.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









پربوونی مرۆڤ له سێبه‌ر
گه‌لا له باوه‌ش زیز
ماچ هێشوه ترێی نه‌گرت
پێ رۆیشتنی له بیركرد
چاوی بالنده له‌چاوی مرۆڤ جوانتر
ئاسمان ناسترو ئازادتر
مرۆڤ زه‌لیله گیرفانی ده‌رپێ
برسی به‌كات و
هۆشی گووی دێ..
له‌ماسی كه‌نار فێرنه‌بوو
له په‌پووله رۆحی خۆی كوشت
له دره‌ختیش بوو به پایز
له باداش بووبه چه‌قۆ
له بارانیش زریان
خۆكوژهو خێراتر لهخوناو
كاتی نه‌ما بۆ باوه‌شی گه‌رم
لێوی نیه بۆ ماچ
ناخیشی بووه گۆرو ,خۆی ناشت..
زیندووهكان له ناو گۆرن
مردووكان له سه‌ر قهبرانن نوێژ ده‌كه‌ن
گۆر مه‌مله‌كه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و
مهملهكهتیش گۆری بچووك
مردووه‌كان زیندووان ده‌نێژن
زیندووهكان چای مردووان ده‌خۆنه‌وه
مردووه‌كان جل و به‌رگی زیندووان له به‌رده‌كه‌ن
دهرۆننه چركه‌سات و لێدانی دل ده‌ژمێرن
زیندووان مه‌مله‌كه‌تی گه‌وره
ده‌كه‌نه گۆری بچووك
بۆ ژیان كوشتن
فه‌رهاد که‌ریم

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dasst xosh bet sarkawt bettt

له‌سه‌ر هێڵ نییه