❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاوپێکه‌وتنی کوردژین له‌گه‌ڵ سامان هیدایه‌ت(په‌یکه‌رساز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-02 10:48:44

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

چاوپێکه‌وتنی کوردژین له‌گه‌ڵ سامان هیدایه‌ت(په‌یکه‌رساز)


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7a2d386a5e.jpg
سامان هیدایه‌ت په‌یکه‌ر سازی به‌توانا له‌ساڵی 1984 له‌ گه‌رمیان له‌دایک بووه‌،له‌سالی 2003 چۆیه‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ه‌ر جوانه‌کانی هه‌ولیر،سالی 2008 ته‌واوی کردووه‌،له‌خوێندنی 2009-2010 چۆته‌ کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کان ئێستاش له‌قۆناغی یه‌کی به‌شی شێوه‌کارییه‌

کوردژین؛ده‌رگای گفتوگۆکه‌مان به‌و پرسیاره‌ والا ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێت بزانین چۆن بوو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانت هه‌لبژارد؟
-ئاره‌زویه‌ک له‌ناخی مندا هه‌بوو،براگه‌وره‌که‌م کاک سیروان هه‌موو جاریک ده‌یگوت ده‌تنێرمه‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان.منیش نه‌م ده‌زانی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان شوێنی به‌دی هێنانی خه‌ونه‌کانمه‌،ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2003 خه‌ونه‌که‌م بوه‌ڕاستی

کوردژین:له‌چونت بۆ په‌یمانگه‌ کۆسپو ته‌گه‌ره‌ت هاته‌ڕێ؟به‌تایبه‌ت له‌ کۆمه‌لگای وه‌ک ئێمه‌ به‌چاوێکی جیاواز سه‌یری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان ده‌کرێت
-تاراده‌یه‌ک کێشه‌م بۆدروست بوو ،به‌تایبه‌تی برا گه‌وره‌که‌م کاک(عیماد)ڕێگر بوو له‌چونم بۆ په‌یمانگه‌ به‌ڵام ئه‌م گرفتانه‌م وه‌لا نا به‌دوای خولیاکه‌م که‌وتم

کوردژین:سه‌ره‌تای چونت بۆ په‌یمانگه‌ خۆت حه‌زت له‌ په‌یکه‌ر سازی بوو یان به‌جۆرێک ناچاربویت بچیته‌ ئه‌و به‌شه‌؟
-نه‌خێر سه‌ره‌تا حه‌زم له‌ په‌یکه‌رسازی نه‌بوو،به‌ پله‌یه‌ک حه‌زم له‌ گرافیک بوو ئه‌وه‌بوو به‌شی گرافیک نه‌کرایه‌وه‌ بۆیه‌ بریارمدا بچمه‌ په‌یکه‌ر سازی،تائه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوبووم تیایدا

کوردژین:ئه‌کرێت باسی ئه‌و کارانه‌ بکه‌یت که‌ ئه‌نجامت داوه‌ وئه‌وانه‌ی که‌بڕیاره‌ ئه‌نجامی بده‌یت<
-په‌یکه‌ری زۆرمان دروست کردووه‌،دیارته‌ینیان په‌یکه‌ری بارزانیی بوو له‌ قه‌زای خه‌بات،په‌یکه‌ری ئافره‌تێکی کورد له‌ سه‌نته‌ری خاتوو زین،په‌یکه‌ری ئاسکه‌کانله‌ نزیک پارکی شانه‌ده‌ر،وه‌ هه‌ندێک هه‌ندێک پڕپژه‌ی که‌م له‌به‌رده‌سته‌ به‌ڵام نه‌که‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌

کوردژین:پرسیارێکی تایبه‌تی ،چۆنه‌ پرچ و ڕیشت درێژه‌،به‌ته‌یبه‌تی یاڕاده‌یه‌ک له‌ژێر کاریگه‌ری (گیڤارا)دای پێشت ئه‌ڵێن گیڤارا؟
-به‌ڵێ له‌سه‌ره‌تادا سه‌رسامیم بۆ گیڤارا وای لێکردم ڕیش وقژم درێژ بکه‌م،به‌ڵام دواتر به‌شداری هه‌ندێک فیلم و دراما وایکرد به‌رده‌وام بم له‌م شێوازه‌

کوردژین:باشه‌ پرچ ڕێست کێشه‌ی بۆ دروست نه‌کردویت،به‌تایبه‌تی له‌ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌؟
-به‌ڵی توشی زۆر توانج وقسه‌ی نابه‌جێی کردوم بوهێۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت که‌سێکی ده‌وێت وه‌ک خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌یت واته‌ کۆپی کراوی ئه‌و بیت

کوردژین:دور له‌کاری په‌یکه‌ر سازی ،جار جار وه‌ک ئه‌کته‌ر ده‌ر ئه‌که‌ویت.ئه‌وه‌ حه‌زی خۆته‌ یان بانگهێست کراویت؟ده‌کرێت باسێکی کورتمان بۆ بکه‌یت؟
-زیاتر به‌هۆی ئه‌م شێوازه‌وه‌یه‌ که‌منی جیاکردۆته‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ر.به‌شداری کلیپێکی ته‌نیا ئیدریس م کردووه‌،و هونه‌رمه‌ند په‌یامی عه‌زیز و فیلمی سینه‌مای جوان به‌مه‌ڕنێ (که‌واته‌ چاوه‌ڕێبه‌) و فیلمی تری منداڵان وه‌ له‌کاهاتوشدا به‌نیازم به‌شداری زنجیره‌ درامایه‌ک بکه‌م

کوردژین:ئه‌وه‌ی ئاگادارم به‌ڕێزتان دوای هه‌وڵ و ماندوبونێکی زۆر له‌ کۆلئژی هونه‌ره‌ جوانه‌کان وه‌رگیران ،چ شتێکت هه‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا له‌و بارایه‌وه‌؟
-به‌ماندوبوونی خۆم و براده‌ران توانیم له‌ کۆیلێژ وه‌ر بگیرێم به‌ڵام داواکاریم ئه‌وه‌یه‌ قوتابی له‌سه‌ر ئاستی  هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌ربگیرێت نه‌ک به‌رزی و نزمی نمره‌وه‌

کوردژین:زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان ده‌رفه‌تی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ت پێ به‌خشین.بۆیه‌ ده‌مه‌وێت گوێبیستی دوا وته‌ت بین
-زۆر سوپاستانه‌که‌م، سوپاس بۆ هه‌وڵ و ماندوبونتان، هیوادارم بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ جوانه‌وه‌ سه‌رجه‌م که‌سه‌ به‌تواناکان به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌

ئاماده‌کردنی سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-02 12:44:32

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چاوپێکه‌وتنی کوردژین له‌گه‌ڵ سامان هیدایه‌ت(په‌یکه‌رساز)

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سورێن بابه‌تێکی زۆۆر جوان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ هیوای بابه‌تی جوانتر

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-02 14:48:26

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چاوپێکه‌وتنی کوردژین له‌گه‌ڵ سامان هیدایه‌ت(په‌یکه‌رساز)

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سورێن گیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ جوانه‌ ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ شیرینه‌که‌م ،
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاکه‌ سامان هیدایه‌تیش له‌ کاره‌ جوانه‌کانیدا به‌ هیوای ئه‌وه‌ین هه‌میشه‌‌‌ کاره‌کانی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت ، هیوای دوارۆژیکی پرشنگداری بۆ ده‌خوازین ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-02 15:02:38

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: چاوپێکه‌وتنی کوردژین له‌گه‌ڵ سامان هیدایه‌ت(په‌یکه‌رساز)

به‌ڕێز تیناخان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم بابه‌تێکی سودمه‌ندبێت

برای خۆشه‌ویستم کاک یادگار سوپاسی هه‌ستی به‌رزت ده‌که‌م سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net