.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌یلای جوانه‌مه‌رگ، ئه‌و ژنه كورده‌ی له‌بواری راگه‌یاندندا، كارمه‌ندێكی چالاك و به‌توانابوو لهعهسرێكدا كه خه‌ڵكی له‌پێشوازی ساڵێكی نوێی زاینیدابوون، سه‌فه‌رێكی ئه‌به‌دی كرد، ئه‌و كه هه‌میشه لهسهفهردابوو بۆ گه‌یشتن بهمهنزڵ و به‌هه‌ورازی ژیاندا سه‌رده‌كه‌وت و كۆڵی به‌ماندووبوون و هیلاكی دابوو، كه‌چی زۆرجار ده‌یوت: له‌سه‌فه‌ر ده‌ترسم.
له‌یلا له‌ژیاندا چه‌ندین جار سه‌فه‌ری دووره ولاتی كردووه‌و به‌هه‌زاران میل له‌م شاره دوور كه‌وتۆته‌وه، به‌لام به‌هیواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌و عه‌سره چ سه‌فه‌رێكی كرد، سه‌فه‌رێك هه‌ر له‌م هه‌واره، هه‌ر له‌نێو ئه‌م شاره‌دا، چاوه‌كانی به‌یه‌كجاری لێك نا، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی پر له‌خورپه‌ی دڵته‌زێن بوو، له‌ناخه‌وه قوڵپمان ده‌داو سوور بوون چاوانی كه‌سوكارو دۆست و هاوڕێ و ئازیزانی، ئه‌فسوس بۆ ژنێك هه‌روا به‌سانایی له‌به‌ر چاومان گوزه‌ری كرد‌و چاوه‌كانی بۆ هه‌تا هه‌تایی لێك ناو وه‌ك قاپی ئه‌لحه‌د بێ ده‌نگ ما، ئه‌و ژنه‌ی هه‌میشه چراكه‌ی رۆشن بوو بۆ دڕدان به‌تاریكی و بێ پسانه‌وه په‌پووله ئاسا له‌نێو گوڵزاری ژین‌دا باڵه‌كانی له‌یه‌ك ده‌دا، ئه‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا كه هه‌میشه پیاو رۆڵ و كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌رجه‌م بوارهكانداو تا نهۆ پیاو هه‌یه بڕوای به‌تواناكانی ژن نییه‌و رێگره له‌به‌رده‌م ژن-دا‌و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی دژ به ژنه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ی فه‌خره له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا كه پیاو هه‌یه هه‌میشه پشت و په‌نای ژنانن و هاوكارییه‌كی به‌رده‌وامن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت راگه‌یاندن، له‌یلا-ی جوانه‌مه‌رگ له‌و ژیان و نێوه‌نده‌دا ژیا‌و له‌گه‌ڵ كاروان كه‌وته رێ و به‌هه‌ورازی ژیاندا سه‌رده‌كه‌وت و باكی نه‌بوو له‌و هه‌موو داوو رێگرییانهو به‌تواناو چوست و چالاكی بێ پسانه‌وه‌ی سه‌لماندی كه ژنیش هیچی له‌پیاو كه‌متر نییه‌و فایه‌ق بێكه‌س وته‌نی:
نێر‌و مێ هه‌ردوو به‌جووته بۆ وه‌ته‌ن هه‌وڵی نه‌ده‌ن
دووره ده‌رچوونی له‌دیلی مه‌ل به باڵێ نافڕێ.
له‌یلا-ی خێر نه‌دیوو، هه‌میشه دڵی به‌ژیان خۆش‌بوو، به‌رده‌وام بۆ سبه‌ینێ پێده‌كه‌نی و هه‌نگ ئاسا تێدهكۆشاو له‌مه‌یداندا ئاماده‌ی جه‌نگ بوو، له‌یلا به‌هیواوه بۆ ژیان هاتبووه دنیاوه، بۆیه هه‌میشه ده‌یوت: ئه‌وه‌ی بێ هیوایه له‌ژیان، رقی لهسبهینێیه.
له‌یلا-ی دڵسۆز به‌كاره‌كه‌ی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنی له خاك TVو پاشان له‌كه‌ناڵی كوردسات، به‌هیوایه‌كی گه‌وره‌وه هه‌نگاوی ده‌ناو كارمه‌ندێكی به‌تواناو سه‌ركه‌وتوو بوو چ وه‌ك بێژه‌ریان وه‌ك ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه، داتای كاره‌كانی به‌ڵگه‌ن بۆ چوست و چالاكی ئه‌م رێبواری رێگه‌ی عه‌شقه.
جوانه‌مه‌رگ خه‌مخۆرو كه‌سێكی میهره‌بان بوو به‌دنیا ره‌نگاو ره‌نگه‌كه‌ی مندالانی كورد، عه‌شقێكی پیرۆزی هه‌بوو بۆ ئه‌و دنیا پاك و بێگه‌ردو جوانه، كاره‌كانی نێو خانه‌ی سمۆره‌و به‌شدارییه كاریگه‌رییه‌كانی له(ئه‌فلام كارتۆن)ه‌كانی خاك TVو كه‌ناڵی كوردسات سه‌لماندی كه چه‌ند چوست و چالاكه‌و زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌شداری كاری دۆبلاژی كرد.
ئه‌فسوس و سه‌د مه‌خابن، ئه‌م خانمه خزمه‌تگوزاره به‌دنیای راگه‌یاندنی كوردی، ژنێك كه هه‌میشه بۆ ژیان پێده‌كه‌نی، ژنێك كه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه ده‌یانناسی، ده‌زانن له‌یلا چۆن مرۆڤێك بوو، له‌یلایه‌ك كه هه‌میشه بزه لێوه‌كانی به‌رنه‌داوه‌و هه‌ر به‌پێكه‌نین و بزه‌شه‌وه، چۆنی و چاكی لێده‌كردی، ئه‌و یه‌كبینه وشه‌كانی (چۆنی گیان، چۆنی مامۆستاگیان) له‌ناخه‌وه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕی، ژنێك به‌رده‌وام له‌جووڵه‌و گه‌ڕان به‌دوای نهێنییه‌كانی دنیاداو رۆژانه له‌خه‌می به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و شۆڕبوونه‌وه بۆ كوچه‌و كۆلانه‌كانی ژیان، ژنێك هه‌میشه له‌چاوه‌ڕوانی به‌هارێكی پڕ له‌جوانیدا بوو، مه‌حاڵه بڕوا به‌و سه‌فه‌ره كتوپڕه، جه‌رگ بڕه بكه‌م، ئه‌و خوشكه نازداره، كه نازداری دایه‌و بابه بوو، هه‌میشه له‌خه‌می دایه‌و بابه‌و (كامۆ*)دا بوو، كه‌چی هه‌رزوو خۆی بوو به‌خه‌مێكی گه‌وره بۆ ئازیزان و خۆشه‌ویستانی و كتوپڕ تارمایی مردن مه‌لی ئاواتی لێگرت و بهههناسهیهك بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌كانی لێك نا له‌نیوه‌ڕۆی ته‌مه‌نیدا رۆژی
ئاوابوو درود بۆ گیانی پاكت خوشكه‌كه‌م.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hazar slaw la gorakay xwa padashty batawa,ba rasty jneky aktivy bwary ragaiandn bw ,dway mrdnyshy prsakay zor be naz bu la laian ragaiandnakanawa
dast xosh azizm har bzhy

له‌سه‌ر هێڵ نییه