❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "Leptin" ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمز که‌مده‌کاته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-17 12:49:05

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

"Leptin" ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمز که‌مده‌کاته‌وه

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1b1713fc0d.jpg



ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی توێژه‌رانی "Boston University Medical Center" ده‌ریانخستووه، که به‌رزی ڕێژه‌ی "Leptin" - کۆنترۆلی وامی مرۆڤ ده‌کات - مرۆڤ له ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمز ده‌پارێزێت. لێکۆڵینه‌وه‌ی دوانزه ساڵه‌ی زانکۆی ناوبراو به‌به‌شداری 200 خۆبه‌خشکه‌ر نیشانیانداوه، که ئه‌وانه‌ی ئاستێکی که‌متر له "Leptin"یان هه‌بووه، زیاتر دووچاری ئه‌لزه‌هایمز بوون، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بڕێکی زیاتریان هه‌بووه.

توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "JAMA"دا نووسیویانه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕێگاخۆشکه‌رێکه بۆ چاره‌سه‌رێکی نوێی ئه‌لزه‌هایمز، که ڕۆژێك له ڕۆژان "Leptin" وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌رێك به‌کاربهێنرێت.

هۆرمۆنی "Leptin" له‌لایه‌ن خانه چه‌ورییه‌کانه‌وه وه‌به‌رهه‌مده‌هێنرێت و له‌ش له تێربوون ئاگادار ده‌کاته‌وه، به‌مجۆره‌ش وامی مرۆڤ به‌ره‌وو که‌مبوونه‌وه ده‌بات. "Leptin" ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ کێشه‌ی که‌ڵکه‌بوونی چه‌وری ته‌ماشاکراوه. هاوکات ده‌رده‌که‌وێت، که هۆرمۆنی ناوبراو پۆزه‌تیڤ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاره‌کانی مێشك هه‌یه.

تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ر مشك نیشانیانداوه، که ئه‌و مشکانه‌ی بڕێکی زۆر له "Leptin" وه‌رده‌گرن، ده‌‌رچوونیان به ڕێگای "Labyrinth" ساناتر دۆزیوه‌ته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌نجامدراوه، تا بزانرێت، بۆچی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستی چه‌وریین و هاوکات دووچاری شه‌کره هاتوون، گه‌لێك جاریش کێشه‌ی هزریان هه‌یه.


Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net