.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سۆلین جیهاد دڵپاك، له‌دایكبووی ساڵی 1991ه له سلێمانی‌و خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌می په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانییه
له به‌شی شانۆ‌و ئه‌ندامی تیپی میللی نه‌ته‌وه‌یی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه. له دیمانه‌یه‌كی هه‌فتانه‌دا چیرۆكی تێكه‌ڵبوونی به دونیای هونه‌ر ده‌گێڕێته‌وه.
*چۆن تێكه‌ڵ به جیهانی هونه‌ر بوویت؟
- سه‌ره‌تا تاكه خوێندكاری سه‌ره‌تایی بووم له چالاكی قوتابخانه‌كاندا به‌شداریمكرد، له‌پاشاندا كه خوێندكاری یه‌كه‌می ناوه‌ندی بووم، به‌شداریمكرد له كۆمپانیای دارستان بۆ كاری دۆبلاژو له چه‌ندین به‌رهه‌م كاری دۆبلاژیم كردووه.
* به‌وپێیه‌ی كه له بواری شانۆدا كارده‌كه‌یت، خۆشه‌ویستی تۆ زیاتر بۆ هونه‌ری شانۆیه یان بۆ هونه‌ری میللی هه‌ڵپه‌ڕكێ؟
- بۆ هه‌ردووكیانه، به‌ڵام بۆ شانۆ به تایبه‌تی، هه‌ردوو بواره‌كه‌م لا خۆشه‌ویسته، چونكه بنه‌مای هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش زمانی جه‌سته‌ییه، به‌ڵام كه ده‌ڵێم شانۆ خۆشه‌ویستتره، چونكه توانای گوزارشتكردنی قوڵتر‌و فراوانتره، چونكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فكردا ده‌كات، ده‌شتوانم بڵێم سه‌ما یان جوڵه به‌شێكی گرنگی هونه‌ری شانۆیه.
* چی وای له تۆكردووه بچیته به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان؟
- خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌ری شانۆ‌و دراما، به تایبه‌تی كه به‌رهه‌مه‌كانی باوكم‌و دایكم ده‌بینم، هه‌ردووكیان له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، بۆیه منیش خۆشه‌ویستیم له‌لا دروستبوو له‌و بواره‌دا به‌شداربم.
* تا چه‌ند هاوكاری كچان ده‌كرێت كه زیاتر بێنه بواری هونه‌ره‌وه؟
- ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و خێزانه تا چه‌ند هۆشیارو ڕۆشنبیرن یان چه‌ند له گرنگی هونه‌ر ده‌گه‌ن. هه‌روه‌ها تێڕوانینیان بۆ كچان كه ده‌بێ ڕۆڵیان له كوڕان كه‌مترنه‌بێ، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن بۆئه‌وه‌ی هانی كچان بدات بۆ به‌شداربوون له كاری هونه‌ردا. له‌و كاتانه‌شدا له كاتی به‌رهه‌می خوێندكاران له په‌یمانگا، زیاتر بایه‌خ ده‌درێت به كچان‌و هاندهدرێنو هاوكاری ده‌كرێن.
* ئامانجی تۆ له بواری هونهرییداو هیوای تۆ چییه بۆ ئاینده؟
- ئومێده‌وارم بتوانم له گۆڕه‌پانی هونه‌رییدا ئه‌سپسوارێكی به توانا‌و دیاربمو بتوانم ڕۆڵی خۆم ببینم، له خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی خهونو هیواكانی مرۆڤی كورد‌و مرۆڤی سه‌رده‌م.
* تا چه‌ند كاریگه‌ری خێزانه‌كه‌ت به‌سه‌ره‌وه‌یه له بواری هونه‌ردا، هاوكاریتدهكهن؟
- كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌م له‌سه‌ره، چونكه باوكم‌و دایكم‌و خوشكه گهورهكهمو هه‌رسێ براكه‌م، هه‌موویان له بواری هونه‌ردا كارده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته كه‌سێك له خێزانێكی له‌م جۆره بێ، زیاتر هاندهدرێتو كاریگه‌رییان بهسهرییهوهدهبێت. به تایبه‌تی من كچی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند، جیهاد دڵپاك‌و ڕووناك مه‌حمودم.
* پهشیماننیت كه هونه‌ری شانۆت هه‌ڵبژارد؟
- نه‌خێر، من هێشتا له سه‌ره‌تای كاروانهكهدام، باوه‌ڕیش ناكه‌م له كۆتایی كاروانهكهشدا په‌شیمان ببمه‌وه.
دوا چالاكییت چییه؟
- له وه‌رزی چواره‌می تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كه له (5) تابلۆ پێكهاتبوو، له هه‌ر (5) تابلۆكه‌دا بهشداربوومو سۆلۆشم هه‌بوو.
دوا وته‌ت چییه؟
- ئومێده‌وارم لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان، زیاتر زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ هونه‌رمه‌ندان بڕه‌خسێنێت، بۆئه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی بگاته ئاستی هونه‌ری جیهانیو هاوبه‌شێكی كاریگهرو به‌رچاوی هه‌بێت، له خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تییدا.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه