.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






گفتوگۆیه‌ک له نێوان دونیا و مرۆڤدا...
زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین گفتوگۆ له نێوان مرۆڤکاندا رووده‌دات له سه‌ر بابه‌تێک که له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه دیاری ده‌کرێت که گفتگۆکهی له سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، جا ئه‌و گفتوگۆیانه له نێوان دوو هاورێ بێت یان له نێوان دوو خۆشه‌ویستدا بێت یاخود له نێوان هه‌ر جۆره مرۆڤێکدا بێت گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجامێکی باشی هه‌بێت بۆ هه‌ردوو لایان و بتوانن قه‌ناعه‌ت به یه‌کتر بهێنن له سه‌ر بابه‌ته‌که ، ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌مه‌وێت گفتگۆکهی له‌سه‌ر دیاری بکه‌م بریتی یه له ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌ک له نێوان مرۆڤ و دونیادا،
به هیوای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت ،،
دونیا:
به مرۆڤ ده‌ڵێت خه‌مبار مه‌به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆیشت.
مرۆڤ:
به دونیا ده‌ڵێت بۆچی خه‌م بوونی هه‌یه
دونیا:
به مرۆڤ ده‌ڵێت خه‌م بۆ ئه‌وه بونی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌ست به چیژی خۆشی ژیان بکه‌ن .
مرۆڤ:
به دونیا ده‌ڵێت بۆچی خه‌م کۆتایی نیه.
دونیا:
ره‌دی مرۆڤ ده‌داته‌وه پێ ده‌ڵێت سه‌ره‌تای هه‌موو خۆشیه‌ک مانای کۆتای هاتنی خه‌مه.
مرۆڤ:
به دونیا ده‌ڵێت بۆچی خه‌م درێژه ده‌کێشێت.
دونیا:
بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ نرخی خۆشی ژیان بزانێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به خۆشی بیگونجێنیت له‌گه‌ڵ خۆیدا.
مرۆڤ:
به‌ڵام خۆشی ژیان به نرختره به بێ بوننی خه‌م وه مانایه‌کی جوانتر ده‌به‌خشێت،
دونیا؛
به مرۆڤ ده‌ڵێت خۆشی به‌بێ خه‌م ئه‌وه ناوی خۆشی نیه،
مرۆڤ:
به دونیا ده‌ڵێت بۆچی تۆ زاڵمیت
دونیا:
من زاڵم نیم من سه‌یری تواناکانی مرۆڤ ده‌که‌م بۆ ژیان به‌ڵام نازانن
مرۆڤ:
کام توانا
دونیا:
ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی به‌ڵایه‌ک هاتیت له ژیاندا توانات هه‌بێت له‌سه‌ر دان به خۆداگرتن
مرۆڤ:
به‌ڵام مرۆڤ به سه‌بره
دونیا:
به‌ڵێ مرۆڤ به‌سه‌بره به‌ڵام زۆر کات به هه‌ڵچونێک له‌سه‌ر شتێکی بچوک ژیانی خۆی ده‌شێوێنێت.
مرۆڤ:
تۆ راست ده‌که‌یت ئه‌ی دونیای من
دونیا:
ئه‌ی مرۆڤ ئێستا قه‌ناعه‌تت هێنا به وه‌ڵامه‌کانی من بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان.
مرۆڤ و دونیا:
که‌واته ئێمه ته‌واوکه‌ری یه‌کترین و هه‌ردوولامان له پێناو یه‌کتر دروست بووین پێویسته هه‌موو لایه‌کمان گه‌ش بین بین له ژیاندا هه‌میشه هه‌وڵبده‌ین داهاتوومان جوانتر بکه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌کتردا،
ئاماده‌کردنی ؛ یادگار
تایبه‌ت به یانه‌ی کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه






![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)
Babateki zor juana
Hiwai sarkawtni hamisha bo to
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک یادگاری گوڵ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابهتهجوانه،،

یه‌کێکم لهوئهندامانهی که هه‌مووکات به بابه‌ته‌کانت سه‌رسام و دڵ خۆش ده‌بم
هیوای له‌ش ساغیت بۆ ده‌خوازم هیوام وایه هه‌مووکات به‌بابه‌ته جوانه‌کانت یانه برازێنیته‌وه...
سه‌رکه‌وتوو بیت له ژیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه یادگار گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی یانه بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانت داناوه
هیوای له‌ش ساخیت بۆ ده‌خوازم هیوادارم له بابه‌ته جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت به‌هیوای بابه‌تی جوانتر
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان ده‌ستان خۆش بێت ئه‌زیزه‌کانم به‌راستی خۆش حاڵ بووم به په‌یامه جوانه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز ، به ده‌ست خۆشیه جوانه‌کانتان زیاتر بابه‌ته‌که‌تان رازاندووه‌ته‌وه ،هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ی گوڵیش ده‌خوازم ، هه‌موو کات له خۆشی و شادی‌دا بن ،
Kurdish_Girl گیان خۆشحاڵت کردم به په‌یامه‌که‌ت به‌رێزیت به قوربان
sozi_2020 گیان زۆر سوپاس بۆ وته جوانه‌کانت خۆشحاڵ بووم که بابه‌ته‌کانم جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتانه،
dark soul گیان برا خۆشه‌ویسته‌که‌م یاخو تۆش هه‌میشه له خۆشی و شادی‌دا بیت چاوت ماچ دکه‌م
muhamed_goran سوپاس بۆ بۆ تۆش به قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه