.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سلاو هاوريانم ئه مه ويت بابه تيكى جوانم بؤ بنيرن له سه ر فايرؤس
بؤ هاورييه كى خؤشه ويستمه ئه مه ويت بابه تيكى جوانى بؤ ئاماده بكه م
هاورييان ئه مه ويت ئيوه يارمه تيم بده ن سوباستان ئه كه م


له‌سه‌ر هێڵ نییه






بابه‌ته باس له ڤایرۆس و جوره‌كانی و چونیه‌تی توش بوونی و چۆن ده‌زانی كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت توشی ڤایرۆس بووه [/size]
[center][ڤایرۆسه‌كان
ڤایرۆس چیه؟
برنامهیهكی بچوكه ،مه‌ترسیترین شته له سهركۆمپیوتهرهكهت ، مرجیش نی یه هه‌موو ڤایرۆسێك زیان به‌خش بێت
٭ڤایرۆس به زۆر رێگا دروست ده‌كرێت ، یه‌كێك له‌و رێگایانه به زمانی Notpad دروست ده‌كرێت وه‌زۆر رێگای تر ..........
چۆن كۆمپیوته‌ره‌كانمان توشی ڤایرۆس ده‌بن ؟
[/
كۆمپیوتهرهكهنمان توشی ڤایرۆس ده‌بن له ئه‌نجامی سه‌ردان كردنی سایتێكی گومان لیكراو یان له كاتی گواستنه‌وه‌ی فۆلدهرێكی توش بوو به ڤایرۆس بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ، ڤایرۆسه‌كه چالاك ده‌بێت له ئه‌نجامی كردنه‌وه‌ی فۆلده‌ره‌كه ، وه‌هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی گۆرینه‌وه‌ی سیدیهكان و پۆستی ئه‌لكترۆنی .
----جۆره‌كانی ڤایرۆس ---------
1.ڤایرۆسی ئیش پێكردن(Boot Sector Virus) مه‌ترسی ترین جۆری ڤایرۆسه ، له ناو سیسته‌می ئیش پێكردنی كۆمپیوته‌ر كارده‌كات و ده‌توانیت كۆمپیوتهركان له‌كاركردن بكه‌وێنێت .
2. ڤایرۆسی مایكرۆ (Macro Virus) زۆرترین ڤایرۆسن له هه‌موویان بڵاو ترن كه له برنامه‌ی ۆفیس(office) ده‌دات .
3.ڤایرۆسی فۆلده‌ره‌كان (بوخچهكان) (File Virus) ئه‌و جۆره ڤایرۆسه‌یه كه له فلیلهكان بڵاو ده‌بێته‌وه ، له كاتی كردنه‌وه‌ی دا زیاتر بڵاه ده‌بنه‌وه
4.ڤایرۆسه شاردراوه‌كان (Steath Virus) ئه‌م جۆوره ڤایرۆسه هه‌ول ده‌دان خۆی بشارێته‌وه له ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان به‌ڵام ئاسان به‌ئاسانی ده‌توانرێت ده‌ست به‌سه‌ردابگرێت
5.ڤایرۆسه گۆراوه‌كان (Polymorphic virus) ئه‌م جۆره ڤایرۆسه به زه‌حمه‌ت ئه‌توانرێت ده‌ستبه‌سه‌ری بكرێت چونكه له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكه‌وه كاره‌كانی ده‌گۆرێت
6.ڤایرۆسی چه‌ند (فۆلده‌ری)بوخچهیی (Multipartite Virus) ئه‌م جۆره ڤایرۆسه توشی فۆلدهركانی ئیش پێكردن ده‌بێت و خێرا بڵاو ده‌بنه‌وه
7.ڤایرۆسی كرم (Worm) ئه‌و ڤایرۆسه‌ش بریتی یه له برنامهیهك به‌خۆی خۆی كۆپی ئه‌كاته‌وه به‌هۆی هێله‌كانی ئێنته‌رنێت بڵاو ده‌بێته‌وه ، تاوه‌كو خێرایان كه‌م كاته‌وه ئه‌م ڤایرۆسه‌ش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خیرای هێله‌كان ئینته‌رنێت دروست كراوه نه‌ك بۆ خێرای كۆمپیوته‌ر
8. پاتیش (Trojans) ئه‌و ڤایرۆسه‌ش بریتی یه له برنامهیهكی بچوك له وانه‌یه له گه‌ل فۆلدهرێكی تر خۆی تێكهر بكات ، كاتێك دایئهبهزێنین كه ئه‌یكه‌نه‌وه ئه‌وا كۆمپیوته‌ره‌كانمان توش ده‌بن ..............هتد (هه‌ر زیاد ده‌بن big_smile )
پرۆگرامه‌كانی به‌رگری
چۆن ئیش ده‌كه‌ن؟
٭دوو رێگا هه‌ن بۆ گه‌ران له دوای ڤایرۆس
1.ئه‌گه‌ر هاتوو ڤایرۆس له لات ناسراو بێت له دوای ئه‌گه‌رێیت ، به دوای ئه‌و شته ئه‌گه‌رێت كه ئه‌م ڤایرۆسه‌ی دروست كردووه‌و له ناوی ئه‌به‌یت
2.ئه‌گه‌ر هاتوو ڤایرۆسێكی نوێ بوو ئوا به دوای شتێكی نا ئاسای له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه گهرێیت ، وه چ برنامهیهك ئه‌وه‌ی دروست كردوه‌و برنامه‌كه رائهگرین
ناسراوترین جۆری ڤایرۆس بریتی یه له ڤایرۆسی Love وه ئه‌یش شيرنوبل و مالسيا وڤایرۆسی خۆشه‌ویستی .
چون ده‌زانی كه توشی ڤایرۆس بوویت ؟
٪90 به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه ده‌زانیت
1.برۆ بۆ my computer له سه‌ره‌وه tools >> كلیك بكه ئه‌گه‌ر هاتوو folder options نه‌بوو ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه وێندوزی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان توشی ڤایرۆس بووه
2.ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له فرمانه‌كانی Run نه‌مابوو
3.ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌بل كلیك له سه‌ر هه‌ر درایڤێك(بۆ نموونه دراڤی C ) ئه‌گه‌ر نه‌بووه ئه‌وا بزانه كۆمپیوته‌ره‌كانتان توشی ڤایرۆس بووه
4.ئه‌گه‌ر هاتوو فۆلده‌ره شاراوه‌كان (hidden) بهێنیه‌وه سه‌ر به خۆ دیسان (hidden) ببنه‌وه
5.ئه‌گه‌ر هاتوو برنامهیهك یان فۆلده‌رێك یان فایله‌كانی وۆرد یان هه‌ر فایلێك ، تێك بچێن به شێوه‌یه‌ك هه‌موو پێكه‌وا بۆ ئایكۆنی جیاواز له شێوه‌ی پێشوو
6.ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆ گرامی ئه‌نتی ڤایرۆس به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دابخرێت و نا‌توانیت ئیشی پێ بكه‌ی یان بیسریهوه
7.ئه‌گه‌ر هاتوو كلیكی لای راست( right click ) له ماوس بكه‌یت له‌سه‌ر هه‌ر درایڤێك (بۆ نموونه له سه‌ر درایڤی C ) ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه بۆت ده‌بێته‌وه به زمانی سنسكريتي كه تێناگه‌ین
8.ئه‌گه‌ر هاتوو ماوس سه‌ر به‌خۆ جوله بكات یان سیدی رووم سه‌ربه‌خۆ ببێته‌وه
9. ئه‌م هه‌نگاوانه بكه بۆ ئه‌وه‌ی دلنیا بیت كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدا نیه
برۆ Start ئه‌وجا ( RUN ) ئه‌م فرمانه بنووسه command پهرێكی ره‌شت بۆ ئه‌بێته‌وه تێیدا بنووسه ..cd ئینجا ئینتر دوباره بنووسه ..cd ئینجا ئینتر ، ئێستا بنووسه cd windows ئینجا ئینتر ، cd system32 ئینتر ، وه دواتر بنووسه setup ئینجا ئینتر ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ هات( Please go the Control Panel to install and configure system componennts ) ئه‌وا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بێ ڤایرۆسه .
گوڵجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئاشنایی ڤایرۆسه‌کان
گرینگ‌ترین و باشترین هۆکار بۆ به‌رگری به‌رامبه‌ر به ڤایرۆس و هاکه‌ره‌کان، دژه‌ڤایرۆسێکی به‌هێزه.
له‌گه‌ل پێشکه‌وتنی زۆر له بواره‌کانی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، دژهڤایرۆسهکانیش له گه‌شه‌کردن دان، به‌ڵام ئایا هه‌موو دژه ڤایرۆسێک توانایی دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و ترۆجانی نوێی هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر، به گشتی دژه‌ڤایرۆسه‌کان له سه‌ر بنه‌مای توانایان به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌کان، ڕیزبه‌ند ده‌کرێن.
ڤایرۆس چیه؟
ڤایرۆس پرۆگرام یاخود زانیارییه‌که که له‌لایه‌ن خه‌لکانێکی زیره‌ک دروست ده‌کرێن، به مه‌به‌ستی تێکدان و سیخوڕی‌کردن له ناو تۆڕه‌کان و کۆمپیوته‌ره تایبه‌تییه‌کان.
چۆنیه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆس:
ڤایرۆسه‌کان له ڕێگای سی دی و فلۆپی و فلاش مێمۆری و مالپه‌ڕه ئینته‌رنێتییه‌کان، بڵاو ده‌بنه‌وه. جۆرێکی تر له ڤایرۆسه‌کان پێویسته کۆپی بکرێنه ناو سیسته‌م، ئه‌گینا خۆی ناچێته ناو سیسته‌می کۆمپیوته‌ر. شێوازی دروست کردنی ڤایرۆس په‌یوه‌سته به‌و که‌سه‌ی که ڤایرۆسه‌که دروست ده‌کات.
ئامانجی ڤایرۆسه‌کان:
1- تێکدان: له سه‌ره‌تا ڤایرۆس به مه‌به‌ستی تێکدانی به‌شێک یاخود ته‌واوی سیسته‌م و زانیارییه‌کان دروست کرا، هۆکاره‌کانیش ته‌نیا لای ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه دروست ده‌که‌ن.
2- سیخوڕی: ئه‌مڕۆکه ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه له گه‌شه کردن دان بۆ مه‌به‌ستی دزینی زانیارییه‌کان به هه‌موو جۆره‌کانی.
3- بازرگانی: له‌وانه‌یه وڵاتی پۆڵه‌ندا زۆرترین داهاتی له‌بواری ڤایرۆس هه‌بێت. زۆر ئاسانه، که‌سێک ڤایرۆسێک دروست ده‌کات و له ناو تۆڕه‌کان بڵاوی ده‌کاته‌وه، دواتر کۆدی ڤایرۆسه‌که ده‌فرۆشێته کۆمپانیایه‌کی دروست کردنی دژه‌ڤایرۆس، یاخود کۆمپانیاکان داوای کڕینی لێ ده‌که‌ن. هه‌لبه‌ت هه‌ندێکجار ڤایرۆس و دژه ڤایرۆس بۆ یه‌ک که‌س یان یه‌ک کۆمپانیا به‌کار دێت. بۆ نموونه: که‌سێک تۆڕێکی دیاری کراو ده‌کاته ئامانج و ڤایرۆسه‌که‌ی بۆ ده‌نێرێت و دواتر له بڕی وه‌رگرتنی مه‌بله‌غێک پاره له‌ناوی ده‌بات. له زۆربه‌ی وڵاتان دروست کردن و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڤایرۆس به هه‌موو شێوازێک قه‌ده‌غه‌یه و به تاوان ده‌ژمێردرێ.
