.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كیدمان رووبەرووی بێكهام دەبێتەوە
وڵاتی ئوسترالیا ئەكتەری بەناوبانگ نیكۆڵ كیدمانی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی رەسمی نوێنەرایەتی بكات لە كێبڕكێكانی میوانداری كردنی جامی جیهانی 2018، ئەمەش بۆ سوود وەرگرتن لە ناوبانگ و جەماوەرێتی نیكۆڵ كیدمان، چونكە هەر یەكە لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەندەنوسیان و قەتەر و مەكسیك و رووسیا و كۆریای باشوور و ئەمریكا لە كێبڕكێدان بۆ میوانداری كردنی ئەم پاڵەوانێتییە. كیدمانی تەمەن 42 ساڵ بە ڤیدیۆیەك بەشداری دەكات وەك ریكلامێك لەگەڵ پێشكەش كردنی فایلی رەسمی ئوسترالیا بە فیفا.
لە لایەكی دیكەوە بڕیار وایە دیڤید بێكهامی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسیی ئەمریكی نوێنەرایەتی و وڵاتەكەی بكات بۆ هەمان مەبەست، چونكە ئەویش خاوەن جەماوەرێتییەكی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان، بۆیە لە ئێستاوە چاوەڕێی ركابەرێتییەكی زۆر بە هێز دەكرێت لەنێوان بێكهام و نیكۆڵ، چونكە هەردووكیان جەماوەرێكی زۆریان هەیە و لەوانەیە كارتێكردنی خۆیان هەیە لەسەر ئەو لیژنەیەی فیفا كە بڕیاری ئەوە دەدات چ وڵاتێكی شایەنی میوانداری كردنی مۆندیالە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه