.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











1-
کەرووبارێک پێڵاوەکانی،
چووە ناو دەریا
ئیتر قاچەکانی وندەکا..!
-2-
کەدارسنەوبەرێک جەستەی
موتوربەکرد لەپەڕی باڵندە،
ئیتر کڵاوەکەی (با) دەیبا..!
-3-
کەتاریکی پشتی دەچەمێ،
خەتای گڕی مۆمێک نییە
خەتای ئەوەیە دڵی،
لەلێدانی خۆر دەکەوێ..!
-4-
شۆڕەبی بۆیە دەلەرزێ
لەتاو هەڕەشەکانی رەشەبا نییە
لەوە ئەترسێ پێیەکانی،
لەناو ئاودا.. گەمە نەکا..!
-5-
مەرگ واتە تک.. تک رژانی
ئێوارە لەدەستی شەوا
تک، تک رژانی تیشک،
لەباخی سێوێکا..
تک، تک رژانی هەناسە،
لەرەوڕەوەی رۆحا..!
-6-
کەگیا کۆنگرە دەبەستێ..
گفتوگۆ تەنها باسی کچێنی کێڵگە نییە،
کەبکوژرێ
گفتوگۆ حەشاردانی
گۆرەویەکانی پایزە،
لەماڵی چەمێ..!
-7-
درەخت کەخۆی تەفسیر دەکا،
دەمە داسی پرسیار،
بەلقێکیا خۆی هەڵناواسێ..
چونکە گیرفانەکانی پڕن،
لەرازیانەی باران و
دەستەکانیشی لە،
جریوەی تیشکدان..!
-8-
کەنیوەرۆیەک مان لەخورادن دەگرێ،
بیر لەزاکیرەی نازناز دەکاتەوە،
کە بەچرپەی زەردەپەڕ دەڕووشێ..!
-9-
من ناتوانم عادەتێک،
تێکبشکێنم
کەگزنگ زەنگێ لەدەرگاکەم ئەدا
ژوورەکەم لەخەو هەڵدەسێ و
تەپوتۆز گسک ئەداو
دەموچاوی دەشوا..!
-10-
شتێک نییە تا سەر ئەبەدی
شتێک گەورەتر نییە، لەخۆشەویستی
نەجادوو ئەوە دەکاو
نەپەڕ جۆ..
ئەو هەموو رق و کینەکان،
لەسەرشانی بەرئەداتەوەو
داوای لێبوردن دەکا..!
-11-
عەجەب لەخەوتن،
کەخۆی ئیعراب دەکا..
کەسکون بەهەنگاوەکانمەوە دەبەستێ،
ناهێڵێ هزرم باڵەفڕ بێ و
زیکرو تەهلیلەشم شکۆفە..!
-12-
بۆ هەمیشە شتێک روودەدات
لەفرمێسکا وردە پێکەنین،
دەفڕێ بەئەسپایی
لەدەمەقاڵەی من و تۆشدا
وردە خەیاڵێک،
دەمەزەردە بەئاشتی..!
-13-
هەردەم ئاسمان پڕە لە،
پێکەنینی شین، شین
چونکە باڵندەکان
لەچاویلکەکەیا نیگەرانی دەسڕن!
14
هەموو شتێک دژیەکە
لەناو شەپۆلی دەریا،
کۆڵانێک لەبێدەنگی..
لەناو کپی بەردیشا،
قیژەی رووبارێک لەبێحەیایی..!
-15-
کەهاوین تێردەخوات لەخوڕەی خۆر
میوەکان لەشەقامی،
لەزەتا رادەکێشن..!
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش رۆزی خان هۆنراوه‌یه‌کی جوانه سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبیت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هاوڕێ گیان هیوام وایه به‌رده‌وام بیت،،
ده‌ست خۆش بۆ ره‌نج و ماندوبونی نوسه‌ره‌که‌شی به هیوای له‌ش ساخی بۆ به‌ڕێزی،،

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه