.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌عات (3)ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی (28/12/2009)، له‌هۆڵی دیالۆگ-ی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گروپی رۆشنبیری و زانستی ئه‌دگار كورد، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرس و شاعیر‌و رووناكبیران، ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ژنه شاعیری كوردستانی ئێران خاتوو سیمین چایچی رێكخست.
كه‌تێیدا سیمین چایچی چه‌ندین تێكستی شیعری جوانی خوێنده‌وه كه زیاتر گوزارشتی لهژنایهتی خۆی و كورد بوونی ده‌كرد.
دوای ته‌واوبوونی كۆڕه‌كه‌ش سیمین چایچی بۆ كوردستانی نوێ وتی: ئه‌وه گه‌وره‌ترین پاداشته بۆ من كاتێك هه‌ستی خۆم و به‌رهه‌مه‌كانم پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌م.
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا وا ژیان ده‌كه‌م هه‌ندێ شت هه‌یه كه تایبه‌ته به‌ژن و خۆشه‌ویستی و كێشه‌كان جیاوازه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شیعری ژن جیاواز بێت، شیعره‌كانی منیش زمانێكه باس له‌و كێشانه ده‌كات كه به‌سه‌ر ژن و ژیانی ژن‌دا زاڵه.
سیمین باسی له‌وه‌شكرد كه له‌ته‌مه‌نی (16 بۆ 17) ساڵییه‌وه ده‌ستی به‌شیعر نووسین كردووه‌و كاریگه‌ریی (فروغ)ی له‌سه‌ر بووه‌و شیعر هاتووه بۆ لای و داگیری كردووه.
شیعره‌كانیشی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لههونهرمهندانهوه كراوه به‌گۆرانی له‌وانه (شه‌هێن تاڵه‌بانی، ئیسماعیل سابوری، حسێن شه‌ریفی، هانی، گروپی كیژانی سلێمانی، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر).
وتیشی: شیعری ئێستا شیعری ژیانه، به‌لام له‌ڕابردوودا زیاتر خه‌یاڵ و وێنه بووه، زمانی شیعری ئه‌مڕۆ گۆڕاوه به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه له‌ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و بیروبۆچوونی خه‌ڵكدا هه‌یه.
خاتوو سیمین چایچی ته‌مه‌نی (55) ساڵه‌و له‌شاری سنه ده‌ژی، تائێستا (80) شیعری گۆرانی تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندان نووسیووه، چه‌ندین تێكستی شانۆنامه‌ی به‌كتێب چاپكردووه‌و چه‌ندین چیرۆك و شیعری مندالانی هه‌یه‌و تێكستی شانۆیی مندالانی نووسیووه، تێكسته شانۆییه‌كانی به‌شداری چه‌ند فێستیڤاڵێكی كردووه‌و (9) خه‌لاتی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها له‌بواری ژنان و كۆمه‌لایه‌تی ئیشی كردووه چه‌ندین كاری تری ئه‌نجامداوه.
شایانى باسه رێكخراوی رۆشنبیری و زانستی ئه‌دگار ماوه‌ی (4) ساڵه دامه‌زراوه‌و زیاتر كاری زانستی ده‌كات به‌تایبه‌ت زانستی كۆمپیوته‌ر، به‌لام هه‌ندێكجار بۆ فراوانكردنی كاره‌كانی چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ئه‌نجامده‌دات.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه