.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















زۆر ئاشكرایه كه (زمناكۆ) عه‌لی وه‌ك گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی كه ته‌مه‌نی چه‌ند مانگێك بووه به‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه و ده‌ره‌نجام له خانه‌واده‌كه‌ی دابڕاوه و له‌لایه‌ن ئافره‌تێكی به‌رز به‌خێوكراوه و تا ئه‌مڕۆ كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به دایكی و هه‌ڵه‌بجه شاد بوویه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌م وه‌ك به‌بیر هێنانه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م بابه‌تی كاركردنمه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر بۆ دروستكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه په‌یوه‌ندیم كردووه به وه‌زاره‌تی ناوبراو و ئه‌وان زۆریان پێخۆش بووه كه من كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌م و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ كردووم و پشت به‌خوا ده‌ستم پێكردووه، بێگومان به ته‌نها نا به‌ڵكو به هاوكاری برایانم كاك فه‌ره‌یدون و كاك فه‌خره‌دین و كاك باست كه به‌ڕاستی پاڵپشت و رێخۆشكه‌ر بوون له‌گه‌ڵ كاك سه‌لامی حاجی عه‌لی وێنه‌گر كه یه‌كه‌م گه‌یشتنی عه‌لی به خانه‌واده‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه و له‌ناو دادگای هه‌ڵه‌بجه وه‌كو كامیرامان كاری كردووه و سه‌رجه‌م داتاكانمان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خۆ ئاماده‌كردنی زووتر كراوه بۆ ئه‌مكاره بێگومان له راگه‌یاندن ویستیان بزانن وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری نوێم چییه؟ پێیانم گوت خه‌ریكی دیكۆمێنتێكم له‌سه‌ر عه‌لی یه‌كسه‌ر كرا به هه‌واڵ و له زۆر سایتدا بڵاوكرایه‌وه كه مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه سه‌رپه‌رشتی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كرد و ته‌نانه‌ت چه‌ند سایتێك و ئاژانسی هه‌واڵ بێ ئاگاداری من و له‌به‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه كردوویانه‌ته عه‌ره‌بی و له سایتی به‌ناوبانگی (google)یشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاشان دوای نزیكه‌ی مانگێك كوردسات ریكلامی به‌رنامه‌یه‌كی كرد بۆ هه‌مان بابه‌ت دیاره من به‌رنامه‌كه‌م بینی و زۆر نیگه‌رانی كردم، چونكه له‌رووی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانیه‌وه كه كه‌سێك ده‌ستی دایه كارێك ئه‌وه‌ی تر ده‌بێ بوه‌ستێ و بزانێ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ی یه‌كه‌م به بابه‌ته‌كه نه‌وێرا ده‌كرێ هه‌رچی له‌سه‌ر بكه‌یت، به‌ڵاًم دواتر خۆم گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌مه به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیه و جیاوازه له‌گه‌ڵ فیلمی دیكۆمێنتی، به‌هه‌رحاڵ دوای هه‌فته‌یه‌ك له كوردستانی نوێ خوێندمه‌وه كه كه‌سێك به‌ناوی پشتیوان گوڵپی ده‌یه‌وێ فیلمێكی دیكۆمێنتی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بكات دیاره ئه‌مه ناوی لێده‌نرێ دزینی فكره، چونكه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنم كه من پێشتر وه‌ك كارێكی دیكۆمێنته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌م راگه‌یاندووه ته‌نانه‌ت لۆكه‌یشنی (شوێنه‌كانی) وێنه‌گرتنیشم تێیدا ده‌ستنیشان كردووه، ته‌ماشا ده‌كه‌م هه‌مان لۆكه‌یشن و بابه‌ت باس ده‌كرێ و به پاڵپشتی كوردسات و خه‌ڵكی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر دیاره ئه‌مه له عورفی رۆژنامه‌نووسی و ئه‌خلاقی هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ره و لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم مافی منه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی رامگه‌یاندووه و راسته من پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحم له‌به‌رده‌ست نی‌یه و به مانگانه‌كه‌ی خۆم ده‌ستم داوه‌ته ئه‌و كاره كه پێم وایه زۆر مه‌زنه حه‌ق وانییه به‌ڕێوه‌به‌رانی كوردسات و ئه‌وانی تر ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و ده‌ست له وه‌ته‌ری هه‌ستیاری مێشكمان بده‌ن كه ئێمه چینێكی هه‌ستیارین و زوو دركی پێده‌كه‌ین، ده‌شمه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه من ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م نیمه كه تا ئێستا كاره‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبایه، منێك كه له ساته‌وه‌خته‌كانی سه‌ره‌تاوه كارم له‌و بابه‌ته كردووه، ئێستا چۆن دوای ده‌خه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نده به فیلمی دیكۆمێنتی "له‌یلا قاسم هێمایه‌ك بۆ به‌رخودان" به‌شداربووم له فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن، كه ئه‌وه‌شیان داوه‌ت بووم و فیلمه‌كه‌م له‌وێ نمایش ده‌كرا و نه‌ده‌كرا ئاماده نه‌بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا براده‌رانی كاره‌كه لێره له كاركردن نه‌وه‌ستاون و ئیشی خۆیان كردووه.
له دوا وته‌مدا ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م په‌یامه‌ی من به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ و زمناكۆ كوڕی هه‌ڵه‌بجه‌یه كوڕی كوردستانه موڵكی هه‌موو كوردێكه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه ره‌فتار له‌گه‌ڵ مندا كراوه زۆر نامرڤانه‌یه و دووره له ره‌وشتی هونه‌رمه‌ندانه، ده‌خوازم براده‌رانی كوردسات واز له‌و كاره بێنن تا من كاری خۆم ته‌واو بكه‌م.
dwrga

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه