.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دیسانەوە چـــــای سەوز
چینییەكان بۆ یەكەم جار دەركیان بە سوودەكانی چای سەوز Green Tea كردووە. نهێنی لەپاڵ سوودەكانی چای سەوز ئەو مادە دژەئۆكسانانەن كە تەندروستی دەپارێزن. چای سەوز رێژەیەكی بەرزی لە مادە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols تێدایە بە ناوی EGCG كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان رادەگرێت و لەناویان دەبات بێ ئەوەی كە زیان بە خانە دروستەكان بگەیەنێت، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL دەدات كە بەرپرسە لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەلتەی مێشك. هەروەها خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی كۆنترۆلكردنی شەكری خوێن و پەستانی بەرزی خوێن دەدات لە تووشبووان بەم نەخۆشییانە، لە هەمان كاتیشدا لەوانەیە كە مرۆڤ بپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. پێكهاتەكانی ناو چای سەوز دژی ڤایرۆس و بەكتریا كاریگەرییان هەیە بەتایبەتی ڤایرۆسەكانی هەڵامەت و سكچوون، پاشان ئێسكەكان دەپارێزن لە پووكانەوە و لاوازبوون. مادە كاتێچینەكان Catechins كە پێكهێنەری سەرەكی چای سەوزن، سوودیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە بۆنی ناخۆشی دەم، ئەمە جگە لە پێكهاتەكانی تری چای سەوز وەكو جۆرەكانی ڤیتامین B كە گرنگن بۆ كرداری زیندەپاڵی(میتابۆلیزمی) كاربۆهیدراتەكان، هەروەها ڤیتامین C كە شەكەتی سووك دەكات، فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە مادەی دژەئۆكسانن یارمەتی پتەوی دیواری خوێنبەرەكان دەدەن. بەم هەموو پێكهاتووە گرنگانەی چای سەوز و سەرەڕای ئەو هەموو سوودە تەندروستییانەی كە لە سەرەوەدا باسكران، لەوانەیە كە چای سەوز نیشانەكانی هەوكردنی قۆڵۆن و گرژبوونی قۆڵۆن كەم بكاتەوە. هەروەها چای سەوز، جگەر لە مادە ژەهراوی و مادە زیانبەخشەكانی وەكو ئەلكهول دەپارێزێت. جگە لەمانە هەمووی، چای سەوز هێشتا سوودی تەندروستی تری هەیە وەكو: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، بەهێزكردنی سستەمی بەرگری لەش دژ بە هەوكردنەكان، خۆپاراستن لە تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە.
كولان


لهسهر هێڵ نییه