.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











1
ئەگەر شەیدای عەشق نەبام
هێندە سەیرم نەدەکردی
گەرتامەزرۆی حەزەکانی ناخت نەبام
هەرگیز پەنجەم ماچ نەدەکردی
دەتۆ وەرەوە
ببە بەچرای روناکی دڵم
ببە مانگە شەوی ژیانم
لەناخمدا بشۆرەوە هاژەی روبارو خەمء
بەفری سەر پێڵوی چاوانم
2
شەوان کەسەرخەودەشکێنم
تاریکی بەشێکی خەندەیەو
بەشێکی لێزمەی بارانە
کەپێڵوی چاوم لێک دەنێم
تاریکیە ئەم ژیانە
3
من لەسەفەری هەڵوەرینی خۆم پرسیووە
کەچۆن مەست دەبێ بەبۆنی گوڵ
من لە عەشقی سەوداسەری
خۆم پرسیووە
کەدەبێتە چوارچێوەی دڵ
4
دڵم هەمیشە پشکۆیە
خۆشەویستی دەناسێنێ
تەمەنی عەشق درێژە
هەرۆژێک بێ ،
دەبێتە چرای روناکیء
خەونی ئاسودەیش دێنێ
5
کە دەڕژێمە چاوانتەوە
خەونەکانم ئاسوودەیە
کەدەبمە گەڵایەکی زەرد
دنیا هەمووی بەخشندەیە
6
لەبن هەردەرختێکی ووشک
گەڵای ژنێکە هەڵوەریوو
تریفەی خۆی بەجێدەێڵێ
سەمفۆنایە عەشقی هەتیوو
7
منی عاشق لەوکاتەوەی کەتۆی ناسی
بەژنم بووە پێوەری باڵات"
سێوی دڵم بەخشندەیە
مەیژاکێنە بۆتە شەوی ئەنگوستەچاو
هەر رۆژێ بێ دەگاتە لات
8
تاریکستانی دڵ قەدەرێکە
پەنجەرەکانی داخستتوە
زەماوەندی خۆشەویستی تەلیسمێکە
رووی هەتاوی کپ کردووە
9
دەمەوێت نیشتمانێک بنوسمەوە
هاژەی لەدەنگی تۆ بچێ
کە بیر لەچرکەیەک دەکەمەوە
تۆ خەمێکی داگیرساوی
ئاوێزان دەبێت هەناسەم
10
چەند دەمەوێت
لەگەڵ ورشەی بادا قسە بکەم
تاکوو بۆنی تۆم بۆبێنێ
مانگ جوانی خۆی حەشاردەدات؟
کەدەمەوێت
لەگەڵ چرای رۆحمدا جوڵە بکەم
تینویەتی ناخم دەشکێنێ
11
تارمایی ژووانی پێ لێژکردن
پێکەنین تریقانەوەی نەما
پایز رەنگی گەڵای وون کرد
دادەبارێت بەسەر سەرما
12
من لەنێو عاشقانی ئەم دەڤەرە
شووشەو گوڵێکی ژاکاوم
هێلانەیەکی بێ لانەیە
پرچی قژو،دڵەی پەستء شێواوم
13
من دەزانم
خەمی ئێمە لەکوێوە بوو، سەری هەڵدا
ئاسمانەکەم بۆچی گریا
کۆتر بۆچی رەوی خۆی کرد
ئەوکاتە بوو باخچەی دڵم
لە ناخەوە هەرەسی هێنا
14
ئێرە زەمەنی تاریکیە
وەرزی سەرما دایپۆشیووە
عەشق کارەساتی دڵە
کاتێک دەبنە ملوانکەیەک
باخچەی دڵم ورشەی گوڵە
15
شەونیە نەیەیتە خەونم
سەرمەست نەبم بەبۆنی تۆ
جەستەم شەڵاڵی مەی دەبێ
پرچم دەگرێ
بۆنی ئازارو خەمی تۆ؟
16
من هەناسەی خۆم دەسپێرم
بەپەنجەرەی ژورەکەی تۆ
گەریدەیەکی بەرقاپی تۆم
هەر هەنگاوێک لەتۆوە بێ
گۆرانیەکە بۆ بەژنی تۆ
17
کەدەچمە نێو ئازارەوە
باران رۆحیانەتێکە مردوو
چەند دەمەوێت شیرینی ژیان بنوسمەوە
عەشق سێبەرێکە مردوو
18
ئازاری شەو بۆتە دەلاقەی رۆحی من
گەڵاوگۆڵیش بوونە دڕک
یادەوەری دەپێچمەوە
گوڵە جوانەکان بۆن دەکەم
تاکوو نازو عیشووەی بیردەچنەوە
19
سەفەری تۆ زۆر درەنگ بوو
بۆئاوابوویت
گەڵا بۆتە وێنەی وەرزی پایز
هەوری رووی خۆی وەرگێڕا
شەو ماندویەتی جەستەی منە
پەنجەم بۆنی خەمی لێدێ
چ نهێنیەکە شەوی تاریک
خەم خۆی بەباڵام بسپێرێ
20
ئەوکاتانەی تاریکی دێ
پەنجەرەی دڵم وەک درەختێک وایە
ژانی خەم دەگرێ
ئەوکاتانەی کەدەمەوێت
بیرەوەری بنوسمەوە
من سێبەری خۆم دەبینم
کاتێ کەژاوەی دڵەکەم
دەپێچمەوە
کهژاڵ ئهحمهد خدر

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet gyana har sarkawto bet azezm

لهسهر هێڵ نییه