.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















- موزیكناسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی كرێگ ودسن، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی ده‌ف بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا وه‌ك ئامێرێكی دێرینی گه‌لی كورد باسی كردووه، هه‌موو ئه‌و لێكدانهوهشی ڕه‌تكردۆته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایا به‌ر كورد چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی خاوه‌نی ئه‌و ئامێره موزیكییه بوون.
ناوبراو له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌یدا سه‌رسامی خۆی نیشانداوه به‌رامبه‌ر ده‌ف و نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌تا له زانكۆی لۆس ئه‌نجلس ده‌ستمكردووه به خوێندنی وانه‌كانی موزیك له كه‌لتوره جیاوازه‌كاندا، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌دا په‌یداكردبوو كه له پێست دروستده‌كرێن، له‌وانه (ده‌فی ئۆزبه‌كی) كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام كاتێك له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی كوردستانی عێراقم كرد، ده‌فی ئه‌و ناوچه‌یه‌م بینی، تێگه‌یشتم كه ئه‌وه ده‌فی ڕاسته‌قینه‌یه، زۆر سه‌رسام بووم كه به‌و هونه‌ر و سه‌لیقه به‌رز و دێرینه‌وه دروست كراوه".
ناوبراو له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌توانم بڵێم خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ف نه‌ته‌وه‌ی كورده نه‌ك گه‌ل و میلله‌تێكی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر نه‌ته‌وه به موڵكی خۆیانی ده‌زانن، چونكه به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و شێوازه هونه‌ر و جوانییه مۆركی كوردانی پێوه دیاره".
خوێنه‌رانی به‌ڕێز بۆ بینینی ڕاپۆرته‌كه‌ی كرێگ ودسن، هه‌م به نووسین و هه‌م به گرته‌ی ڤیدیۆیی، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ناوبراو بكه‌ن به‌م ناونیشانه: 

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه