.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئەگەر دەرفەتتان بۆ هەڵكەوت بیبینن، نووكتەی بۆ نەڵێن، لەبەر ئەوەی كەیفی بە نووكتە نایێ " بەتایبەتی كە پێش نووكتە كردنەكە هەندێك دەڵێن : كوڕە/كچێ پێ بكەنە". هەروەها داوا لە چۆپی نەكەن شتێك لەسەر خۆی بڵێت و، گوڵیشی نەدەنێ! " كەیفم بە گوڵ نایێ، زۆر هەستیارن، زۆر رەنگینن و هەمیشە دەمرن لەبەر ئەوەی من زۆربەی كات لە دەرەوەم، كاكتوس بدەنە من باشترە! بەڕای من ئەوان بەهێزترین گیان!".
بەڵام ئەگەر ئاسمانی بە هەوری پیشانبدەی و پێی بڵێی هەورە تریشقە بەرێگەوەیە، ئەوا بەوشێوەیە دڵخۆشی دەكەی. چۆپی حەز لە برووسكە دەكا " شتێكی بێ هاوتایە، زمانی مرۆڤ ناگرێ بە قسە شرۆڤەی بكات". بەڵام ئەو شتەی زۆرتریش دڵخۆشی دەكات گۆرانی گوتنە. گۆرانیبێژی كورد چۆپی باسی سێیەمین ئەلبوومی خۆی بۆ بەشی هۆڵەندی ماڵپەڕی (رووداو) كرد، كە گۆرانییەكیشی بە زمانی ئینگلیزی تێدایە.
مایكەكان
چۆپی دەگێڕێتەوە كە ئارەزووی ئەو بۆ گۆرانی گوتن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی لە قوتابخانە گۆرانی منداڵان و گۆرانییەكانی فیلمە كارتۆنییەكانی دەگوتنەوە . چۆپی دەڵێ " لە دووكانەكانی فرۆشتنی یارییەكانی منداڵان، ئەو مایكرۆفۆنانە هەبوون كە دەنگێكی بچووكیان لێدەهات. ئەزیش چووم یەكێكم كڕی، ئیتر چیم دەویست؟ ئەز لەنێو چوار دیواردا بووم لە ژوورەكەی خۆم، بەڵام خەیاڵی ئەوەم دەكرد كە ئەز گۆرانی بۆ حەشاماتێكی زۆری خەڵك دەڵێم كە ژمارەیان هەزاران كەس دەبێ و من ناتوانم بیانژمێرم و گوێ لە من دەگرن". لەبەر ئەوەش كە دواتر بووەتە گۆرانیبێژ هیچ كێشەی نەبووە لە گۆرانی گوتن لە بەردەم خەڵكێكی زۆردا " خەڵك چەند زیاتربووبێ بۆ گۆرانی گوتنی من باشتربووە".
خۆشترین خواردنی جیهان
دوای ئەوەی دەوروبەرەكەی هەستدەكەن چۆپی توانا و لێهاتوویی تێدایە، هونەرمەند جەواد مەروانیش دەگاتە هەمان ئەنجام و ئەو بە هونەرمەند وریا ئەحمەد دەناسێنێ. چۆپی فەتاح كە خەڵكی شاری كەركووكە و لە هۆڵەندا گەورەبووە، بەوشێوەیە لە بەرنامەی بارزان شاسواردا، كە هونەرمەند وریا ئەحمەد سەرۆكی تیپی موزیكەكەی بوو، لە تەمەنی 16 ساڵیدا بۆ یەكەمجار لەو بەرنامە هونەریەی Roj TV دێتە بەردەم خەڵك و گۆرانی دەڵێ.
چۆپی ئەو رۆژە بەبیر خۆی دێنێتەوە " دڵگەرمییەكەم گەیشتبووە رادەیەك نەمدەزانی ئەو رۆژە هیچم خواردووە یان نا، هەر لە بیری ئەوەدابووم چۆن بە شێوەیەكی سەركەوتووانە وەڵامی پرسیارەكانی كاك بارزان بدەمەوە بەرامبەر چوار كامێرا". دوای ئەوەی بەرنامەكە تەواو دەبێ، ئەو بارەی سەر شانی دەكەوێ و یەكسەر دەچێتە كەبابخانەیەك بۆ ئەوەی سكی خۆی تێر بكات " نانێكی ساكار بوو، بریتیبوو لە كەباب و سۆس، بەڵام وەك خۆشترین خواردنی جیهان دێتەوە بیرم، بەتایبەتیش كە پیپسیشی لەگەڵ دابوو ".
ئینگلیزی بەردەوامە
چۆپی ئەوەی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد كە زۆر دەستخۆشی بۆ هاتوون لەسەر دوایین گۆرانییەكەی بە زمانی ئینگلیزی (My Homeland – نیشتمانی من)، ئەو دەڵێ " ئەوەی من لە شیكردنەوەی گوێگران تێگەیشتبم ئەوەیە كە ئەوان دەیانەوێ لەسەر گۆرانی گوتن بە ئینگلیزی بەردەوام بم، ئەزیش لەوكاتەوەی دەستم بە گۆرانی گوتن كردووە، بە ئینگلیزی گۆرانیم گوتووە".
چۆپی بە بەراورد لەگەڵ زۆر هونەرمەندی دیكە خاوەن ژیانێكی نائاساییە، لەبەرئەوەی وێڕای كاری هونەری، هێشتا خوێندكارە و پێشبینی دەكات لە هاوینی داهاتوودا بە كالۆریۆسەكەی لە بواری پەروەردەدا بەدەستبێنێ.
ئەو لە خوێندنەكەیدا زۆر پێداگیرە و ئەوەی لە زانستگە فێری دەبێ لەگەڵ رەوشی كوردستان دەیگونجێنێ. بەوشێوەیەش لە هەڤپەیڤینەكەماندا چۆپی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە رەوشی كوردستان دەگرت " بەداخەوە لە كوردستان بایەخێكی زۆر بە پێگەیاندنی منداڵان و مامەڵەكردن لەگەڵ گەنجان نادرێ. زۆر گەنج هەن كێشەیان هەیە و بۆ هەر یەكێكیان پلانێكی تایبەتی و پاراستن و گەشەپێدان پێویستە".
منداڵەكانی چۆپی
كاتێك باسی برادەرایەتی لەگەڵ دەكەی، چۆن بۆ هەموو كەسێك ژمارەی برادەرە راستەقینەكان لە پەنجەی دەستدا جێگەیان دەبێتەوە، بۆ ئەویش هەر وایە " دڵخۆشم بەو راستكردنەوەو پشتیوانییەی لە برادەرەكانمەوە لێم دەكرێ".
چۆپی دەڵێ كولتووری كوردی دەوڵەمەندە لەبەرئەوەش دەیەوێ لە داهاتوودا زۆر لایەنی باشی ئەو كولتوورە فێری منداڵەكانی بكات " رێزگرتن، كرانەوە، میوانپەروەری، گاڵتەی كوردەواریانە، خوێنگەرمی و حەزكردن لە هاوكاریكردن كە ئەز زۆر جار لە كورداندا دەیانبینم". هەروەها چۆپی دەیەوێ منداڵەكانی باش كوردی بزانن " زمان كلیلی زۆر شتە، بە تایبەتی لە نێوان منداڵ و كۆمەڵگەی كوردی دا".
پیپسی
چۆپی هەرچەندە بێزاربووە لە پرسیاری وەك : دەتوانی شتێك لە بارەی خۆتەوە بڵێی؟، بەڵام دڵی خۆی بۆ (رووداو) دەكاتەوەو لە وەڵامی پرسیارێكماندا : چ زۆر پێویستە ئێمە لەبارەی تۆوە بیزانین؟ ئەو پرسیارە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە " دەزانی ئەز مرۆڤێكی زۆر بێ فیز و شیرینم! زۆر كەس وادەزانن هونەرمەندبوون واتە تۆ دەبێ لووت بەرزبی و خۆپەرست بیت، بەڵام من قەت وانیم".
پێش ئەوە كۆتایی بە هەڤپەیڤنەكەمان بێنین، چۆپی چەند زانیارییەكی تایبەتی دەداتە خوێنەرانی (رووداو) و دەڵێ " شتێكی دیكە كە پێویستە بیزانن ئەوەیە كە،ئەز بەیانیان زوو بە سكی بەتاڵەوە حەز لە خواردنەوەی پیپسی دەكەم، هەر دەیخۆمەوە تاوەكو فرمێسك دەزێتە چاوم و قورگم هەست بە ئاسید دەكات. تایبەتمەندییەكی زۆر خراپە!دەزانم. هەروەها كەیفم بە وەرزی
زستان دێ و حەزم لە رەنگی رەشە و دەتوانم چەندین كاژێر سەیری باران بكەم".
سهرچاوه rudaw

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه
کهس ههیه کهیفی به گوڵ نهیهت جگه له چۆپی
قسهی سهیر و سهمهرهی کردووه هههههههههههه
دهستهکانت خۆش کاک نامۆ..
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh chopy kcheke zor hast naska hewae sarkawn bvo chopy o tosh axwazm

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ پهیامهکانتان ئازیزان دهستی ئێوهش خۆش سهرکهوت و سهرفراز بن گوڵهکان،،
لهسهر هێڵ نییه