.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









[color=blue]هاوینی ئه‌م ساڵ له‌ناوچه‌ی هه‌ممه‌ر کوله‌ی شاری یۆتۆبۆری لـــــــــــــــــــــــهکهرنهڤاڵه قه‌شه‌نگه‌که‌ی ساڵانه که‌له‌شاری یۆتۆبۆری سوید ساز ده‌کرێت گروپی هه‌ڵپه‌ڕکی کۆمه‌ڵه‌ی هونهرهجوانــــــــهکانی کورد له‌ناو زیاتر لهچــل کۆمهلـــــــــــــهو گروپی نه‌ته‌وه‌کاندا بــــــــــه تابلۆ سه‌رکه‌وتووه‌کانی توانی پلـه‌ی یه‌که‌م و نازناوی باشترین گروپ و نازناوی پاشای ئه‌م کــــــهرنهڤاڵه بـــــــــــــــهدهست بهێنی و ببێتهجێگـــای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو و که‌سایه‌تی کهڕنهڤاڵهکهو نـــــــــاساندنی کلتورو هونـه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان که هۆیه‌کی مه‌زنه بۆ تۆمارکردنی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ و بـــــهرچاو له‌سوید و ئه‌وروپادا که‌بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌زنی ده‌بێت بۆ دوا ڕۆژی هونه‌رو کلتوری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
پێشتر وه‌ک هه‌واڵێکی کورت له‌زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕو سایدهکوردیهکانی وه‌ک { کڵاو ڕۆژنه‌و چرا تێ‌ڤی و ئاسۆ و چراکـــان و ڕوناکی و کوردستان نێت و پێنوسی کورد } وچهندههای تردا وه‌ک کورته‌باسێک بڵاوم کرده‌وه‌و خۆێنه‌ران به‌م هه‌واڵه ئاشنا بوون ، مـــن په‌یمانم دابــوو لـــــــــــه ڕێپۆرتاژێکی تێر‌و تهسلدا باس لهچۆنێهتی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان و ساڵانی ته‌مه‌نی وچاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌و سه‌ماکارانی گروپی هه‌ڵپه‌ڕکی بکه‌م بۆ ئــــــــــــــــهوهی خؤێنهرانی بـه‌ڕێز و جه‌ماوه‌ر ئاشناتر بن به‌م کۆمه‌ڵه‌یه که له تاراوگه و وڵاتێکی گرنـــــگی وه‌ک سوید کـــــــهیهکێکه له وڵاته گه‌وره‌کانی ئـــــهسکهندناڤیا دامـــــــــــــــــهزراوه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆوه ، نوسین وبڵاو کردنه‌وه‌ی ڕێپۆتاژهکه دواکه‌وت ، به داوای لێ بوردنـــــــــــــهوه وا ڕێپۆرتاژهکـــــه ده‌خه‌مه بـــــــــــهر دیـــدی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هیوادارم لاتان په‌سه‌ندبێت و ببێته جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان.
{{ ڕێپۆرتاژه‌که}}
له‌سه‌ره‌تای خۆئادهکردنم دا بۆ نوسینی ئه‌م ڕێپۆرتاژو وبابه‌ته کـــــه ماوه‌یه‌کی زۆره بــــــــه هیوام سازی بده‌م له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان چونکه بـــــــهرههمهکان و تابلۆ و سه‌ماکانی ئـــــه‌م گروپی ههڵپهرکیهی کۆمه‌ڵه کارێکی گرنگ و هه‌ستیاره بۆ ئه‌وه‌ی هــــــه‌موو زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی کارکردن و هه‌واڵه‌کانیان بخرێته به‌ر دیدی ئێوه‌ی خۆێنه‌ر و عاشقانی هـــــونهرو کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان وجه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاشنا بن به‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌و گـــــــهنجان سه‌ماکه‌رانی ئه‌م گروپه کـــه به‌لای منه‌وه بـهسهفیرو نۆێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ماو وههڵپهرکیی کوردی داده‌نیم و بهتیپێکی کلتوری نهتهوایـــهتی کوردی ئه‌ژمار ده‌که‌م له‌تاراوگه بـــــــــــهتایبهتی له‌وڵاتێکی وه‌ک سوید که‌یه‌کێکه له وڵاته گه‌وره‌کانی سکه‌ندناڤیا و ئــــــــهوروپا ئـــهمهش بۆته‌هۆی ناساندنی ڕوویه‌کی گه‌شی هونه‌ر و کلتوری کورد به‌نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ، بۆئــهم مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیم بههاوڕیم هونه‌رمه‌ند و شانۆکار کاک دڵشاد وه‌کرد کهیهکێکهلــــــــــــــــهوکهسایهتیه سه‌ره‌کیانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌یان دامه‌زراندوه ساڵانێکی زۆره‌و لـه هـــــــــــهمان کــاتیشدا ڕاهێنه‌ری گروپی هـــــــــــــهڵپهرکی و دانه‌ری تابلۆی سهمـــــــــــــاکان و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که‌یه.
دڵشاد ئه‌حمه‌د له‌دایک بوی ساڵی 1963 یه‌و لهشارهجوانهکـــــــــهی بـــــــــاشوری کوردوستان شاری که‌رکوکی کوردان له‌دایک بووه‌له‌ساڵی خۆێندنی 85 ،86 په‌یمانگای هونهرهجوانـــهکانی سلێمانی ته‌واو کردوه به‌شی ده‌رهێنان هه‌ر له‌ساڵی 1985 خێزانی پێکه‌وه‌ناوه‌و لـــــــــــــــــــهگهڵ خاتوو نیان بۆته هاوسه‌ر و خاوه‌نی دوو کوڕ و کچیکه به‌ناوه‌کانی { ئاگا ،، ڕێگا ،، ئاسا } .
له‌شانۆ کاری زۆری ئه‌نجام داوه چ لـــــــــه بواری ده‌رهێنان چ وه‌ک ئــــــــــهکتهر ، ئـه‌و شانۆیانه‌ی کــــــــــــه هه‌ستاوه به ده‌رهێنانی ئه‌مانه‌ن { ته‌رازو ، خۆر هه‌ڵاتن ، قه‌ڵای دمدم، فــاوست ، هاوڕی گیانداران ،، سمکۆڵانی ئهسپهشی } و چه‌نده‌های تر.
له‌م شانۆیانه‌دا ئه‌م ئه‌کته‌ره به‌ڕیزانه که له‌شانۆدا زۆر بـــــــــــه ناوبانگن ڕۆڵیان لــــه کاره‌کانیدا بینیوه له‌وانه مامۆستا { عه‌بدولی حه‌مه‌جوان ، شه‌ماڵی عهبـــــــــهڕهش ، مـــامۆستا حیکمت هیندی ، ئومیدی شێخ حسین، ماهیر حه‌سه‌ن ، شادان فؤاد } وه‌ک ئه‌کته‌ریش لــــــــــه‌م شانۆیانــــــهدا ڕۆڵی بینوه وه‌ک { کوێر ئۆغڵۆ ، هاملێت ، به‌ره‌و خۆر ، حه‌مه‌دۆک ، گۆرانی عه‌شق ، لــــــــه تیغی شمشیر مه‌ترسه} ئه‌ندامی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردوستان بووه لـهشار و شاخ ، لــــــهدوای ڕاپه‌ڕینه‌که لــهشاخهوه هاتوته‌وه شار و دواتر ساڵی 1995 بــــــــهرهو هه‌نده‌ران هاتوه‌و و ئێستا لـــــــــــــه شاری یۆتۆبۆری لـــــهسوید له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌کانی نیشتهجیه. لــه بواری نوسینیشدا لــــــــــــــــــهگۆڤار و ڕۆژنامهکـــــــاندا خاوه‌نی چه‌نده‌ها به‌رهه‌می نوسینه.
له‌سوید ماوه‌ی سێ ساڵ له { ئه‌نگرێت تیاته‌ر } وه‌ک ئـــــــــــــهکتهر کاری کردوه لهچــــهندهها کاری شانۆیی سویدیدا ڕۆڵی دیوه وه‌ك ( کۆم باک ،، کۆ و گێڵرز ،، ئهڵت ن‌و ) .
له‌میانی ئاماده‌کانی ئه‌م ڕێپۆرتاژه‌دا چاوم کـه‌وت به کاک دڵشاد و هه‌ندێ له‌و لاوه سهماکارانهو ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌م له‌گه‌ڵیان سازدا.
کاک دڵشاد / چ ساڵێک کۆمه‌ڵه‌که‌تان دامـهزراند ، له‌چ ناوچه‌یه‌ک بوو ، ئه‌و هونــــــــــــــــــــهرمهندو که‌سایه‌تیانه‌ی هاوبه‌شت بون و ههمههانگیان کردویت کێ بـوون ، وه‌ک یه‌کێک لــــــــــــــــه کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی شاری یۆتۆبۆری و وڵاتی سوید كێ یارمــــــــــــــــــهتیدهرتانه، بۆ نازناوی کۆمــــــــــــهڵهی هونهرهجوانهکانتان هه‌ڵبژاردوه، زیـــاتر کۆمهڵهکــــــــــهتان ڕووی کردۆتههــــــــــــهڵبژاردنی تابڵۆی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکی ، بۆ کۆمهڵـهکهتان بۆ شانۆ کار ناکات به‌تایبه‌تی کــــــه تۆ ده‌رچووی شانۆیت بـــــــهشی ده‌رهێنان ، ئایهکۆمهڵهکهتان به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی پێدراوه لـــــــــــــــهلایهن کـــۆمۆنی شاری یۆتۆبۆریه‌وه ، نه‌خشه‌تان چیهبۆ داهاتوو ، به‌نیازن له ڤیستڤاڵ و کهرنهڤاڵــه گهورهجیهانیهکان دا لــــــــهسهر ئاستی نێو دهوڵهتییا له‌بۆنه‌کان یـــــــــــــادهکانی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان هـه‌م له‌ئه‌وروپا و هــــــــــــــه‌م له‌کوردوستان به‌شداری بکه‌ن.؟
دڵشاد ،، /
بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی ساڵی نــــــــــهوهدهکــــــان که هه‌ستم کرد پێویسته جیگایه‌ک هه‌بێت خه‌ڵکه‌که کۆ بکاته‌وه وه‌ک خـــــــاڵێکی یــــــــــهکتر بینین بۆیه بیرم لـــــــهدامهزراندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک کرده‌وه لــه‌م به‌شه‌ی شاری یۆتۆبۆری کـــــــــــه زۆربــــــهی دانیشتوانی خه‌ڵکی غه‌یره سویدین . بۆنی ئه‌م کۆمهڵهکلتوریهم زۆر بــــــــــــــــه پێویست ده‌زانی بۆ ئــــــــــــــهوهی ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ناساندنی کلتوری کوردی بــــــــــــــــــــهکۆمهڵگای سویــــــدی ، دور لــهسیاسهت و ململانیه‌کانی که‌له‌جیاتی سود ئه‌بێته کۆسپ له ڕێگای خزمه‌تی کلتورو و هونـه‌ری کوردی ئــه‌م قسه‌یه‌م له‌ڕیی خبرهوه ئه‌ڵێم چونکه زۆربه‌ی ئه‌و گروپ و کۆمه‌ڵانه‌ی سیاسین نه‌یان توانیوه زۆر سه‌رکه‌وتوو بن لــهناساندنی کلتوری کوردی بــــهکۆمهڵگای سویدی ، بۆیه ئێمـــــه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی هونهرهجوانــهکانی شاری یۆتۆبۆری له‌سوید له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بــــهکۆمهڵهیــهکی بێلایه‌ن ناسراوین و هــــــــــــه‌موو لایه‌ک ئه‌م ڕاستییه‌ی لا به‌ر جه‌سته‌یه، بـــــــــــــــــــــــــــــــــهڵام وه‌کو تاکـــــــهکهس خه‌ڵکانی سه‌ر بـــــه هه‌مـوو لایه‌نه‌کانمان هه‌یه، وه‌کو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمـــه‌ڵه هه‌ر یـه‌که سیاسه‌تی خۆی لــــــــــهدهرهوی کۆمه‌ڵه به‌ئازادی ئه‌کات ، به‌ڵام لهکۆمهڵــــهکهدا ئــهبی بێلایه‌ن بێت ئه‌گینا لــــهپڕنسیپی کۆمه‌ڵه ده‌رئه‌چێت ، بۆیه هیچ که‌سێک بۆی نیه کــــاری سیاسی لهگــــــــــــــهڵ کاری کۆمه‌ڵه‌دا تێکه‌ڵ بکات تا ئێستاش هه‌ر هـــــــــــــــــهموو لایه‌کمان سوورین له‌سه‌ر بێلایه‌ن بونی مـــــــــــــــانهوهی کۆمه‌ڵه‌که‌مان و زیاتر خزمه‌ت کردنی کلتوری کــــــــــــوردی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمانه و ئه‌وه‌ی مـــــــایهی خۆشحاڵیشمانه تا ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتوین لــــهڕێچکهکهماندا، مـــــــن خۆم به‌ته‌نها ده‌ستپێک توانیم کۆمـــــــــــــــــهڵه دروست بکــه‌م دواتریش ههنــــــــــدی که‌سی تر هاتن و وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمهڵــــــــه کاریان کرد لـــــــــــهوانه هونهرمهنــدی شانۆکار ، هاوڕیم کاک عزه‌ت ڕه‌ؤف.
هه‌بوونی زانیاری دهربــــــــــــــــارهی ژینگه‌ی وڵاتی سوید زۆر گرنگ و پێویسته، بۆیــــه بۆ ئــــــــــــــه‌م مه‌به‌سته کۆرسی تایبه‌تیمان هه‌یه، تا ئێستا چه‌نده‌ها جـــــــــــــــــــار چوین بۆ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌و لایــــــــــــــــــــــــهنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ژینگه له‌شاری یۆتۆبۆری زانیاری چاکمان لـــــــــــــــــــــهم ڕوه‌وه دهستــــــــــــکهوتوه، لێره‌دا به‌هه‌لی ئه‌زانم سوپاسی هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه بکه‌م که‌یارمه‌تیان داوین.
کۆرسی تایبه‌تیمان هه‌یه بۆ فیربوونی یاسای ژیانی ڕوژانه کــــــهئهمهش زۆر گرنگ و پێویسته بۆ که‌سێک بیه‌وێت له‌وڵاتی سوید بژێت و بزانێت ماف و ئهرکـــــــهکانی سه‌رشانی چیه له‌ڕووی کڕین و فرۆشتنیخانو به‌ره یان هه‌ر کالایه‌کی تر ، ژنهێنان و تــــهڵاق ، ئــــه‌وه‌ی جێی داخه بێ ئاگایی له‌و ماف و ئه‌رکانه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی بۆ کوردانی تاراوگه دروست کردووه،
هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌تادا ووتم مامۆستای ئه‌م وانانه جگه لــهووتنهوهی وانه‌کانیان زۆرجار یــــارمهتی به‌شداربووان ئه‌ده‌ن له‌ڕووی ته‌له‌فۆن کردن بۆ دایــــهرهکان و ته‌رجه‌مه‌کردن ، گـــــــهر پێویستیشی کردبێت له‌گه‌ڵیاندا چون بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌و شۆێنانه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیان بۆ ئه‌ده‌ین کــــــهوا پراکتیک و کاریان بۆ بدۆزینه‌وه تا ئێستا بۆ چه‌نده‌ها که‌س پراکتیک و کـــــــــــــــــــــــــــــــارمان په‌یدا کردوه ئه‌مه جگه لهسیمینار و کۆڕ و کاری هونه‌ری و کـــــــــاری کلتوری ، بۆ نمونه ساڵی دوو هه‌زار شانۆگه‌ری { بیره‌وه‌ری ، و پێنج تابلۆمان } له‌هۆڵه‌نداوه بانگێش کرد بـۆ شاری یۆتۆبۆری ، شانۆیی بیره‌وه‌ری ئاماده‌کردن وده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ؤف و نوانـــــــدنی هونه‌رمه‌ندان ، شادان فؤاد ، سۆران ئیسماعیل ،،شۆڕش قادر ،، شنۆ و شایی شهمـــــــاڵ بوو ، شانـــــــۆگهری پێنج تابـــــــلۆ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند شۆرش قادر و نواندنی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش بوو.
ساڵی 2001 شانۆگه‌ری ( وێرانه) مـــــــــان بانگێش کرد بۆ یۆتۆبۆری ئه‌م شانۆگه‌ریه له‌ئاماده‌کردن و ده‌رهێنان و نواندنی هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ؤوف بوو ، هــــــــــــــــــهروهها دوو فیلمی سینهمایمان بانگێش کرد ، یه‌که‌میان فیلمی ( به‌هه‌شتی سووتاو ) لـــهستۆکهۆڵمهوه له‌ده‌رهێنانی هونــــهرمهند ئاراس ڕه‌شید ، فیلمی ( فرمێسکی ڕه‌ش ) لــههۆڵهنداوه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ؤوف ، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆمان شانۆگــــــــهری ( فاوست و نه‌ورۆز ) مـــــــــــــــــان پێشکه‌ش کرد ، له‌ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی خۆم و نووسینی عبدالکریم ڕه‌شید و وه‌ڕگێڕانی کاک ئــــــــــــــازاد به‌رزنجی بوو ساڵی 2004 یش کۆمه‌ڵه‌که‌مان شانۆگه‌ریه‌کی ترمـــــــــــــــان به ناوی ( کێژهڵوکهیهک لــــــهکوردستان) وه بۆ مناڵان پێشکه‌ش کرد ، له‌ده‌رهێنانی خۆم ونووسینی خانمێکی سویدی بـــــوو به‌ناوی کریستینا له نواندنی خۆم و زیاتر له‌پانزه مناڵی سه‌ر بـــــــــــهکۆمهڵهکهمان بوو ، ئێستاش ئه‌وه ماوهیـــــــــــهکی زۆره ئـــــــــــــــه‌م گروپه ههڵپهرکیهمان هه‌یـــه کـــــــــه له‌په‌نجا لاوی کچ و کوڕ پێکهاتووه، ئه‌م گروپهلهساڵی 2000 وه‌ده‌ست به‌کار بووه‌و به‌رده‌وامه لـــــــــــــــــــه پێشکه‌ش کردنی چالاکیه‌کانی خۆی ناوبانگی ئه‌م گروپه گه‌یشتوته ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆ ئه‌وروپا ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئــــــــــــه‌م گروپه له‌ئه‌وروپادا بووته سمبولێکی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورد لــــــــــــــــــــــــــــهههموو ئاهه‌نگ و بۆنه نــهتهوهییهکانی شاری یۆتۆبۆری و ئه‌وروپادا به‌شدار بووین یه‌که‌م گروپهکـــــــــــه زۆرترین به‌شداریمان هه‌یه، لــــــــــه زۆربه‌ی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کانی گه‌لی کورد به‌شداریمان کردوه له سوید و ئه‌وروپادا ، لــــــــه ڤیستڤاڵ و کـهرنهڤاڵ و زۆربه‌ی بۆنه‌کانی سوید بـــــــــــهو په‌ڕی سهرکهوتوییهوه چاڵاکییه‌کانمان پێشکه‌ش کردوه ئــــه‌م گروپه یه‌کێکه لــه‌و هه‌شت گروپه گه‌ورانه‌ی که که‌رنه‌ڤاڵی ساڵانــهی هه‌ممه‌ر کولله پشتی پێ ئه‌به‌ستێت ، گروپێکه له‌گروپه هه‌ره گرنگه‌کان بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ڤیستڤاڵی لیسهبێری و ڤاربێری کلتور کـڵاسی یۆتۆبۆری ئه‌م سالیش بۆ جاری سێیه‌م گروپهکـــهمان پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا لـهنێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گروپ و تیپه بـــــــــــــــــــــــــــــه شداربووهکانی سی و چواره‌مین ساڵی کهرنـــــــــــــهڤاڵی هه‌ممه‌ر کولـــــــــــــــه که بــــــــــه گه‌وره‌ترین کـــــهرنهڤاڵی وڵاتانی سکه‌نده‌ناڤیا ئه‌ژمار ده‌کرێت ساڵانی 2003 و 2006 ئه‌م گروپه پله‌ی یه‌که‌می بــه‌ده‌ست هێناو به نازناوی شاژنی که‌رنه‌ڤاڵی 2006 یش له‌م گروپه‌دا هه‌ڵبژێردرا ، ئـه‌م سالێش یـه‌کێک له لاوه سه‌ماکه‌ره کوڕهکـــانی گروپه‌که‌مان خه‌ڵاتی پاشای که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ی پێبه‌خشرا،
تا ئێستا ئه‌م گــــــــــروپه له پێنج ڤیدو کلیپی گۆرانیدا به‌شداری کردوه، دوو بـه‌رهه‌می گۆرانی بێژ عه‌زیز وه‌یسی به‌ناوی { گوڵ و بنوه) و دوو بـــــــــــهرههمی گۆرانیبێژ مه‌ریوان سه‌فادین بـــــه نــاوی (( ئای له‌من و کۆڵانی ته‌نگ )) و به‌رهه‌مێکی گۆرانێبێژ هه‌ردی بــــــهناوی ( یـار ) دهتوانـــم بڵێم کۆمه‌ڵه‌که‌مان ساڵانه سێ تا چوار گه‌شتی سه‌فه‌ر و سه‌یران ده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری یۆتۆبۆری.
گه‌وره‌ترین گرفتیش کهتوشمان ده‌بێت کێشه‌ی ئابوریه چونکه یارمه‌تی لایــــهنه فه‌رمیه‌کان به‌شی ئه‌و خه‌رجی و پێداویستیانه‌ی که خودی کۆمه‌ڵه‌که پێویستیه‌تی ناکات ، کۆمهڵـــــــــه خه‌رجی زۆره یه‌کیك خۆی له‌کۆمه‌ڵه‌دا کار نه‌کات نازانێت ، له‌وانه بڕی کرێی لۆکا‌ڵی مانگانــــــــــــــهو کارهبـــــــا و ئینته‌رنیت و شت ومه‌کی تری لۆکاڵ ، وه‌ک هه‌ر ماڵ و لایه‌نێک ئه‌مه‌و چگه لـــــه پاره‌ی بـــهنزین و هاتوو و چوو گواستنه‌وه‌و سه‌فه‌ر ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی وه‌ریده‌گرین به‌شی نیوه‌ی پێداویستیهکانـــمان پڕ ناکاته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر نامه‌وێ بدوێم له‌م ڕوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵین مبالهغهیه.
یارمـــــــــهتی مه‌عنه‌ویش نازانم چی بڵێم ، ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌م ساڵ نه‌بێت بــهدرێژایی ئه‌و نۆ ده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی کۆمه‌ڵه‌که‌مان ئاوڕیکی جدی و ئه‌وتۆمان لــه لایه‌ن میدیا و ڕاگــــــــــــــــــهیاندنه کوردیه‌کانه‌وه لێ نه‌دراوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وانه‌ی که‌زۆر به گه‌رمی باسی لاوان و ئافره‌تان ده‌که‌ن تا ئێستا نه‌هاتون ئه‌م گروپه که‌پێک هاتوون له‌په‌نجا که‌س به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه.؟ ئه‌وه گرنگ ئهوهیهههموو لایه‌ک بۆیان ڕوون بۆته‌وه که‌ئه‌م لاوانه شێاوی زۆرن و جێی شانازی میلله‌ته‌که‌یانن.
پرسیار،،،،
کاک دڵشاد ،، بۆ چونی خه‌ڵکی غه‌یره کورده‌کان چیه لــــــــهسهر هونه‌رو کلتور و چالاکیه‌کانتان تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراو و ده‌زگای هونه‌ری و ڕؤشنبیریدا په‌یوه‌ندیان هه‌یه.؟
دڵشاد ،،،
له‌ڕاستیدا ئه‌وروپاییه غه‌یره کورده‌کان ڕێزێکی زۆر له‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئـــــــــــــهگرن هـــه‌ر به‌و پێه‌ش ڕێزێکی زۆر له‌گروپه‌که‌مان ئه‌گرن وه ڕایه‌کی یه‌کجار پۆزه‌تیڤیان هــــــــــــــهیه لــه‌م ڕوه‌وه و هه‌میشه ده‌ستخۆشیان لێکردوین ، هــه‌ر جــــارێ تیپه‌که‌مان نمایشیان بۆ خه‌ڵکانی سویدی کردبێت هه‌ستمان به‌و ڕێز‌و تێڕوانیه پۆزه‌تیڤه کردوه، لــــهکاتی نمایشتهکاندا سهرقــــاڵی هیچ شتیک نابن هه‌ناسه له‌خۆیان ئه‌بڕن هه‌ست و مێشکیان لای میوزیک و شێوه‌ی جووڵه‌ی ئه‌و لاوه سهماکارانهیه ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ساڵی 2004 بوو تیپه‌که‌مان لـــــــــــــــه لایــه‌ن تیپی تۆپی پێ پلــــــــــه نایه‌به‌کانی ژنانی سویده‌وه بانگێش کران و له‌وێ بۆ ماوه‌ی بیست خولـــــهک هه‌ڵپه‌ڕین ، هه‌مووان به‌و په‌ڕی ڕێز‌و ئیعجابه‌وه پێشوازیان لێ‌کردین و نمایشه‌که‌مان بــــــــــــــــووه مایــــــــــهی ڕه‌زامه‌ندی و سه‌رسووڕمانێکی زۆری هه‌موو لایه‌ک ، هه‌ر وه‌ک ووتم ئــــــــــهوان وه‌ک ئێمه‌نین ، لــــهکاتی سه‌یر کردندا هه‌ناسه له‌خۆیان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی چێژ لــــــــــــــــه هــه‌موو چرکه‌یه‌کی ههڵپهڕکیکه وهرگـرن له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیشه‌وه، کۆمه‌ڵه‌که‌مان په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ زۆرێک لـــــــــهدهزگا هونــــــــهری و ڕۆشنبیریه‌کانی شاری یۆتۆبۆریدا هه‌یه، زۆر جار هه‌وڵ ئه‌ده‌ین کاری هاوبه‌ش بکــه‌ین و زۆرجار یارمه‌تی و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌که‌ن ، لهبانگێشه شانۆییه‌کان یــارمهتیهکی زۆریــــــان داوین جێگای سوپاس و ستایشن ، ئێشتاش نیازمان وایه زۆر کاری هــــــــــاوبهشمــان له‌ئاینده‌یه‌کی زوودا هه‌بێت جگه له‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌مان و له‌گه‌ڵ ده‌زگا هونه‌ری و ڕۆشنبیریه‌کانی کوردوستان چـه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شمان به‌ده‌سته‌وه‌یه هیوادارم سه‌رکه‌وتوبین تیایدا.
پرسیار ،،،،،،،،،،
ئامانجی کۆمه‌ڵه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش به راستى كوروبيكى زؤر سه ر كه وتوون
هه ر بزى هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas bo paiamakat azizm dasty tosh xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه







wawwww sarkawtun dasst xosh gian

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
