌ ساڵی 2008. هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ دامه‌زراوی (كۆم سكۆر) ئه‌نجامیداوه‌، روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌های گشتی كرداره‌كانی خه‌رجكردن له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بووه‌ته‌ نزیگه‌ی 28 ملیار دۆلار به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی باركردن و بانگه‌شه‌كان بژمێردرێن. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ تێكڕای گه‌شه‌سه‌ندن له‌و ماوه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گرفته‌ ئابووریانه‌ی كه‌ ئێستا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ریان ده‌ناڵێنێ، به‌ڵام هه‌رگیز به‌ تێكڕاكانی گه‌شه‌سه‌ندنی ساڵی پێرار به‌راورد ناكرێ كه‌ گه‌یشتبووه‌ 26 له‌سه‌دا.

c4kurd

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-11 22:23:45

dwrjin 5weni
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-31
دواترین سه‌ردان: 2013-11-08
په‌یامه‌كان: 325
WindowsXPMSIE7

Re: كڕین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ زانستیه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9d53687da3.gif
له‌گوڵیان پرسی شوره‌ییت نایه‌ ........ له‌پێش تۆ نێرگز له‌بازاڕدایه‌
وتی عاده‌تی شاهانا وایه‌ ............. له‌ پێشدا نۆکه‌ر دواتر ئاغایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-12 16:58:04

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: كڕین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌.. خێراییه‌كی زۆر و ساخته‌كاری

زۆر سوپاس بۆ تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net