.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له ئاهه‌نگێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له دۆستان و میوانان و له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به هۆزه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور ژنی پێنجه‌می هێنا.
چه‌ند شایه‌تحاڵ و دۆستێكی "یاكوب زوما"ی سه‌رۆكی ئه‌فریقیای باشوور، ئاشكرایانكرد كه زوما بۆ جاری پێنجه‌م ژنی هێناوه، به‌مه‌ش سه‌رۆكی وڵات كه له هۆزی زۆلۆیه، ئێستا خاوه‌نی سێ ژنه.
ئاهه‌نگی ژنهێنانی زوما له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌چوو، كه ماڵێكی ئاساییه له نیكاندلا له هه‌رێمی كوازۆلۆ –ناتال و تیایدا سه‌رۆكی ته‌مه‌ن 68 ساڵ جلوبه‌رگی تایبه‌ت به هۆزی زۆلۆی له‌به‌ردابوو.
"یاكوب زوما"ی سه‌رۆكی ئه‌فریقیای باشوور، به‌پێی خه‌سڵه‌ت و یاسا و نه‌ریته‌كانی تایبه‌ت به هۆزی زۆلۆ "تۆبیكا مادیبا"ی 37 ساڵی ماره‌كردووه و بۆته هاوسه‌ری.
مایك زوما برای سه‌رۆك له‌وباره‌وه وتی: "ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، مه‌راسیمێكی ئاساییه و كلتوری هۆزه‌كه‌مانه، زۆر جۆر له سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌ن، دوای ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕین و خوانێكی زۆر ناوازه پێشكه‌شده‌كه‌ین به میوانان".
پێشئه‌وه‌ی ماره‌ی بكات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا به‌ڕه‌سمی نه‌بۆته هاوسه‌ری، یاكوب زوما سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور سێ كوڕی له مادیبا هه‌یه، كه پێشتر به یاسای باشووری ئه‌فریقا ژن و مێردیان به‌یه‌ك كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سه‌رۆكایه‌تی وڵات بڵاویكرده‌وه، ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌تییه و هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بۆیان نی‌یه ڕووماڵی ئه‌و ڕووداوه بكه‌ن.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانه‌وه به پاس خه‌ڵك گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی ئاهه‌نگه‌كه و زۆرێك له كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتیش ئامائده‌ی ئاهه‌نگی ژنهێنانی سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور بوون.
زوما ئێستا خاوه‌نی 19 كوڕ و كچه له‌و پێنج ژنه‌ی هێناوێتی و ئێستا كه سێ ژنی لاماوه، ده‌زگیرانێكی تریشی هه‌یه.
له باشووری ئه‌فریقا ڕێگه به فره‌ژنیی ده‌درێت، كه به‌هه‌مانشێوه به‌شێكه له كلتوری هۆزی زۆلۆ، هاوكات ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه، بۆته جێگه‌ی ڕه‌خنه و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌كرێت به‌هۆی نه‌خۆشی ئایدزه‌وه، له وڵاتێكدا كه زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدایه.
.xendan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









heheheheh walla kama ba yakaki terish benet
dastakanet xosh bet saef giyan hiway bardawami u peshkawti bash bo toy aziz axwazm her bazhit bawanim

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







piawani afriqaw kurdistan har xari ki jn henann hhhhh dastt xosh be


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





supas chaw mast gyan, hhhhhhhh
supas bo to freshtae hamw jehan
daste ewash xoshbet bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه