❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێو به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌جوانی‌ ئافره‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-18 17:38:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

لێو به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌جوانی‌ ئافره‌ت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fa1467d7d1.jpg
زۆربه‌ی‌ ئافره‌تان هه‌ڵده‌ستن به‌جوانكاری‌ ده‌ستكرد بۆ لێویان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببن به‌خاوه‌نی‌ لێوێكی‌ جوان كه‌ جوانتر بێت له‌لێوی‌ سروشتی‌ خۆیان، لێو به‌گرنگترین به‌شی‌  سه‌ره‌كی‌ جوانی‌ ئافره‌ته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی‌ پێبدرێت‌و بپارێزرێت.

*هه‌ندێك ئافره‌ت هه‌یه‌ له‌كاتی‌ به‌ركاهێنانی‌ پێنووسی‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگی‌ چوارده‌وری‌ لێو زۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربلاَو به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت مكیاژه‌كه‌نتان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربلاَو بوه‌ستێ‌‌و ناشرێن بێت، پێویسته‌ هه‌موو كات  لێو (سووراوی‌ فڵچه‌)ی‌ بۆ به‌كاربهێنن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناسك ئه‌و سووراوه‌ له‌لێوتان بده‌ن، مكیاژه‌كانتان جوانتر ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر زانیتان ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ تۆخه‌ یان ڕه‌نگی‌ سووراوه‌كه‌ له‌خه‌تی‌ لێوتان ده‌رچووه‌، ده‌توانن له‌ڕێگای‌ به‌كارهێنانی‌ (كلێنكس)ه‌وه‌ به‌هێواشی‌ پاك‌و ڕێكی‌ بكه‌نه‌وه‌.

*چوارده‌وری‌ لێو:

ده‌توانن له‌جێگای‌ سووراو، چوارده‌وری‌ لێو به‌پێنووسێكی‌ سووك شێوه‌ی‌ لێوتان ده‌ربخه‌ن، نابێت هیچ كات پێنووسی‌ لێو به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌‌و زه‌ق بێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاریبهێنن كه‌ ڕه‌نگ‌و شێوه‌ی‌ سروشتی‌ لێوی‌ خۆتان له‌ناونه‌چێت.
*بامووی‌ سه‌ر لێو (سمێل)تان دیارنه‌بێت:

مووی‌ سه‌ر لێو زۆر ناشرینه‌ كه‌ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ مووه‌كانی‌ پێوه‌یه‌، به‌كرێمێك نه‌رمی‌ بكه‌ن، پاشان خۆتان له‌ده‌ست مووه‌كان ڕزگار بكه‌ن، به‌وشێوه‌یه‌ له‌كاتی‌ لابردنی‌ مووه‌كان شوێنه‌كه‌ی‌ سوور نابێته‌وه‌‌و كێشه‌تان بۆ دروست نابێت.

*برینداربوونی‌ لێو:

بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ست ئه‌و پێسته‌ مردووانه‌ی‌ پێست ڕزگارتان بێت، لێوتان به‌خاولیه‌كی‌ نه‌رم یان فڵچه‌ی‌ ددان به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ناسك بسڕنه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ سووراو به‌كاربهێنن، كرێم به‌كاربهێنن‌و چاوه‌ڕوانبن تا لێووتان ئه‌و كرێمه‌ ده‌خواته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌درێژای‌ ڕۆژ هه‌وڵ بده‌ن كه‌ لێوتان به‌نه‌رمی‌ بهێڵنه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگای‌ به‌كارهێنانی‌ كرێم یان بریسكه‌وه‌ به‌مه‌رجێك سووراوه‌كانتان تێكنه‌چێت.

به‌به‌كارهێنانی‌ سووراوێكی‌ سه‌رنج ڕاكێش ده‌توانن هه‌موو سه‌رنجه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ره‌و لای‌ خۆتان ڕابكێشن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت لێووتان به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان ده‌ركه‌وێت مكیاژی‌ پشته‌ چاو‌و ڕوومه‌ته‌كانتان كاڵ بكه‌نه‌وه‌.

*ددانه‌كانتان پیس مه‌كه‌ن:
له‌كاتی‌ سووراو كردندا لێوتان دابخه‌ن تا ددانه‌كانتان پێس نه‌بێت‌و سوورا‌و نه‌گرێت، چونكه‌ پێویست ناكات مكیاژی‌ ددانه‌كانیشتان بكه‌ن.

ئا: هه‌رێز ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه‌: گیوزالێك

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-18 20:50:39

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: لێو به‌شێكی‌ گرنگه‌ له‌جوانی‌ ئافره‌ت

زؤرررررررررر راسته ئه بى ليو وا جوانبكريت

ده ست خؤش

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net