.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، شەوی 3/12/2009 هونەرمەندی لوبنانی نەجوا كەرەم لە هۆڵی های ستی لە شاری هەولێر ئاوێزانی چەپڵەی هەوادارانی بوو، شەوی دواتریش لە هۆڵی ئۆسكاری شاری سلێمانی، ئاهەنگێكی بەجۆشی سازكرد. نەجوا كەرەم نەیتوانی هەستی خۆی بەرامبەر هەوادارانی بشارێتەوەو گوتی "زۆر سەرسامم بە هەوادارانم لە كوردستان".
نەجوا كەرەم لەگەڵ گرووپێكی سەماكارو 20 مۆزیكژەن، لەلایەن كۆمپانیای بابیلۆن بانگهێشتی كوردستان كرا. سەرەتا گرووپە سەماكارەكە هاتنە سەر شانۆ و دەستیان بە سەما كرد، پاشانیش هونەرمەند نەجوا كەرەم هاتە سەر تەختەی شانۆ و گوتی "سەرسامم بە بینینی هەوادارانم لە كوردستان، زۆر دڵخۆشم بە شاری هەولێر، پێشبینیم نەدەكرد ئەو شارە ئەوها خۆش و ئارام بێ". هەروەها داوای لە هونەرمەندانی عەرەب كرد كە "سەردانی كوردستان بكەن و كۆنسێرت ساز بكەن، بە تایبەتی سەردانی شاری هەولێر بكەن". دواتر بۆ ماوەی 2 كاژێر بەبێ پچڕان گۆرانی گوت.
تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر دیارییەكی یادگاری هەولێری پێشكێشی نەجوا كەرەم كرد.
هونەرمەند نەجوا كەرەم، كە بە "خۆری لوبنان و گۆرانی عەرەبی" ناوزەدكراوە، لە ساڵی 1966 لە شاری زەحلەی لوبنان لە خێزانێكی مارۆنی مەسیحی لە دایكبووە، 18 ئەلبووم و كاسێتی هەیە، لە ساڵی 2002 بە دزی بنەماڵەكەیەوە شووی بە كوردێكی موسڵمانی لوبنانی كرد بەنێوی یوسف حەرب، بەمەش هەرایەكی گەورەی لەنێو راگەیاندنی لوبنانی نایەوە، دوای چەند ساڵێك نەجواو یوسف لە یەكتر جیابوونەوە. نەجوا لە ساڵی 1998 بۆ یەكەمجار سەردانی عێراقی كردو دوو ئاهەنگی ساز كرد یەكێكیان لە یاریگەی شەعب و ئەوی دیكەشیان لە یانەی فروسییەی بەغدا.
سەرەڕای گرانی نرخی بلیت كە لەنێوان 170-500 دۆلار بوو (بەگوێرەی شوێنی دانیشتن لە كۆنسێرتەكەی هەولێر)، بەڵام هەوادارانی گوێیان نەدایە گرانی نرخی بلیت و بەشداری ئەو شەوە ئاهەنگەیان كرد. خەڵك لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستان و عێراقەوە هاتبوونە كۆنسێرتەكەی هەولێر.
سەلوا حەمید كە لە بەغداوە بەتایبەت بۆ ئامادەبوون لەو كۆنسێرتەی گۆرانیبێژە دڵخوازەكەی هاتبووە هەولێر، بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەو زۆر دڵخۆشە بەوەی لە نزیكەوە نەجوا كەرەمی بینی و گوتی "هەرچاكە ئێمە كوردستانمان هەیە هونەرمەندەكان كۆنسێرتی تێدا ساز بكەن، ئەگەر كوردستان نەبێت هیچ هونەرمەندێك لەبەر تەقینەوەكان ناتوانێ بێتە عێراق".
سەردار خاڵە، بەبێ ئەوەی هیچ لە گۆرانییەكانی نەجوا كەرەم تێبگات، هاتبووە كۆنسێرتەكە، ناوبراو هۆكاری هاتنی بۆ كۆنسێرتەكەی روونكردەوەو گوتی "تەنیا لەبەر ئەوەی خۆشەویستەكەم بە نەجوا كەرەم دەچێ، هاتوومەتە ئاهەنگەكە، ئەگەر نا هیچ لە گۆرانییەكانی تێناگەم چونكە عەرەبی نازانم".
دوای هاتنی هونەرمەندانی فارس لە دەرەوە بۆ كۆنسێرت گێڕان لە كوردستان، نەجوا كەرەم یەكەم گۆرانیبێژی نێوداری عەرەبە دێتە هەرێمی كوردستان بۆ كۆنسێرت كردن. ماریۆ ئەبی نەخۆل لە كۆمپانیای بابیلۆن پێشتر بە(رووداو)ی راگەیاندبوو هاتنی نەجوا كەرەم سەرەتایەكە بۆ هێنانی كۆمەڵێك هونەرمەندی دیكە "ئێمە دەمانەوێ پەیوەندییەكی هونەری بەهێز لە نێوان كوردستان و لوبنان دروست بكەین".
نەجوا كەرەم، لەنێو كورددا خۆشەویستی هەیە، هەر لەبەر ئەوەشە، مۆدێلێكی ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەر ناوی نەجوا كەرەمی لێنراوە لەلایەن خەڵكەوە.
لەبەردەم هۆڵی های ستی چەندین گەنج بەنیازی چوونە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵەكە وەستابوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بلیتی كۆنسێرتەكە گران بوو نەیاندەتوانی بچنە ژوورەوە، چاوەڕێی هەمان دەرفەتی كۆنسێرتەكەی موعین و جەمشیدیان دەكرد كە دوای دەستپێكردنی كۆنسێرتەكە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك بە خۆڕایی و بەبێ بلیت چوونە ژوورەوە، بەڵام ئەوە لە كۆنسێرتەكەی نەجوا كەرەم نەكرا.
خالید حەمەد، كە لە دەرفەتێك دەگەڕا بۆ ئەوەی بەخۆڕایی بچێتە ژوورەوە گوتی "نرخی بلیت زۆر گرانە لە توانای مندا نییە، هەرچەندە زۆر حەز دەكەم بچمە كۆنسێرتەكە".
rudaw

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)
Dai bash bu zanit al7amlai
Dast Xosh bo hawallaka

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
