❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ئینجیله‌وه ‌بۆ قورئان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-21 07:36:31

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

له‌ ئینجیله‌وه ‌بۆ قورئان

له‌ ئینجیله‌وه‌ بۆ قورئان
وه‌رگێڕانی: شه‌وبۆ ئاریایی
له‌ساڵی ٢٠٠٧دا بوو که‌ توانیم فه‌رزی حه‌ج به‌جێ بهێنم، له‌سه‌ر زه‌مینی وه‌حی دا موسوڵمانانێکی زۆرم له‌ وڵاتانی جیاوازی جیهانه‌وه‌ بینی، که‌ هه‌ندێکیان موسوڵمان زاده‌ وه‌ هه‌نێکیشیان تازه‌ موسوڵمان بوون.
ڕۆژێک له‌ (مسجد الحرام) دانیشتبووم، که‌ بینیم گه‌نجێك که‌ سیمای له‌ خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکی یان ئه‌وروپی ده‌چوو له‌لای ڕاستی من دانیشتبوو، سه‌لامم لێ کردو پرسیاری ئه‌وه‌م لێ کرد که‌ خه‌ڵکی کوێیه‌؟
وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی که‌ خه‌ڵکی که‌نه‌دام، لێم پرسی ئایا له‌ خێزانێکی موسوڵمانیت یان تازه‌ موسوڵمان بوویت؟ وتی: پێشتر مه‌سیحی بووم وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ که‌وا موسوڵمان بووم.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌دا بووم به‌ هاوڕێ و تا ئێستاش له‌ ڕێگای ئێمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ به‌یه‌که‌وه‌، هۆکار و چۆنیه‌تی موسوڵمان بوونه‌که‌یم لێ پرسی.
لێره‌دا من بێ ده‌نگ ده‌بم تا له‌ خۆیه‌وه‌ چیرۆکی موسوڵمان بوونه‌که‌ی ببیستین.
من ناوم (تونی بران)ه‌، له‌دایک بووی ساڵی ١٩٨١م، خه‌ڵکی که‌نه‌دام شاری (ڕێد دییر) له‌دایك بووم وه‌له‌هه‌مان شاریش دا گه‌وره‌ بووم.
خێزانه‌که‌م زۆر مه‌سیحیه‌کی مه‌زهه‌بی بوون، که‌ له‌ خزمه‌تکارانی کلیسا بوون، وه‌ مام و خاڵه‌کانم هه‌موویان قه‌شه‌ن، بۆیه‌ من که‌سێکی مه‌زهه‌بی بووم وه‌ له‌ په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی پرۆتستانت بووم.
هیچ زانیاریه‌کم ده‌رباره‌ی ئیسلام نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ خێزانێکی مه‌زهه‌بی مه‌سیحی دا گه‌وره‌ بووم، وه‌ خۆم که‌سێکی مه‌سیحی بووم دینی ئیسلامم به‌ دینێکی باطڵ و موسوڵمانانم به‌ گومڕاو تیرۆریست ده‌زانی.
هه‌ندێك جار هه‌ستی سێ خوا په‌رستی و یان ئه‌وه‌ی که‌وا عیسی (علیه‌ السلام) کوڕی خوایه‌ زۆر ئازاری ده‌دام، کاتێك که‌ پرسیارم له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌کرد دایک و باوکم و ته‌نانه‌ت ڕه‌هبه‌رانی مه‌زهه‌بی دینه‌که‌م وه‌ڵامێکی ڕۆشن و قه‌ناعه‌ت پێ کراویان پێ نه‌بوو، به‌ڵام من به‌خۆمم ده‌وت که‌ ئه‌وان ته‌جروبه‌یان له‌ من زیاتره‌و زیاتر له‌من له‌ دینی مه‌سیح شاره‌زان بۆیه‌ به‌و وه‌ڵامانه‌ قه‌ناعه‌تم به‌خۆم ده‌کرد.
بۆیه‌ بڕیارم دا که‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام بخوێنمه‌وه‌، که‌ ته‌نها ئامانجی من له‌و کاره‌ ئه‌وه‌بوو که‌ بیسه‌لمێنم که‌وا ئیسلام دینێکی باطڵ و درۆیه‌، بۆیه‌ ده‌بوایه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ش له‌ ئینجیله‌وه‌ ده‌ستم پێ بکردایه‌.
شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر که‌ جێگای سه‌رنجه‌ وه‌ پێویسته‌ لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌وا ڕه‌هبه‌ران و قه‌شه‌ مه‌سیحیه‌کان هه‌رگیز مه‌سیحیه‌کان ته‌شویق و ڕێنمایی ناکه‌ن که‌وا ئینجیل بخوێننه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه‌ چه‌ند جۆرێک ئینجیلی جیاواز هه‌یه‌ وه‌ هه‌موویان به‌جۆریك و ته‌ناقوضاتیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا.
من بۆ سه‌لماندنی خراپی دینی ئیسلام و به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خۆم ئینجیلی (کئنگ جه‌یمس)م هه‌ڵبژارد.
له‌و ئینجیله‌دا هاتووه‌ که‌ حه‌زته‌ری عیسی (علیه‌ السلام) نوێژی بۆ خوداوه‌ند کردووه‌ که‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌، وه‌ جێی ئاماژه‌ پێکردنیشه‌ که‌وا له‌م ئینجیله‌دا مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاتووه‌.
ئه‌نجامی ئه‌و خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌وا ده‌بێت واز له‌ سێ خوای و باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی که‌وا عیسی (علیه‌ السلام) کوڕی خوایه‌ بهێنم وه‌ ته‌نها باوه‌ڕم به‌یه‌ك خوا هه‌بێت و بیپه‌رستم، به‌ڵام کاتێک که‌وا ئه‌م ئه‌نجامه‌م به‌ خێزانه‌که‌م ڕاگه‌یاند تووشی چه‌نده‌ها گرفت بوومه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام کاتێك پێم وتن که‌وا تاکه‌ ئامانجی من له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌وا بیسه‌لمێنم که‌ دینی مه‌سیح باشتره‌ له‌ ئیسلام وازیان لێ ده‌هێنام و سه‌رزه‌نشتیان نه‌ده‌کرم چونکه‌ تا ئه‌و کاته‌ش ئامانجی من له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌و سووک کردنی دینی ئیسلام بوو.
پرسیارم له‌ چه‌ند که‌سێک کرد وه‌ پێیان وتم که‌وا هه‌موو بنه‌ماو پایه‌کانی دینی ئیسلام له‌سه‌ر ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌، بۆیه‌ ده‌ستم کرد به‌ خوێنده‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ قورئان دا بۆیه‌ چه‌ند ته‌رجومه‌یه‌کی جیاوازی قورئانم هێنا وه‌ هه‌موویانم خوێنده‌وه زۆر به‌ووردی که‌ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش حه‌وت ساڵی خایاند، تا له‌ کۆتای دا بۆم ده‌رکه‌وت له‌ هه‌موو ته‌رجومه‌کان دا هه‌مان شت نوسراوه‌ و هیچ جیاوازیه‌ک نیه‌ له‌نێوانیاندا هه‌روه‌ك چۆن جیاوازی و هه‌ڵه‌ و ته‌ناقوض هه‌یه‌ له‌نێوان ئینجیله‌ جۆراو جۆره‌کان دا.
هه‌رچه‌ند ده‌گه‌ڕام که‌وا هه‌ڵه‌یک یان جیاوازیه‌ک بدۆزمه‌وه‌ زیاتر ده‌گه‌یشتمه‌ ڕاستی و زۆر شتم بۆ ڕوون ده‌بوویه‌وه‌ که‌ به‌درێژای ژیانم به‌دوای دا ده‌گه‌ڕام و وه‌ڵامه‌کانیانم ده‌ست نه‌ده‌که‌وت، بۆیه‌ گه‌یشتمه‌ ئه‌و یه‌قینه‌ی که‌ دینی ئیسلام تاکه‌ دینێکه‌ که‌ به‌پاک و بێ گه‌ردی ماوه‌ته‌وه.
گه‌یشتبوومه‌ ئارامیه‌ك که‌ له‌ژیانم دا ئه‌وه‌نده‌ ئارامم و خۆش به‌خت نه‌بووم که‌ نازانم چۆن وه‌سفی ئه‌و ئارامیه‌ ده‌روونیه‌ بکه‌م، ئه‌وه‌ ئه‌و ئارامیه‌ بوو که‌ ساڵه‌ها بوو له‌ مه‌سیحیه‌ت دا بۆی ده‌گه‌ڕام.
هیچ کات له‌یادم ناچێت که‌ کاتێك ده‌موسیت شه‌هاده‌ت بهێنم زه‌رده‌یه‌ک گرتمی و به‌خۆمم وت تۆ هاتبوویت که‌وا ئه‌م دینه‌ پووچه‌ڵ بکه‌یته‌وه‌ و به‌ڵکو که‌سێکی موسوڵمان بکه‌یت به‌ مه‌سیحی!، ئێستا چی وه‌ڵامی خێزانه‌که‌ت ده‌ده‌یته‌وه‌؟
له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا بووم که‌وا چاوه‌کانم پڕ بوو له‌ فرمێسک و گریان قورگمی گرت، به‌خۆمم وت ڕووناکی خۆر ناشاردرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ دڵ و ده‌روون و ئیمان دا ناتوانیم بجه‌نگم، بۆیه‌ به‌ده‌نگی به‌رزو له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ وتم (أشهد أن لا اله‌ الا الله‌ وأشهد أن محمدا رسول الله‌).
