.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سلاو ورێزو خۆشه‌ویستی بۆ ئازیزانی کوردژین 
به‌ناوی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست زۆر به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنی کاکه هێمن ده‌که‌ین
یه‌که‌م میوانی ساباتی ئازیزانی کوردژین کاکه ♫ Hemn Zanko ♫ یه. کاکه هێمن به قسه خۆش و دڵه گه‌وره‌که‌ی و هه‌سته پڕ عهشقیهکانی بۆ کوردژین لای هه‌موو ئه‌ندامانی یانه ناسراوه و که‌سێکمان نیه که خۆشه‌ویستی ئه‌ومان له به‌رچاو نه‌بێت بۆ ئه‌ندامان .وه‌ک ده‌زانین کاکه هێمن وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری یانه‌ی کوردژین له سه‌ره‌تای به ئه‌ندام بوونی تا ئێستا خزمه‌تێکی گه‌وره و به‌رچاوی یانه‌ی کردووه ئه‌رک و ماندوو بونی ئه‌و زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که به دوو وشه یان دێر لێره پێناسه‌ی بکه‌ین ، بۆیه به پێویستمان زانی که یه‌که‌م میوانی سابات کاکه هێمن بێت . بۆیه لێره‌وه ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین له به‌رده‌م ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست بۆ زیاتر ده‌وله‌مه‌ند کردنی بابه‌ته‌که و ئاراسته کردنی پرسیار له میوانی خۆشه‌ویستمان


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خۆش بێـت ،
من چه دن پرسیارێـکم هه یه .
کاکه هێمن حه زی له چ خواردنێکه به زۆری ؟؟
و
حه زی به چ ڕه نگیـكه ؟؟؟
به چ شتێک دڵته نگ ده بێـت ؟؟؟
سه رکه وت‌و بـن

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له بهرێزتاندهکهم کاک سیروان گیان بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره
وه زۆر زۆر به‌خێرهاتنی برای به‌رێزم برای خۆشه‌ویستم کاک هێمنی به‌رێز ده‌که‌م که یه‌که‌م که‌سه ئه‌و ده‌رگایه ده‌کاته‌وه
من جه‌ند پسیارێکم بۆی ئاماده‌کردوه هیوادارم ولامم بداته‌وه ...
1_پێناسه‌یه‌ک بۆ یانه‌ی کودژین ؟
2_جۆن له‌نێوان ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی کوردژین به‌س په‌یامی تایبه‌تی منت جالاک نه‌کردبوو وه جۆن به‌بیری هاته‌وه ...؟
3_کامه ئه‌ندام خۆشه‌ویسترین که‌سه له‌لای تۆ ..؟
4_2009 چۆن بوو له‌رووی بهختو ژیانی تۆ وه 2010 چۆن ده‌بینی ...؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه
1.ژیان مانای چی ده‌گه‌ینێت بۆ تۆ؟
2.پێناسه‌ی هاورێ؟
3.له‌گه‌ل کتێب خوێندنه‌وه چۆنی؟
4.به چ زۆر تووره ده‌بیت ؟
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سلاو كاكه هيمن كيان سالى نويت بيرؤز بيت
كاك هيمن كيان ده كريت بلئ ى تؤ سالى جه ند بويت به به ريوه به ر؟
جه ندى جه ند ئه م يانه.كرايه وه.؟جه ندى جه ند بوى به به ريوه به ر؟
دلت خؤشه له كه ل ئه ندامان و ئه و بابه تانه ى بيشكه ش به كوردزين ئه كريت؟
بيشه ت جى يه؟
كام هونه رمه ند له لات خؤشه ويسته؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن DLDAR-85 (2009-12-30 18:39:33)


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xosh be kaka sirwan geyan
ba kak hemn prsyar baran bkain hhhhhh
yala ba nawi xwai le benin
hhhhhhh
prsyary mn la barezt
1.xot amada krdwa bo sali nwe? aw prozhaw karanat chya ka bo sali 2010 datnawa?
2. aw rozha kamaya ka haz akai bet wa chawarwani akai? ay aw rozha kamya ka hargyz 7az ba hatni nakai?
3.aw shta chya ka la zhyanta hazakai bigori? ay awa chya ka atawe lasary bardawam bi?
sali nwesht le pirozbe kaka hemn geyan saleki pr xoshyw kamarani be bo azizt
aswda bi........


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتتان لێ ده‌که‌م بۆ دانانی ئه‌م برگه‌یه له مه‌کۆی کوردژین
چه‌ژنی سه‌ری ساڵت پیرۆز بێت کاک هێمن
منیش 2پهسیارم هه‌یه
1-جه‌نابتان ئه‌م مه‌کۆ رازاوهیهتان دامه‌زراندووه ئایا مه‌کۆی کوردژین وه‌کو ئه‌وه‌یی لێهات که خۆت چاوه‌روانی بوویت؟
له هه‌موو رویه‌که‌وه مه‌به‌ستمه له(به‌رێوه‌بردنی و برگه‌کانی وئه‌ندامانی و....هتد
2-ئایا کاک هێمن له خوێندندا تا چ قۆناخێک رۆیشتووه؟
زۆۆر سوپاس کاتێکی شاد بۆتۆ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









slaw am katatan bash barezan u slawe taebat bo barez kak hemn baxer bet wak miwane yana u araste bareztan akm ba jand prsearek
1..hwey chya ka nawey bareztan nra ba(Hemn_ZanKo)
2..ch wtek araste hawreany yana adn?
3.. aya kak hemn wak andamek 7azi ba zwre ch babteka la yanka ?


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه به‌راستی جێگای خۆشحاڵیه و هیوادارم سه‌رکه‌وتوبن ،رێز‌و خۆسه‌ویستیم بۆ به‌ڕێز کاک هیمن هیوادارم بهختیارو ته‌مه‌ن دریژ بیت
براگیان منیش چوارپرسیارم هه‌یه
1- چ هه‌ستێکت هه‌یه له کاتێکدا که‌سێک موجامه‌له‌یه‌کی زۆرت ده‌کات به‌مه‌به‌ستێکی دیاری کراو له‌ناو یانه بێت یان ژیانی رۆژانه‌ت؟
2-بهڕێزات ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌ن یان کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژین؟
3-به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به بهردهوهنی ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کان و شێواز و سوده‌کانی ئه‌نته‌رنێتن،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چیه له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی (نێت) له‌ناو چینی گه‌نجاندا به‌گشتی
4-چ کاروکرده‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست دڵشادت ده‌کات( بیانه‌وێت خزمه‌تی گشتی بکه‌ن یان مه‌به‌ستیان خۆده‌رخستن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بێت)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







slaw bo hamu layak dasst xosh kaka serwan bo krdnawae am basha jwanaw mewandare krdne kaka hemn
mn tanha yak prsyare bchukm haya
amwet bzanm xoshtrenu naxoshtren rozhe zhyani kaka hemn ta esta kay buaw wa bochi???
sar kawtu betu hewdarm gsht rozhekt xoshi bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سه‌ره‌تا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئازیزان و خۆشه‌ویستانم ئه‌که‌م له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی یانه ، هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی کۆتایی نه‌هامه‌تیه‌کان و بوژانه‌وه‌ی هیواو ئاواته‌کانتان بێت .
ده‌ست خۆشی له برای زێده ئازیزم کاک ڕێکان ئه‌که‌م که به‌رده‌وام له هه‌وڵی جوانکاری و چاک کاری یانه‌دا بوه‌و به کاره‌جوانه‌کانی یانه‌ی جوانتر و به‌رزتر ڕاگرتوه .
ده‌ست خۆشی له هه‌موو ئازیزان ئه‌که‌م له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که به هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامیان توانیویانه یانه به‌رزڕاگرن و خزمه‌تی ئه‌ندامانی ئازیزمان بکه‌ن .
ده‌ست خۆشی له هه‌موو ئه‌ندامه ئازیزه‌کانی یانه‌که‌مان ئه‌که‌م که به‌رده‌وام له خزمه‌تی یانهدابوون و به بابه‌ته‌کانیان باخچه‌یه‌کی ڕازاوه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیان له جیهانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانست و ............ پێک هێناوه که هه‌رده‌م مایه‌ی شانازین .
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ئه‌خوازم و سوپاس بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی میوانداری ئازیزان ( که به‌زۆرداری ههههههه) په‌لکێشیان کردم بۆ به‌رده‌م وشه ڕه‌نگینه‌کانی خۆشه‌ویستانم .
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن .
******************************************************************************
Kura HawlerY
کاکه هێمن حه زی له چ خواردنێکه به زۆری ؟؟
حه زی به چ ڕه نگیـكه ؟؟؟
به چ شتێک دڵته نگ ده بێـت ؟؟؟
1_ ماسی بر‌ژاو خۆشترین خواردنه لام .
2_ سه‌وزی کاڵ و په‌مه‌یی .
3_ به بینینی هه‌ژارێک له وڵاتێکی پڕ نیعمه‌ت دا
به خیانه‌ت له‌دوای خزمه‌ت
********************************************************************************
muhamed_goran
1_پێناسه‌یه‌ک بۆ یانه‌ی کودژین ؟
2_جۆن له‌نێوان ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی کوردژین به‌س په‌یامی تایبه‌تی منت جالاک نه‌کردبوو وه جۆن به‌بیری هاته‌وه ...؟
3_کامه ئه‌ندام خۆشه‌ویسترین که‌سه له‌لای تۆ ..؟
4_2009 چۆن بوو له‌رووی بهختو ژیانی تۆ وه 2010 چۆن ده‌بینی ...؟
1_ کوردژین په‌یمانگای زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ........... کانگای ڕێز و وه‌فاو خۆشه‌ویستی و ............. خاڵی به‌یه‌ک
گه‌یشتنی بێدارانی شه‌وه .
2_ کاکه گیان ئێستاش په‌یامی تایبه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامان چالاک نیه ، خۆت وات زانیوه به‌س تۆی .
له ئاماده‌بوانی سه‌رهێڵ تێبینی بکه هه‌ر ئه‌ندامێک ناوه‌که‌ی به ڕه‌نگی ڕه‌ش بوو مانای وایه په‌یامی تایبه‌تی چالاک نیه
3_ هه‌موو ئه‌ندامان خۆشه‌ویست و ئازیزن لام ، دیاره خۆشه‌ویستی که‌سه‌کانیش جیاوزن و ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌ته ، به‌ڵام لێم
ببوره ئه‌گه‌ر نه‌توانم ناوی که‌سێک بێنم چونکه به‌دڵنیایی که‌سێکی تر لێم نیگه‌ران ئه‌بێت هههههه .
4_ ساڵی 2009 و هه‌موو ساڵانی ڕابوردو که‌مترین ئاسووده‌ییم تیا بینی سوپاس بۆ خوای گه‌وره ، چاوه‌ڕێی هیچ به‌خت و
ئاسووده‌ییه‌ک نیم له داهاتوش دا .
******************************************************************************
Momi Temen
1.ژیان مانای چی ده‌گه‌ینێت بۆ تۆ؟
2.پێناسه‌ی هاورێ؟
3.له‌گه‌ل کتێب خوێندنه‌وه چۆنی؟
4.به چ زۆر تووره ده‌بیت ؟
1_ ژیان خه‌ونه ، گه‌ڕانه به‌دوای شتهنادیارهکاندا ، که ئاشکرابوون ژیان هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێ .
2_ هاوڕێی ڕاسته‌قینه خه‌یاڵی مرۆڤه که ئه‌توانی نهێنیه‌کانی لا بدرکێنی ، ئازادانه له‌گه‌ڵیا بدوێی ، ڕاستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکه‌یت دوور له گومان ، به‌شێکه له‌شیکاری گرێ کوێره‌کانی ژیان ، ڕووناکی ساته تاریکه‌کانی پڕ خه‌م و ناسۆری
مرۆڤه‌کانه ، هانا به‌خشه ، هاوڕێیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کی پیرۆزی نێوان که‌سه‌کانه .
3_ ئێستا ته‌نها له‌گه‌ڵ کتێبه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان خه‌ریکم دوای ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی زیاتر له 400 کتێبی ئه‌ده‌بی و هه‌نه‌ری و
زانستی و فه‌لسه‌فی و ......... له‌ده‌ست دا به هۆی کاره‌ساتێکی ناخۆشه‌وه .
سه‌رده‌مێک بۆ کڕینی چه‌ند کتێبێک چه‌ندین شاری عیراق ئه‌گه‌ڕام و چووم بۆ ئێران ته‌نها به‌دوای چه‌ند کتێبێکی کۆن دا
4_ به ده‌ست خستنه ناو کاره شهخسیهکانم ، وه‌ڵامی زیاد له پێویستی پرسیارێک ، خیانه‌ت به هه‌موو شێوه‌کانی .
**********************************************************
DLDAR-85
كاك هيمن كيان ده كريت بلئ ى تؤ سالى جه ند بويت به به ريوه به ر؟
جه ندى جه ند ئه م يانه.كرايه وه.؟جه ندى جه ند بوى به به ريوه به ر؟
دلت خؤشه له كه ل ئه ندامان و ئه و بابه تانه ى بيشكه ش به كوردزين ئه كريت؟
بيشه ت جى يه؟
كام هونه رمه ند له لات خؤشه ويسته؟
** له 29 / 12 / 2007 بووم به ئه‌ندام له یانه ، هه‌موو پله‌کانم بڕی و له 2009 واته ئه‌مساڵ بووم به به‌ڕێوه‌به‌ری یانه .
یانه‌ی کوردژین له 7 / 7 / 2007 دروست کراوه .
** سه‌ربه‌رزم به کار‌و ماندوبوون و دڵسۆزی ئه‌ندامان بۆ یانه‌که‌یان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا که یانه زۆر گه‌وره‌بووه ماوه‌یه‌که
ئه‌ندامان بابه‌تی کۆپی زۆر ئه‌هێنن و بابه‌تی سه‌رچاوه زۆر زیاد بوه ، بابه‌تی دووباره بێ سنوور زیادی کردوه .
هیوادارم ئه‌م دیارده‌یه نه‌مێنێ .
** وه‌ک گۆرانی بێژ زۆرن به‌ڵام وه‌ک هونه‌رمه‌ند ؛ که‌ریم کابان ، عه‌دنان که‌ریم ، به‌هجه‌ت یه‌حیا .
************************************************************
Frishtai Jwani
ba kak hemn prsyar baran bkain hhhhhh
yala ba nawi xwai le benin
hhhhhhh
prsyary mn la barezt
1.xot amada krdwa bo sali nwe? aw prozhaw karanat chya ka bo sali 2010 datnawa?
2. aw rozha kamaya ka haz akai bet wa chawarwani akai? ay aw rozha kamya ka hargyz 7az ba hatni nakai?
3.aw shta chya ka la zhyanta hazakai bigori? ay awa chya ka atawe lasary bardawam bi?
sali nwesht le pirozbe kaka hemn geyan saleki pr xoshyw kamarani be bo azizt
aswda bi
هههههههههههه فریشتهخان ناترسی له‌وه‌ی ڕۆژێک سه‌ره‌ی تۆش بێت و تۆڵه‌ی خۆم بکه‌مه‌وه ؟؟
ساڵی نوێ لهبهڕێزیشتان پیرۆز بێت . ترسام وام زانی 1000 پرسیار ئه‌که‌یت هههه .
1_ سه‌ری ساڵ لای من وه‌کوو ڕۆژێکی ئاساییه‌و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێ ناده‌م بۆیه خۆم بۆ هه‌مو ژیان ئاماده کردوه نه‌ک
ته‌نها بۆ ڕۆژێک .
خوای گه‌وره پشتیوان بێت پڕۆژه زۆرن بۆ ئه‌نجام دان ، له‌وانه‌یه به هۆی تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه نه‌کرێ باسیان بکه‌م به‌ڵام
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگهلام ئه‌نجامی بده‌م ، کردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێکی مۆسیقا‌و خۆشنووسیه بۆ ساڵی داهاتوو بۆ پێگه‌یاندنی
نه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌مناڵان و گه‌نجان . ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره پشتیوان بێت .
گۆڕانکاری له یانه له‌ڕووی ناوه‌رۆک و جوانکاریه‌کان به پشتیوانی برایانی ئازیزم کاک ڕێکان و کاک سیروان به تایبه‌تی و
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به گشتی .
2_ چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه ئه‌که‌م که گه‌لی کورد ئاهێکی ئاسووده‌یی هه‌ڵبکێشێ و له‌ده‌ست سه‌رکرده‌و لێپرسراوه
دزو جه‌رده‌کان و بازرگانه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ ڕزگاریان بێت .
ناخۆشترین ڕۆژم ئه‌و ڕۆژه‌یه که مه‌رگ له هاوڕێیان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانم دائه‌بڕێت ، بۆیه ئاسوده‌م که ئه‌و
ڕۆژهنابینم به‌چاوی خۆم به‌ڵکوو ئێوه ئه‌یبینن .
3_ حه‌ز ئه‌که‌م زۆر شت له‌ژیانما بگۆڕم چونکه گۆڕان مانای ژیانه‌وه‌و زیندوبوونه‌وه ئه‌به‌خشێ ، حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر بتوانم
چیتر نه‌که‌ومه داوی هه‌ست و سۆزه‌کانه‌وه ، ململانێی نێوان خه‌یاڵ و واقیچ نه‌هێڵم له ژیانم دا .
سوپاس خوشکی ئازیزم به‌ڕاستی 3 پرسیار نه‌بوو 1000 پرسیار بوو .
************************************************************
aishwarya
1-جه‌نابتان ئه‌م مه‌کۆ رازاوهیهتان دامه‌زراندووه ئایا مه‌کۆی کوردژین وه‌کو ئه‌وه‌یی لێهات که خۆت چاوه‌روانی بوویت؟
له هه‌موو رویه‌که‌وه مه‌به‌ستمه له(به‌رێوه‌بردنی و برگه‌کانی وئه‌ندامانی و....هتد
2-ئایا کاک هێمن له خوێندندا تا چ قۆناخێک رۆیشتووه؟
1_ خوشکی ئازیزم : ئه‌م مه‌کۆیه من دام نهمهزراندوه و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشی ئه‌ندام نه‌بووم له‌م یانه‌یه ، وه‌کو من
بزانم سه‌ره‌تا ئه‌م یانه‌یه کاک ڕێکان و چه‌ند هاوڕێیهک دایان مه‌زراند کاک ڕێکان به هه‌وڵ و ماندوو بون و ده‌ست ڕه‌نگینی خۆی و به
هاوکاری کۆمه‌ڵێک له ئازیزان توانیان یانه بگه‌یه‌ننه
ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا له ڕووی هونه‌ریه‌وه ، به‌هیممه‌تی دڵسۆزانی وه‌ک ئێوه‌ش دیاره له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه گه‌یشتۆته
ئه‌م ئاسته ، یانه‌ی کوردژین له 7 / 7 /2007 دروست کرا به‌ڵام خۆم به‌ڕێکه‌وت هاتمه ئه‌م یانه‌یه‌و له 28 / 12 / 2007
بووم به‌ئه‌ندام . ئه‌و کاته که‌سم نه‌ئه‌ناسی له‌یانه و زۆر جار بابه‌ته‌کانیان ڕه‌ش ئه‌کردمه‌وه وه‌ک ئێوه ههههه ئاگاداریان بۆ
ئهنوسیم ، به‌س عقوبهم هیچ نه‌خوارد .
2_ ده‌رچوی کۆلیجی زانستیم به‌شی بیرکاری له زانکۆی موسڵ .
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌خێربێیت كاكه هێمن خۆشحاڵبووم یه‌كه‌م میوان تۆ بووی با تۆزێك ماندووت بكه‌ین ده‌ست و په‌نجه‌ت ئێش یكات ئه‌وه‌نده شت بنووسی ههههههههههه ..
سه‌ره‌تا سه‌ری ساڵت پیرۆزبێت ...
پ1 \ أ \
به‌چی تووه ئه‌بی ئه‌و شته چییه وا له‌تۆ ده‌كات بێزارت بكات له‌كاتی تووڕه بووندا كاردانه‌وه‌ت چۆنه ؟؟
ب \ كام شاری كوردستانت زۆر به‌لاوه خۆشه‌و سه‌ردانی كامیانت زۆر كردووه ؟؟
پ2 \ حه‌زت له چ بۆارێكه به زۆری زیاتر خۆت به‌چییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌یت ؟؟
پ3 \ په‌یامت چییه بۆ ئه‌ندامانی یانه و له‌دای تۆ كێ تووش ده‌بێت ؟؟ 
ڕێز و خۆشهویتسم بۆت براكه‌م ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه









SaRaB1
1..hwey chya ka nawey bareztan nra ba(Hemn_ZanKo)
2..ch wtek araste hawreany yana adn?
3.. aya kak hemn wak andamek 7azi ba zwre ch babteka la yanka
1_ ئه‌م پرسیاره‌ت چۆن به‌خه‌یاڵا هات نازانم هههههههه
من له‌ژیانما زۆر ئارام و هێمن و له‌سه‌رخۆم ، لای زۆر که‌س وا ناسراوم که نازانم مانای توڕه‌بوون چیه و زۆر به زه‌حمه‌ت
تووڕه ئه‌بم ، به‌ڵام که توڕه بووم کار له‌کار ئه‌ترازێ ههههه ، هه‌رگیز له ژیانما حه‌زم به‌شه‌ڕو ئاژاوه نه‌کردوه و له هه‌موو
ژیانما بیرم نایا شه‌ڕم کردبێ ، زۆر زۆریش عه‌شقی شیعره‌کانی مامۆستا هێمن موکریانیم ، هه‌ر بۆیه له‌و زۆر له
هاوڕێیانم به هێمن ناو ئه‌برام .
له زۆر بواره‌کانی ژیاندا شاره‌زاییم هه‌یه ، هاوکاری زۆر که‌سم کردوه بۆ پێگه‌یاندنیان له بواره‌کانی زانستی و هونه‌ری و ...
تا ئێستاش به‌رده‌وامم و زۆر جار ماڵه‌که‌م ئه‌بێته قوتبخانه‌ی فێربوونی هونه‌ر و زۆر له خوێندکاران سه‌ردانم ئه‌که‌ن بۆ
هاوکاری کردنیان له وانه‌ی بیرکاری ، له‌بواری مۆسیقا‌و خۆشنووسیدا سوپاس بۆ خوا هاوکاری که‌سانێکی زۆرم کردوه‌و
توانیومه خزمه‌تیان بکه‌م ، بۆیه لای زۆر له هاوڕێیان که له‌نزیکه‌وه ئه‌مناسن به زانکۆ ناوئهبرێم .
لێره‌دا ناوی هێمن زانکۆم هه‌ڵبژارد بۆ ته‌عبیر له و ڕاستیانه .
2_ هیوادارم هه‌موو ئه‌ندامان وه‌ک ماڵی دوه‌میان بڕواننه یانه‌و ڕێزی یه‌کتر بگرن ، دڵسۆز و وه‌فادار بن به‌رامبه‌ر یانه‌و
هاوڕێکانیان یه‌کتر ئیزعاج نه‌که‌ن ، له هه‌مووی گرنگتر به‌لامه‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ن ئارامی و هێمنی یانه بپارێزن و
دوور له کێشه بن ، ئازاد بن و له‌ڕوو بن بۆ گله‌یی و گازنده‌یان له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ، به قسه‌ی ناحه‌زان و
ناڕه‌وا گله‌ییمان ئاراسته نه‌که‌ن و نه‌بنه مایه‌ی کێشه و ناخۆشی بۆ یانه .
بابه‌تی تازه و سوود به‌خش بکه‌نه دیاری بۆ ئه‌ندامان و پارێزگاری یانه بکه‌ن له کۆپی کردنی بابه‌ته‌کان و
گواستنه‌وه‌یان بۆ یانه‌کانی تر .
3_ ئه‌گه‌رچی به هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه که‌متر به‌شداری بابه‌ته‌کان ئه‌که‌م به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌موو به‌شه‌کان ئه‌که‌م
بۆئاگاداریم له بابه‌ته‌کان بۆ کاری یانه .
بۆ کاری خۆم زیاتر سه‌ردانی ئه‌م به‌شانه ئه‌که‌م :
( بڕگه‌ی گفت و گۆ و ڕاپرسی ، کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ، شیعر و په‌خشان ، چیرۆک و ڕۆمان ) .
*************************************************************
سورێن 88
1- چ هه‌ستێکت هه‌یه له کاتێکدا که‌سێک موجامه‌له‌یه‌کی زۆرت ده‌کات به‌مه‌به‌ستێکی دیاری کراو له‌ناو یانه بێت یان ژیانی رۆژانه‌ت؟
2-بهڕێزات ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌ن یان کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژین؟
3-به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به بهردهوهنی ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کان و شێواز و سوده‌کانی ئه‌نته‌رنێتن،لێکدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چیه له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی (نێت) له‌ناو چینی گه‌نجاندا به‌گشتی
4-چ کاروکرده‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست دڵشادت ده‌کات( بیانه‌وێت خزمه‌تی گشتی بکه‌ن یان مه‌به‌ستیان خۆده‌رخستن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بێت)
1_ موجامه‌له‌کردنی که‌سێک به مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵما هه‌ستێکی سه‌یرم لا دروست ئه‌کات !!!
بچوکی مرۆڤه‌کان کاتێ که ئیراده‌ی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن .
ئاڵۆزبوونی ساده‌کان بێ هیچ پێویستیه‌ک .
2_ حه‌زئه‌که‌م بژیم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر کاربکه‌م و دوای خۆم مێژوویه‌کی پڕ له شانازی جێ بهێڵم بۆ هه‌موو هاوڕێیان و
دۆستان و که‌سه‌کانم .
حه‌ز ئه‌که‌م کاربکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بژیم له پێناوی هه‌مان مه‌به‌ست دا .
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌بێ وا چاکتره کارنه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زوو کۆتایی به‌ژیان بێنین . .
3_ به‌ڕای من چینی ئه‌مڕۆی گه‌نج هه‌لێکی باشی بۆڕه‌خساوه له بواری زانستی کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت دا ، به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاویش ئه‌م زانسته په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و زۆر به‌خێرایی هه‌نگاوی ناوه له کوردستان دا ، که ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازیه بۆ
مێژووی گه‌لی کورد ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داخه زۆر له گه‌نجانی ئێمه ئه‌م زانسته که گه‌وره‌ترین شۆڕشی زانستیه له جیهاندا
بۆ کاری زۆر ناشیرین و دوور له هه‌موو ڕه‌وشتێکی مرۆڤایه‌تی به‌کاری ئه‌هێنن ( له‌گه‌ڵ ڕێزم ) ، بۆ به‌سه‌ربردنی کات و
شێواندنی ڕوخساری جوانی گه‌نجی و شێواندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، زانای به‌ناوبانگ ( دینامێت )
کاتێ داهێنانی ماده‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی ( TNT ) دروست کرد له پێناوی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بوو ، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو
که ببێته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی له پێناوی قڕکردنی گه‌لانی بێ توانو بێ ده‌سه‌ڵات و ڕوودانی گه‌وره‌ترین
کاره‌ساتی کۆمه‌ڵ کوژی ئینسانه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وی .
هیوادارم گه‌نجانی ئێمه‌ش ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه دووباره نه‌که‌نه‌وه‌و بیر له‌و زانسته نوێیه‌ی سه‌رده‌م بکه‌نه‌وه و بزانن
که له‌پێناوی چیدا دروست کراوه .
4_ بێ ده‌نگی و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامان له یانه زۆر زۆر دڵخۆشم ئه‌کات ، کاتێ ئه‌بینم ئه‌ندامێک به‌رنامه‌یه‌ک یان
بابه‌تێکی به سوود له یانه دائه‌گرێت و چاوه‌ڕێی ده‌ست خۆشی ناکات له که‌س ، زۆر دلخۆشم ئه‌کات ، چونکه هه‌ست
ئه‌که‌م ته‌نها بۆ خزمه‌تی ئه‌ندامن کاره‌که‌ی ئه‌کات بێ چاوه‌ڕوانی پاداشت .
هیوادارم نمونه‌یان زیاد بێت .
****************************************************************
kcha_koye
amwet bzanm xoshtrenu naxoshtren rozhe zhyani kaka hemn ta esta kay buaw wa bochi???
sar kawtu betu hewdarm gsht rozhekt xoshi bet
دوو ڕۆژی له‌دوای یه‌ک خۆشترین و ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو !!!
خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئه‌و ڕۆژه‌بوو که دوای چوارساڵ و سێ مانگ له زیندانی به‌عسدا ئازاد بووم و چاوم به دنیا که‌وته‌وه .
ئه‌و خۆشیهشم ته‌نها ئه‌و ڕۆژه‌بوو چونکه ڕۆژی دوای ئه‌و بوو به ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم کاتێ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی
هه‌ردوو براکه‌مم زانی که پێشمه‌رگه‌بوون ، یه‌کێکیان له خۆم گه‌وره‌تر و ئه‌وی تریان له خۆم بچوکتر بوو .
***********************************************************
X A L A T
پ1 \ أ \ 5 به‌چی تووه ئه‌بی ئه‌و شته چییه وا له‌تۆ ده‌كات بێزارت بكات له‌كاتی تووڕه بووندا كاردانه‌وه‌ت چۆنه ؟؟
ب \ كام شاری كوردستانت زۆر به‌لاوه خۆشه‌و سه‌ردانی كامیانت زۆر كردووه ؟؟
پ2 \ حه‌زت له چ بۆارێكه به زۆری زیاتر خۆت به‌چییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌یت ؟؟
پ3 \ په‌یامت چییه بۆ ئه‌ندامانی یانه و له‌دای تۆ كێ تووش ده‌بێت ؟؟ 5
1_ باسم کرد و وتم به ده‌ست خستنه ناو کاری تایبه‌تیم و وه‌ڵامی زیاد له پێویستی پرسیارێک زۆر تووڕه‌م ئه‌کات .
2_ سه‌ردانی زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی خۆمان و کوردستانی ئێرانم کردوه ، لای خۆمان خۆشتری شوێن به لامه‌وه
وه‌ک شار ( سلێمانی ) ، وه‌ک شوێنه‌کانی تر دووکانم زۆر به‌لاوه خۆشه دوور له تێڕوانینی ناوچه‌گه‌رێتی .
له کوردستانی ئێران ( کرماشان ) خۆشترین شاره به‌لامه‌وه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو كاك هيمن كيان سه ره تا جه زنى سه رى سالت بيروزبيت
سى برسيارم هه يه
1ـ ته مه نت جه نده ؟؟؟
2ـ به ج شتيك ئه كريت ؟؟؟
3ـ حه زت له ج جوره جليكه ؟؟؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن يوجين (2009-12-31 11:13:57)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
Dasttan xosh beat kak sirwan
...................................................
baxer hatit brai azizm kak hoshear bo sabati kurdzhin
..............................................
jazhni sari salt piroz bieat w hiwa darm hamw salek ba xoshi bbaita sar
.....................................................................
ksk hoshear ba zori sai3ri chi canalek dakat?
kak hoshear xoshtrin w bashtrin kteb balatawa nawi chi bw?
xoshtrin filmi kurdi balai towa kam film bwa?
xwenari kam rozhnama w govarit?
hiwai sarkaw tin w xosh baxtit bo daxwazim kak hoshear.
kattan shad
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو وريز له هه موو هاوريياني يانه ي كوردزيني خوشه ويست
سلاوم هه يه بؤ به ريز كاك هيمن
منيش دوو برسيارم هه يه
1/رؤزانه جه ند كات زمير كتيب ئه خوينديته وه
2/جكه له كوردي جه ند زمان ئه زانيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zor baxer bet barezm kak hemn
yak prsyarm haya awash awaya ... ta esta zhyan wae li krdwe t bgret? Sarkautu bet hamesh


له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌خێربێیت كاكه هێمن خۆشحاڵبووم یه‌كه‌م میوان تۆ بووی.
سه ره تا جه زنى سه رى سالت بيروزبيت
..روزانة جةن كات دانةوة كة بة يانةى كوردزينةوة بيبةيتة سةر؟
..جشتيك زور بيزار ئةكات لة يانةكةيا .لةوانةية هيجشتيك بيزارى نةكردبى بةلام لةوانةشة هةرشتيك بيزارى كردبيت ؟
كاتيكى شاد بو ئةخوازم كاكه هێمن


له‌سه‌ر هێڵ نییه
سه‌ره‌تا سڵاو بۆ هاورێی زێده ئازیز‌و خۆشه‌ویستم کاکه هێمن گیان .
منیش وه‌کو ئه‌ندامێک ئه‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م ،
جیا له پرسیاری سه‌رجه‌م هاورێیان ئه‌مه‌وێت له بواری مۆزیک و هونه‌ردا چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته بکه‌م،
1- کاکه هێمن له بواری مۆزیک و هونه‌ردا رۆژێک له رۆژان مامۆستا بووه ؟؟ ،
2- ئه‌وه‌نده‌ی من شارهزت بم له ژه‌نینی مۆزیکدا شاره‌زییه‌کی باشت هه‌یه ئا بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه گروپێکی موزیکی دامه‌زرێنیت ؟
3- هۆکار چی بوو که تۆ وا خولیای مۆزیک بوویت یاخود له رێگه‌ی کێه‌وه شاره‌زای ئه‌م رێچکه‌یه بوویت ؟؟
4- چه‌ند جۆر ئامێری مۆزیکت هه‌یه ؟
5- زیاتر حه‌زت به ژه‌نینی چ جۆره ئامێرێکی مۆزیک هه‌یه؟
6- ئاستی هونه‌رو مۆزیکی کوردی کوردی له رۆژگاری ئێستادا چۆن ده‌بینیت ؟
له کۆتاییدا هیوای له‌ش ساغ و ته‌ندروستی باشت بۆ ده‌خوازم له ژیاندا ،
کاتت شاد برا گیان ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه









يوجين
1ـ ته مه نت جه نده ؟؟؟
2ـ به ج شتيك ئه كريت ؟؟؟
3ـ حه زت له ج جوره جليكه ؟؟؟
1_ له پێناسه‌ی باری شارستانیم نوسراوه ( 1968 ) .
2_ زۆر شت له ژیانا ئه‌مخاته گریان چونکه عاتیفه هه‌مو ژیانی لێ داگیر کردووم ، ئه‌وه‌نده‌ی ناخۆشیه‌کان ئه‌مخه‌نه گریان ،
خۆشیه‌کان زیاتر ، وه‌ک به‌یه‌ک شادبوونه‌وه‌ی عه‌لی به دایکی .
3_ ئه‌وه‌ی بایه‌خم پێ نه‌داوه له ژیانما جل و به‌رگ بووه ، ئه‌و کاتانه‌ی به جلێکی کرێکاریه‌وه ئه‌گه‌ڕام له ناو خه‌ڵکا زۆر زیاتر
هه‌ستم به ئاسووده‌یی ئه‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی به قات و بۆینباغه‌وه گوزه‌ر بکه‌م به ناویانا .
********************************************************************
nwa
ksk hoshear ba zori sai3ri chi canalek dakat?
kak hoshear xoshtrin w bashtrin kteb balatawa nawi chi bw?
xoshtrin filmi kurdi balai towa kam film bwa?
xwenari kam rozhnama w govarit
1_ غنوة ، شبابية ، al jazeera , arabia , national geografic , mbc , knn
2_ کتێبه ئابووریه‌کان ( راس المال )
شیعر ( هێمن ) ( قانع ) ( شێرکۆ بێ که‌س ) ( نزار قبانی )
ڕۆمان زۆر زۆرن له‌وانه ( دایک ) ( ژانی له‌دایک بونێکی نوێ ) ( ژانی گه‌ل ) ، چیرۆکه‌کانی عه‌زیز نه‌سین به‌گشتی
3_ ( کیسه‌ڵه‌کان ئه‌فڕن )
4_ ( لڤین ) ( ڕۆژنامه ) ( هاووڵاتی ) ( کوردستان پۆست ) .
************************************************************
jwanmer
1/رؤزانه جه ند كات زمير كتيب ئه خوينديته وه
2/جكه له كوردي جه ند زمان ئه زانيت
1_ ئێستا زۆر که‌م خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌م ، ته‌نها له نێت کتێب و گۆڤاره‌کان ئه‌خوێنمه‌وه .
2_ زمانی عه‌ره‌بی زۆر زۆر باشم
فارسی زۆر زۆر باشم
ئینگلیزی تا ڕاده‌ی 80% .
***********************************************************
؟دنـــا ؟
ta esta zhyan wae li krdwe t bgret
زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانم به گریان برده سه‌ر ، چونکه ژیانێکی زۆر تایبه‌تم هه‌بوو ، عاتیفه‌ش به‌شێک بوو له هۆیه‌کان .
*********************************************************
kalea-z
..روزانة جةن كات دانةوة كة بة يانةى كوردزينةوة بيبةيتة سةر؟
..جشتيك زور بيزار ئةكات لة يانةكةيا .لةوانةية هيجشتيك بيزارى نةكردبى بةلام لةوانةشة هةرشتيك بيزارى كردبيت ؟
1_ ئه‌و شوێنه‌ی منی تیا ئه‌ژیم و کاری تیائه‌که‌م بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردوه له ژیانما ، ئێمه کاره‌بامان نابڕێ
( پێمان ئه‌ڵێن ماڵه یابانیه‌کان ) هههههههه ، له ویستگه‌ی کاره‌بای دوکان فه‌رمانبه‌رم و هه‌ر 5 ڕۆژ ته‌نها شه‌و و ڕۆژێک
ده‌وامم هه‌یه به هۆی ناخۆشی کاره‌که‌مانه‌وه ، ناوچه‌که‌شمان جێگایه‌کی بازرگانی نیه و ته‌نها بۆ گه‌شت و گوزار
گونجاوه ، بۆیه کاتم زۆر زۆره و ئه‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رم نه‌بێت له 24 سه‌عات 15 سه‌عات زیاتر کات له نێت ئه‌به‌مه
سه‌ر و هه‌موو کاته‌که‌شم بۆ یانه‌ی کوردژینه و سه‌ردانی هیچ یانه‌یه‌کی تر ناکه‌م مه‌گه‌ر بۆ کاری تایبه‌ت نه‌بێ .
2_ سوپاس بۆ خوا زۆر که‌م بێزار بووم له یانه ، ته‌نها چه‌ندجارێک نه‌بێ که ئه‌ندام ئه‌هاتن و زۆر به شێوازێکی ناشیرین
قسه‌ی سووک و ناشیرینیان ئاراسته ئه‌کردین و هه‌ندێ جار به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌ش.
*****************************************************
yadgar
1- کاکه هێمن له بواری مۆزیک و هونه‌ردا رۆژێک له رۆژان مامۆستا بووه ؟؟ ،
2- ئه‌وه‌نده‌ی من شارهزت بم له ژه‌نینی مۆزیکدا شاره‌زییه‌کی باشت هه‌یه ئا بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه گروپێکی موزیکی دامه‌زرێنیت ؟
3- هۆکار چی بوو که تۆ وا خولیای مۆزیک بوویت یاخود له رێگه‌ی کێه‌وه شاره‌زای ئه‌م رێچکه‌یه بوویت ؟؟
4- چه‌ند جۆر ئامێری مۆزیکت هه‌یه ؟
5- زیاتر حه‌زت به ژه‌نینی چ جۆره ئامێرێکی مۆزیک هه‌یه؟
6- ئاستی هونه‌رو مۆزیکی کوردی کوردی له رۆژگاری ئێستادا چۆن ده‌بینیت ؟
1_ ته‌نها 2 ساڵ وه‌ک ( محاضر ) مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان بووم .
2_ ئێستا ماوه‌ی 3 ساڵه تیپی مۆسیقای دوکانم دروست کردوه و سه‌رۆکی ئه‌و تیپه‌م ، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی
کار به تیپه‌که ناکه‌م . ته‌نها له بۆنه تایبه‌ته‌کاندا به‌شداری ئاهه‌نگه‌کان ئه‌که‌ین .
3_ له مناڵیه‌وه وه‌ک غه‌ریزه‌یه‌ک له ناخما سه‌ری هه‌ڵدا ، هیچ که‌س مامۆستا‌م نه‌بوو ، ته‌نها له ڕێگای کتێبه
هونه‌ریه‌کانه‌وه خۆم فێری نۆته‌و ئاوازه مۆسیقیه‌کان و مه‌قامه‌کان کرد .
4_ که‌مانچه ، فلوت ، شمشاڵ ، کۆرگ ، قانون ، ساز ، سه‌نتور ، عود ، تار .
5_ به زۆری که‌مانچه .
6_ ئامێره ئه‌له‌کترۆنیه‌کان چاره‌نووسێکی ڕه‌شیان بۆ هوونه‌ری ڕه‌سه‌نی کورد دیاری کرد ، هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆش
زۆر به‌داخه‌وه ( ژماره‌یه‌کی زۆریان ) ته‌نها بازرگانی به هونه‌ره‌وه ئه‌که‌ن ، هونه‌رمه‌ندی ئه‌کادیمی زۆر که‌م بوون ،
ئاگایان له که‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌یان نه‌ماوه و زیاتر خۆیان به که‌لتوری بێگانه‌وه خه‌ریک ئه‌که‌ن و زۆر به‌داخه‌وه
شانازی پێوه ئه‌که‌ن ، لاسایی تورک و فارس و عه‌ره‌ب ئه‌که‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان له‌وانه‌یه له ناخیاندا نه‌فره‌ت له
که‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه بکه‌نه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک که‌سانی زۆر به توانا ههڵکاوتون له بواری ژه‌نینی
موزیک دا که به‌ڕاستی مایه‌ی شانازین بۆ گه‌لی کورد‌و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی گه‌له‌که‌مان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه