.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌زموونی شانۆیی نایتلی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه
رۆڵ بینینی كایرا نایتلی (kira nightly) ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی له‌شانۆی «هه‌ڵاتن له‌خه‌ڵك» ره‌خنه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاسۆشتیدپرێس نایتلی له‌هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، له‌ڤێرژنی پێشكه‌وتووی شانۆیی «هه‌ڵاتن له‌خه‌ڵك» كه نوسینی مولیره، رۆڵی ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆلیوود ده‌بینێت. ئه‌و ئه‌كته‌ره ته‌مه‌ن 24 ساڵه به‌ریتانییه، كه‌سه‌ره‌تا به‌ڕۆڵ بینین له‌فیلمی «شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان» هاتووه‌ته جیهانی سینه‌ماوه، ئه‌مه یه‌كه‌مین ئه‌زمونی شانۆیهتی.
هه‌ندێك له رهخهنگران پێیانوایه به‌شداری نایتلی له‌و شانۆیه‌دا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه بینه‌ر بۆ شانۆكه زیاتربكات. ره‌خنه‌گری رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له‌وباره‌یه‌وه ده‌نوسێت «نایتلی رۆڵێكی جوان له‌و شانۆیه‌دا ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شانۆكه‌ش نه‌زانێت چی له‌ده‌سته‌كانی بكات. ئه‌و تێكه‌ڵاوێكی لهسادهییو خراپی به‌و رۆڵه به‌خشیوه«.
رهخنهگرهكهی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی «رۆڵ بینین نایتلی له‌سه‌ر شانۆ، لاوازتره له رۆڵ بینینه‌كه‌ی لهسینمادا«.
نایتلی چواره‌مین ئه‌كته‌ری هۆلیووده كه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌سه‌ر شانۆی له‌نده‌ن، رۆڵ ده‌بینێت. پێشتریش «جود لا» له رۆڵی هاملێت، «ده‌نیل رادكلیف» له شانۆی «اكوس»و «نیكۆل كیدمن» له شانۆی «ژووری شن»دا له‌سه‌ر شانۆی له‌نده‌ن رۆڵیان بینیوه.
hawlati

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه