.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و سینه‌ماكاران، دووه‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی كوردی له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ری موزیك چه‌ند پارچه موزیكێك و گۆرانییه‌ك پێشكه‌شكران، دواتر ئازاد سه‌وزه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فێستیڤالً له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانانی فێستیڤاڵ، به ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی زانی كه بایه‌خی زیاتر به‌بواری سینه‌ما بدات له‌پێناو زیاتر پێشكه‌وتنی كلتور و هونه‌ر له وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌روه‌ك رێكخستنی فێستیڤاڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌ده‌رفه‌تێك دایه قه‌ڵه‌م بۆ دهسگیرۆكردنی هونه‌رمه‌ندان و هاندانیان بۆ كاركردن له‌بواری فیلمسازیدا، هه‌روه‌ها رۆڵ و پایه‌ی هونه‌ری سینه‌ماشی له جیهاندا روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و گاریگهرییانهشكرد كه سینه‌ما به‌دوای خۆیدا ده‌یانهێنێت له كۆمه‌ڵگه‌دا.
پاشان كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری له وته‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ پێشخستنی زیاتری بواری سینه‌ما و بواره‌كانی تری هونه‌ر دووپاتكرده‌وه.
كۆتایی یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵیش به فیلمی (شوێنێك بۆ یاری) كه له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی (شه‌وكه‌ت ئه‌مین) بوو كۆتایی هات، بڕیاریشه له رۆژانی دوایی فێستیڤاڵدا 28 كورته فیلم نمایشبكرێن، كه هه‌ریه‌كه‌یان پێشبڕكێ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسكی ئاڵتونی.






















sarchawa:pukmedia
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
