❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێکی بچووك له بۆشایی ئاسماندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێکی بچووك له بۆشایی ئاسماندا


#1 2009-12-18 14:47:17

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێکی بچووك له بۆشایی ئاسماندا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2ff59a8b47.jpg


"Hubble" توانیوێتی برا گچکه‌یه‌کی پلوتۆ ئاشکرا بکات: ئه‌ستێره‌ی گچکه‌ی تازه دۆزراوه تیره‌که‌ی ته‌نها یه‌ك کیلۆمه‌تره و له دووری 6.7 ملیارد کیلۆمه‌تره‌وه وه‌ك پشتێنه‌ی "Kuiper" به ده‌ووری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه. پشتێنه‌ی ناوبراویش له بازنه‌یه‌ك پان له پاشماوه‌ی سه‌هۆڵاویی پێکهاتووه، که به‌وپه‌ڕی خولگه‌ی هه‌ساره‌ی "Neptun"ی سیسته‌می خۆردا درێژ بۆته‌وه.

پلوتۆ، که جارێك ناونیشانی بچووکترین هه‌ساره‌ی سیسته‌می خۆری هه‌ڵگرتبوو، 2200 کیلۆمه‌تر پێوه‌رتی، مانگه‌که‌ی "Charon" ته‌نها 1200 کیلۆمه‌تر ده‌بێت - ته‌نی ئاسمانی تا ئێستا بێ ناویش بچوکترین ته‌نه، که تاکو ئێستا به‌یارمه‌تی ئامێری ڕۆشنکردنه‌وه له پشتێنه‌ی "Kuiper"دا دۆزرابێته‌وه -  پێش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ته‌نێکی هه‌ر بچووك دۆزراوه‌ته‌وه، که 50 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ته‌نه‌ی ئێستا گه‌وره بووه. "Hubble" نه‌یتوانیبوو ڕاسته‌وخۆ ئه‌م ته‌نه بچووکه ده‌ستینشان بکات. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش "Hilke Schlichting" و هاوه‌ڵه‌کانی له "California Institute of Technology" له‌سه‌‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا بڵاویانکردۆته‌وه.

ناسراوترین ئه‌ندامانی پشتێنه‌ی "Kuiper" نۆهه‌مین هه‌ساره‌ی سیسته‌می خۆری ناسراو به پلوتۆیه، که تا پێش چه‌ند ساڵێك‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌یه‌كێك له هه‌ساره‌کانی سیسته‌می خۆری ده‌ناسرا و ئێستا خۆی مانگه‌که‌ی "Charon" به بنه‌کوڵه هه‌ساره‌کان ده‌ناسرێن. هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری ته‌نه‌کانی پشتێنه‌ی "Kuiper" تیره‌ی هه‌ردووکیان سه‌روو 100 کیلۆمه‌تره. تاکو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنراو نه‌بووه، که هیچ ته‌نێکی دیکه هه‌بێت، تیره‌که‌ی له خواروو یه‌ك کیلۆمه‌تر بێت. هه‌رچه‌ند پێوه‌ر و ژمێره هه‌یه، که ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که ژماره‌یه‌ك له‌و ته‌نانه له ناو بۆشایی ئاسماندا بوونیان هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م داتایانه زۆرجار به‌شێکیان پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر ده‌رده‌که‌ون، هه‌ربۆیه "Hilke Schlichting" و هاوه‌ڵه‌کانی ڕێگایه‌کی دیکه‌یان دۆزییه‌وه، تا ته‌نی ئاسمانی بچووك ڕاسته‌وخۆ ڕاچاوبکه‌ن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران پێویستبوو ڕێگایه‌کی بچووکی دیکه بگرنه‌به‌ر - دواتر ته‌نه‌کان ‌هێنده بچووکن، که به تێلێکسۆپ له زه‌وییه‌وه یان له خولگه‌یه‌کی نزیك له ناو بۆشایی ئاسماندا ئاسته‌م ببینێرێت. توێژه‌ران به‌یارمه‌تی سێ ئامێری ته‌ماشاکردنی سه‌ر "Hubble" توانییان تیشکی ئه‌‌ستێره‌ی ناسراو و تیشکی تێلێسکۆپ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانه‌وه ژمێره بکه‌ن.

توێژه‌ران داتای چوار ساڵیان هه‌ڵسه‌نگاند، که له کۆی 12 هه‌زار کاژمێر ڕاچاوکردن وه‌ریانگرتبوو. سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی داتاکان، توێژه‌ران دووچاری ژماره‌یه‌کی که‌م له ته‌نی ئاسمانی بوونه‌وه.



Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-18 16:14:37

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێکی بچووك له بۆشایی ئاسماندا

واووووووووووو  .. ده‌ستت خۆش بیت سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێکی بچووك له بۆشایی ئاسماندا


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net