ئامانجه‌کان:
هیچ ئامانجێکی دیاری کراو بۆ دروست کردنی ڤایرۆس نیه، ئامانج له‌وانه‌یه ته‌نیا تێکدان و سیخوڕی بێت، هه‌روه‌کوو له سه‌ره‌وه باسمان کرد، بۆ مه‌به‌ستی ده‌ست که‌وتنی پاره‌ش ئه‌م کاره ده‌کرێت. جگه له‌و که‌سه‌ی که ڤایرۆس دروست ده‌کات، زۆربه‌ی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ده‌بنه هۆکارێک بۆ گه‌شه کردن و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کان، به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاگادار بن.
چه‌ن خاڵێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی دژه ڤایرۆس:
بۆ هه‌ڵبژاردنی دژه‌ڤایرۆس هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو بکه‌ن:
1- دژه‌ڤایرۆسێکی ناسراو و جێگای متمانه هه‌ڵبژێرن.
2- به ئاسانی Update بکرێت.
3- توانای سکان کردنی سه‌رجه‌م درایڤه‌کانی به ڕێک و پێکی هه‌بێت.
4- فایرواڵێکی به‌هێزی هه‌بێت.
چه‌ند رێنماییه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ دژه ڤایرۆسه‌کان:
دوای هه‌ڵبژاردنی دژه‌ڤایرۆس ، پێویسته ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌ن:
1- هه‌وڵ بده‌ن هه‌فته‌ی جارێک یاخود به‌لای که‌مه‌وه مانگی جارێک دژهڤایرۆسهکهتان Update بکه‌ن.
2- هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک سه‌رجه‌م درایڤه‌کانی ویندۆز، سکان بکه‌ن.
3- ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که له‌لایه‌ن فایرواڵهوه ده‌ناسرێن، به‌کار بخرێن.
دوای هه‌ڵبژاردنی دژه ڤایرۆسێکی باش و Update کردنی و کاره‌کانی تر ده‌کرێ بڵێین تاڕاده‌یه‌کی زۆر ڕێگا له هه‌تنی ڤایرۆس بۆ ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌تان و هاک کردنتان ده‌گیرێت.
بۆ چی ده‌بێ دژهڤایرۆسهکهتان Update بکرێت؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کاتێک ئه‌گه‌ری دروست بوونی ڤایرۆسێکی نوێ له‌ئارادایه که ئه‌گه‌ر دژهڤایرۆسهکهتان Update نه‌کرێت، توانای دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی نابێت.
له‌وانه‌یه له هه‌فته‌یه‌کدا نزیکه‌ی 200 ڤایرۆسی نوێ بڵاو ببنه‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته به‌رده‌وام دژهڤایرۆسهکهتان Update بکه‌ن.
مه‌ترسن ڤایرۆسه‌کان ترسناک نین!!!
ئێوه ته‌نیا به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک پهیوهندیتهن به کۆمپیوته‌ری تره‌وه نه‌بێت و هیچ پرۆگرامێک له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌تان دانه‌نێن و هیچ کاتێک په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێته‌وه نه‌که‌ن، ده‌توانن له ڤایرۆس دوور بن، ئه‌مه‌ش مومکین نیه، به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه ئێستا نزیکه‌ی 10 ڤایرۆس و ترۆجان له‌ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌تان هه‌بێت. به‌ڵام جێگای مه‌ترسی نیه، زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌کان تێکده‌ر نین، زۆر به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات که ڤایرۆسێک کۆمپیوته‌ره‌که‌تان به ته‌واوی تێک بدات. زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌کان میوانێکن له ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌تان که کاری سیخوڕی ده‌که‌ن. بۆ نموونه:
ئاگاداری کۆمپانیاکان ده‌که‌نه‌وه که زیاتر کام سایت ده‌که‌نه‌وه و هتد... که له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م کۆمپانیانه، زانیاری زۆر به‌سوود به ده‌ست ده‌هێنن و هیچ زیانێکیان بۆ ئێوه نیه.ئه‌و خاڵانه‌ی که له سه‌ره‌وه باس کران ڕه‌چاو بکه‌ن، به‌ڵام زۆر نیگه‌ران نه‌بن، به ڕه‌چاو کردنی ئه‌م خاڵانه تووشی هیچ گرفتێک نابن.
ترۆجان چیه؟
ترۆجان فایلێکی سیخوڕییه که له لایه هاکه‌ره‌کان، به ڕه‌چاو کردنی جۆری زانیاری پێویست ئاماده ده‌کرێت و بۆ که‌سانێکی تایبه‌ت ده‌نێردرێت.
خۆشه ویستی بۆ هه ولێر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئه مه ش بابه ته که ی کاکه(_Rebeen_) که لا ماڵثه ری کورد ژین دایناوه
ڤایرۆس
ڤایرۆسه‌کان به‌گشتی پۆلێن ده‌کرێن بۆ چه‌نده‌ها ڤایرۆس که هه‌موویان به‌رپرسن له نه‌خۆشیه‌ک ئه‌مه جیهانیکی بچوکه که‌به جیهانی سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌کان ناسراوه زۆر بچوکن و زۆریش ده‌گۆڕین
ئایا ڤایرۆسه‌کان زیندون؟
له‌ڕاستیدا ڤایرۆسه‌کان زیندوونین و زۆر بچوکن که‌به وه‌ره‌قه‌ی پاڵاوتن دا ده‌چن هه‌رله‌به‌ر ئه‌م وردیهشه که تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری ته‌واوی له‌ناوبردنیان بزانرێت ڤایرۆسه‌کان وه‌ک بێگیانێک مامه‌ڵه ده‌که‌ن و زیندوو نین به‌ڵام کاتیک ده‌جێته خانه‌یه‌که‌وه ده‌چن ده‌کات به‌شی کردنه‌وه‌ی خانه‌که (خڕۆکه سوره‌کانی خوێن) وه خانه‌که ده‌مرێ و وای لێده‌کات ببێته کارگه‌یه‌ک بۆ ڤایرۆسه‌کان
ئایا ڤایرۆسه‌کان چه‌ند جۆریان هه‌یه؟
ڤایرۆسه‌کان له‌به‌ر وردیان ته‌نها چوارجۆریان به‌ته‌واوی دۆزراوه‌ته‌وه له‌وانه
کریستاڵه‌کان : که‌به‌رپرسن له نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان
تۆپه‌کان: پهرپرسن له نه‌خۆشی ئایدز
لوله‌کان:به‌رپرسن له نه‌خۆشی ئاگره سۆت که توشی ڕوه‌کی توتن دێت
که‌شتی ئاسمانی: به‌رپرسه له نه‌خۆشیه‌کی سه‌یر که هیرش ده‌به‌نه سهربهکتریاکان
وه ڤایرۆسیکی تازه په‌یدا بوه به‌ناوی H1N1 که به‌رپرسه له نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز
ئایا ڤایرۆسه‌کان چ جۆره ماده‌یه‌کیان تیدایه؟
ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی دوومه‌ڵ و ئاوڵه DNA یان تێدایه وه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و نهفلهوهنزا RNA یان تێدایه
ئایا ڤایرۆسه‌کان به چ جۆریک پۆلین کراون؟
ڤایرۆسه‌کان هه‌میشه به‌کارهێنن و هیچ کاتێک ئاماده‌نین خۆراک به‌ر هه‌م بینن جا بۆیه به مشه‌خۆر له‌قه‌ڵه‌م دراون سود له‌خانه‌ی خانه خوی که وه‌رده‌گرن
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ببوره بۆیه وام داناوه کامه ت به دڵ بوو ده توانی هه ڵیبژێـریت ،،
هیوای سوود وه رگرتــن ،
تێـبینی :بابه ته کان وه رگیراون سه رچاوه یان نوسراوه ،
له گه ڵ ئه و په ری ڕێـزم بۆ تان بژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستان خؤش بيت
به لام من فايرؤسى كؤمبيته رم ناويت
فايرؤس وه ك زينه وه ر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت بؤ يارمه تى دانت
له‌سه‌ر هێڵ نییه