.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










وابریاره یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 9 بۆ 11ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رنامه‌ی ناسراوی كه‌ناڵی ئاسمانی العربیه "صباح العربیه"
میوانداری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد شوان عه‌توف بكات.ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌كێكه له‌و به‌رنامه ناسراوانه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیه" كه‌له‌چه‌ندین بڕگه پێكهاتووه‌و له‌نێویاندا بێجگه له‌گرنگیدان به‌بواره‌كانی ئابوری‌و رۆژنامهگهریو ئهدهبو هونه‌رو بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵی سه‌رنجراكێش، به‌رنامه‌كه هه‌ر رۆژه‌و كه‌سێكی ناسراو ده‌كاته میوانی.به‌پێی زانیارییه‌كان ، سبه‌ینێ به‌رنامه‌كه میوانداری هونه‌رمه‌ندی كورد شوان عه‌توف دهكاتو له‌نزیكه‌وه پێشكهشكهرانی به‌رنامه‌كه ده‌كه‌ونه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ناوبراودا له‌سه‌ر هونه‌ری دراما‌و سینه‌مای كوردی.
شوان عه‌توف ناوه‌راستی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری فلیمی (شوێنێك بۆ یاری) به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فیستیڤاڵی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتنه ئیمارات‌و وابریاریشه هه‌ر ئه‌مشه‌و فلیمه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشبكرێت.هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و فلیمه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو فیستیڤاڵه‌كه‌دا دروستكردووه‌و له‌ململانێدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خهڵاتو له‌به‌شی پێشبركێی سه‌ره‌كیشدا وه‌رگیراوه.
وابریاره شوان عه‌توف كه‌یه‌كێكه لهپاڵهوانانی ئه‌م فلیمه سبه‌ینێ له‌چوارچێوه‌ی گفتووگۆكانیدا له به‌رنامه‌ی "صباح العربیه" تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و فلیمه‌و شێوازی كاركردنیانو چیرۆكی فلیمه‌كه رونبكاته‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) دوای تێپه‌ركردنی دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی نووسینی سیناریۆ تا دوایین قۆناغه‌كانی كۆتایی، كه به شێوه‌ی پێرفێشناڵ كاری بۆ كراوه، ئاماده‌ی نمایش بووه. ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی دوو مانگدا له شاری كه‌ركووك وێنه‌گیراوه و كۆمه‌ڵێك له ستافی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد به‌شداریان تیایدا كردووه. چیرۆكی ئه‌م فیلمه به تۆپی پێی و كاریگه‌ری شه‌ڕ له سه‌ر ژیانی گه‌نجان گرێدراوه.
سه‌رچاوه shafaaq
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-12 20:04:07)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م هه‌واله هونه‌ریه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بیت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هه‌واڵێکی جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێییان ده‌ستی ئێوه‌ش خؤش
سه‌رکه‌وتو سه‌رفرازبن هیوام خؤشیو به‌خته‌وه‌ریتانه هه‌ر به‌رده‌وام بن،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
