.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ كورته فیلمی "ژیانی لادێ" له ده‌رهێنانی حوسێن جیهانی، له 41مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "باڵزانۆ" له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی "جیهان ماڵی منه" له وڵاتی ئوستراڵیا، كورته فیلمی كوردی "ژیانی لادێ" Country life له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد حوسێن جیهانی له به‌شی كورته فیلمی ئه‌زموونی 41مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "باڵزانۆ" Bolzano له یانه‌ی 3 شاری باڵزانۆ له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا له به‌شه‌كانی "كورته فیلمی ئه‌زموونی"، "كورته فیلمی درامایی"، "كورته فیلمی دیكۆمێنتی"، "باڵزانۆ كۆمیك"، "كۆرزێ واڵێ"، "به‌شی بێ دیاڵۆگ"، "به‌شی كێبڕكێی" و "به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی" له رۆژانی 11 تا 15ی دیسێمبه‌ری 2009 له چه‌ندین شوێنی شاری باڵزانۆ له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
كورته فیلمی "ژیانی لادێ" ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه و ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌م فیلمه چیرۆكی هونه‌رمه‌ندی گرافیستی كورد سه‌یوان سه‌عیدیان ده‌گێڕێته‌وه كه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان ده‌خوێنێت و بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی زانكۆكه‌ی ده‌یه‌وێت كه له گوندێكی كوردستان له ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه به كامێراكای وێنه بگرێت و پاشان هه‌ر ئه‌م وێنانه به شێوه‌ی فۆتۆ و شێوه‌كاری ئاماده بكات و له پێشانگایه‌كدا له‌م گونده بۆ خه‌ڵكی ئاوایی نمایشان بكات و ... .
ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری كردووه، له‌وانه:
ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كۆن كان"CON-CAN له مانگی جوولای 2009 له وڵاتی ژاپۆن.
ـ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیكۆمێنتی به‌یرووت له وڵاتی لۆبنان، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009.
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فلاهێرتیانا"ی Flahertiana رووسیا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2009 له وڵاتی رووسیا.
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما نۆڤێلێ جێنێره‌یشێن" Cinéma Nouvelle Génération، له مانگی ئۆكتۆبری 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا.
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "روانینێك به فیلمی ده‌رهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆكان"، له مانگی ئۆكتۆبری 2009 له وڵاتی یۆنان.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "وێنه‌گر، له كه‌ناری ئاگر" Photography by fire له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد حوسێن جیهانی و ته‌نیا ره‌ئووف له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نمایش كراوه، له‌وانه:
ـ 13مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیسماعیلی" بۆ فیلمی دیكۆمێنتی و كورته فیلم، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 له وڵاتی میسر.
ـ یه‌كه‌مین و دوایین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئوستراڵیا، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 له وڵاتی ئوستراڵیا.
ـ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیكۆمێنتی به‌یرووت له وڵاتی لۆبنان، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009.
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما نۆڤێلێ جێنێره‌یشێن" Cinéma Nouvelle Génération، له مانگی ئۆكتۆبری 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "نیشتمانی دایك" Motherland له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ته‌نیا ره‌ئووف كه وه‌كوو یاریده‌ر، نووسه‌ری سیناریۆ و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كانی حوسێن جیهانی له ته‌نیشتی شان به شان چالاكی هونه‌ری ده‌كات له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له یه‌كه‌مین و دوایین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئوستراڵیا نمایش كرا.
سینه‌ماكاری كورد حوسێن جیهانی تا ئێستا چه‌ندین كورته فیلمی ئاماده كردووه كه له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا نمایش كراون، له‌وانه: كورته فیلمی "گوندی ئێمه"Our Village ، كورته فیلمی "ماوه‌ی پێكهێنانی سنوور" The Lost Generation، كورته فیلمی "رۆژی به‌فری" A Snowy Day ، كورته فیلمی "ساڵی سفر" Zero year ، كورته فیلمی "چی به سه‌رمان هاتووه؟" What Happened to us?، كورته فیلمی "بۆ شه‌ڕ" Why War?، كورته فیلمی "من و تابڵۆ"، كورته فیلمی "نه‌وه‌ی به‌باچوو"، كورته فیلمی "وێنه‌گر، له كه‌ناری ئاگر" Photography by fire، كورته فیلمی "ژیانی لادێ" Country life و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "من و تابڵۆ 2" كه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 13 تا 22ی نۆڤێمبه‌ری 2009 له میانه‌ی 29مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دۆمینس" d'Amiens له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كرا.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastt xoshbet mandw nabet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
