❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خەڵاتى رێزلێنان لە هونەرمەندى ساڵ بۆ قاله‌ مه‌ره

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-27 11:15:24

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

خەڵاتى رێزلێنان لە هونەرمەندى ساڵ بۆ قاله‌ مه‌ره

پێش نیوەرۆى   هەینى رێکەوتى25/12/2009لەشارى بۆکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەکەش و هەوایەکى دۆستانەى جوان و بەرزى هونەرى و نەتەوەییدا رێورەسمێک بەرێوە چوو بۆ پێشکەشکردنى (خەڵاتى رێزلێنان لە هونەرمەندى ساڵ) کە لەلایەن (مەڵبەندى هونەرى ماملێ ) تەرخانکرابوو ، نۆبەرەى بەخشینى ئەم خەڵاتەش پێشکەشى  خوالێخۆشبوو هونەرمەندى شمشاڵ ژەنى دەست و پەنجە زێرین(قادرعبداللە زادە ناسراو بەقالە مەرە) کرا.

لەم بۆنەیەدا کە ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتیانى رۆشنبیرى و هونەرىو ئەدەبى و ئەندامانى هەردووبنەماڵەى قالە مەرە وماملێ نوێنەرانى ناوەندوکۆروکۆمەڵەکان ئامادەبوون سەرەتا چەندچالاکییەکى هونەرى پێشکەشکران لەوانەش ژەنینى چەندپارچە  ئاوازێک بەشمشاڵ لەلایەن یەکێک لە هونەرمەندانى لاو دواتر بەپێشکەشکردنى چەند ووتارێک و خوێندنەوەى چەندین پارچە پەخشان و هۆنراوە درێژە بە مەراسیمەکەدرا،هەروەها هونەرمەندان کاک جەعفەر وعبدالله‌ ماملێ  بەگۆرانیەک بەشداریان کرد  و پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە لەچەند پەیڤ و ووتەیەکدا باس لە لایەنى هونەرى و هەوڵ و ماندووبونى
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8256131490.jpg
هونەرمەند قالە مەرە کرا سەبارەت بە پاراستنى میلۆدوئاوازە رەسەنەکانى کوردى و گەشەپێدانى ئەو گەنجینە هونەرییە کە خودى هونەرمەند بەپشت بەستن بەخۆى وگەلەکەى و بەهەوڵ و ماندوبون و شەونخونى زۆرى تائەو جێگەیەى توانى برەوى بەهونەرەکەى داو سەرەنجام ئەو پێگە هونەرى و کەسایەتییە بەرزەى لێ هەڵ کەوت کەجێى شانازى هەموولایەک بێ و سەربەرزانەش خۆى گەیاندە کاروانى نەمرى لەمێژووى هونەرى ناوچەکەو گەلى کورد.  لەبەشێکى ترى ئەو مەراسیمەدا لەلایەن هەردووبەرێزان (مامۆستا فەتاح ئەمیرى و جەعفەرى ماملێ ) خەڵاتى رێزلێنانى(ماملێ2009) به‌هەنەرمەندى ساڵ پێشکەشى ماڵباتى هونەرمەند (قالەمەرە) کرا.. دوابەدواى ئەم برگەیەش ئامادەبووان و بەشداربووانى رێورەسمەکە وەک رێزلێنان سەردانى ناڵەشکێنەى بۆکانیان کرد کەئارامگاو گڵکۆى هونەرمەند قالەمەرەى لەئامێز گرتووە لەپاڵ ئارامگاى هونەرمەندى گه‌وره‌و نەمر (حسن زیرەک) بۆئەم مەبەستەش دوابەدواى گەیشتنیان و خوێندنى سورەتى فاتیحە تاجە گوڵى وەفاو خۆشەویستى و رێزلێنانیان لەسەر گڵکۆى هەریەک لە (زیرەک و قالە مەرە)داناو پاشان بەرێز حورمەتەوە کۆتایى بەو مەراسیمە هونەرییە هات.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6feeee1e64.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b575c1f1f7.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-300bfca59c.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d364f2b515.jpg

شیاوى باسکردنە ساڵی ڕابردو لەکاتى  کردنەوەى (مەڵبەندى هونەرى ماملێ ) راگەیەندرا کەهەرساڵ بەگوێرەى توانا خەڵاتێکى رێزلێنان بۆهونەرمەندێکى کوردستان تەرخان دەکرێت ، وائەمجارەش بەخۆشحاڵییەوە یەکەم نۆبەرى خەڵاتى ماملێ لەساڵى 2009پێشکەشى هونەرمەندێکى ناسراو و هەڵکەوتووى وەک مامۆستا (قالەمەرە)دەکرێ  )  جارێکى تر پیرۆزبایى و خۆشحاڵى خۆمان رادەگەیەنین بەبۆنەى بەرێوەچوونى ئەم رێورەسمە و سوپاسى هەمووئامادەبووان وگشت لایەن و کەسایەتییە رۆشنبیرى و ئەدەبى و کۆرى هونەرمەندان دەکەین کەبەشداربوون لەگەڵمان بۆسەرخستنى ئەو بۆنە پیرۆزە بەرزو بەرێز وشکۆداربێت کاروانى هونەرورۆشنبیرى گەلى کورد .. سڵاو و حورمەتمان بۆ سەرجەم هونرمەندانى ئەرک وەخۆگرى نەتەوەى کوردلەهەرکوێیەک بن .. سڵاو بۆهونەرمەندانى نتێکۆشەرانى ئازادیخوازهەڵگرانى پەیامى مرۆڤایەتى

مەڵبەندى هونەرى ماملێ

چرا.تیڤی

MAMLE ART CENTER

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net