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌م له‌ ساڵی ٢٠٠٦دا به‌ده‌ست هێناو ساڵی دوای فه‌رزی حه‌جم به‌جێ هێنا.
له‌دوای موسوڵمان بوونم تووشی زۆر ئازارو تانه‌و ته‌شه‌ر بوومه‌وه‌ له‌لایه‌ن خزم وکه‌س و ناسیاوانمه‌وه،‌ به‌ڵام الحمد الله‌ هیچ کام له‌وانه‌ نه‌یان توانی بچوکترین کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئیمانه‌که‌م.
بۆیه‌ هیچیان پێ نه‌ده‌کرا و پێیان ده‌وتم که‌وا من کافر بووم و چوومه‌ته‌ سه‌ر دینی تیرۆریسته‌کان.
به‌ڕاستی ژیان بۆ موسوڵمانان له‌ ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت بۆ خوشکان زۆر دژواره‌، به‌ڵام په‌یڕه‌وکردنی حه‌ق به‌هه‌ر نرخێک بێت شایه‌نیه‌تی، هه‌روه‌کو حه‌زره‌تی ئیبراهیم (علیه‌ السلام) فێرمان ده‌کات و ده‌یفه‌رموو: (په‌روه‌ردگارا، نوێژی من، کارو عیباده‌تی من، ژیان و مردنی من له‌به‌ر تۆیه‌).
ئه‌و شاره‌ی که منی لێ ده‌ژیم ٨٥٧٠٥ که‌سی تێدا ده‌ژی، که‌ ته‌نها ٢٠٠ که‌سمان موسوڵمانین. دایک و بوک و خوشکه‌کانم تا ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر دینی مه‌سیحیه‌تن به‌ڵام دید و تێڕوانینیان به‌رانبه‌ر به‌ئیسلام زۆر گۆڕاوه‌ که‌ ئومیدوارم له‌ داهاتوویه‌کی نزیک دا موسوڵمان بن.
من له‌گه‌ڵ دایک و باوک و خوشکه‌کانم دا له‌یه‌ک ماڵ دا ده‌ژین وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك مه‌شغوڵی ئیش کردنم، ماوه‌یه‌ خه‌ریکی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بیم، هه‌روه‌ها خه‌ریکی کاری ده‌عوه‌م تا ڕاستیه‌کانی دینی ئیسلام بگه‌یه‌نم به‌ خه‌ڵکی که‌نه‌دی که‌ الحمدالله‌ تا ئێستا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووم له‌وبواره‌دا.
له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له‌ خێزانێکی موسوڵمان دا چاویان به‌ دنیا هه‌ڵهێناوه‌ ده‌زانن که‌ له‌ چ ناز و نیعمه‌تێک دا ده‌ژین، چونکه‌ هیچ کاتێک له‌ناو جه‌هل و نه‌زانی دینێکی دیکه‌دا نه‌ژیاون.
قه‌درو به‌های ئه‌م نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بزانن وه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌پێناو زیاتر بره‌و دان به‌و نیعمه‌تانه‌ له‌ڕێگای بانگه‌واز بۆی.
خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و یارو هاوه‌ڵانی که‌ به‌شێکی گرنگ بوون له‌ فراوان کردن و به‌جیهانی کردنی ئه‌م دینه‌دا له‌ ڕیزی به‌رنامه‌کانی ڕۆژانه‌مدان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-21 07:58:34

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsMSIE7

Re: له‌ ئینجیله‌وه ‌بۆ قورئان

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گيانة

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-21 11:27:21

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئینجیله‌وه ‌بۆ قورئان

har bjit dast xosh bet wala mn pem xosha

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-23 19:47:39

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: له‌ ئینجیله‌وه ‌بۆ قورئان

ده ست خۆش بیت پژیت به سه ربه رزی گیان
خودای میهربان جه زاته بداته وه

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net