❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەركەوتووترین بەرهەمە سینەماییەكانی ساڵی 2009

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-04 08:54:29

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

سەركەوتووترین بەرهەمە سینەماییەكانی ساڵی 2009

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-26c45a606c.jpg


سەركەوتووترین بەرهەمە سینەماییەكانی ساڵی 2009
پێوەری هەڵبژاردنی باشترین فیلمەكان جیاوازن، ئەوەی ئێمە لێرە دەیخەینە روو، پێوەری تەماشاوانە، بیانوشمان ئەوەیە كاتێك فیلمێك هەرچەند هونەركاری تێدا بێت، بەڵام لەدڵی تەماشاوان جێگەی خۆی نەگرتبێت بە فیلمێكی جەماوەری ناژمێردرێت، چونكە لەكۆتاییدا بەرهەمهێنانی فیلم بەشێكە لە بزنس و ئامانجی راكێشانی تەماشاوانە، تاوەكو لەو رێگەیەوە داهاتێكی زۆر پەیدا بكەن.
بەشی شەشەمی فیلمی هاری پۆتەر "Harry Potter and the Half-Blood Prince" لوتكەی باشترین فیلمەكانی ساڵی 2009 یە، ئەمەش بەكۆكردنەوەی 930 ملیۆن دۆلار لە تێكڕای سینەماكانی جیهان. فیلمەكە لەنوسینی رۆماننووسی بەناوبانگی بەریتانی "ج.ك. رۆلینج"ـە.
بەشی سێیەمی فیلمی ئەنیمەیشن " Ice Age: Dawn of the Dinosaurs" بە كۆكردنەوەی نزیكەی 884 ملیۆن دۆلار پلەی دووەمی بەدەست هێنا. یەكەم بەشی ئەم فیلمە لە ساڵی 2002 بەرهەم هێنرا، فیلمەكە باس لەهەزاران ساڵ پێش ئێستا دەكات كاتێك جیهان هەمووی بە سەهۆڵبەند داپۆشراوە.
لەپلەی سێیەم بەشی دووەمی فیلمی گۆڕاوەكان " Transformers: Revenge of the Fallen" دێت، بە كۆكۆدنەوەی 835 ملیۆن دۆلار، ئەم فیلمە بەشی یەكەمی لەساڵی 2007 بەرهەم هێنرا، فیلمەكە باس لەكۆمەڵێك رۆبۆرت دەكات كە توانایی خۆ گۆڕینییان هەیە بۆ چەندین شێوە، و ئەم رۆبۆتانە لە هەسارەیەكی تر، بۆ گەیشتن بەهەندێك زانیاری دێنە سەر زەوی، لەنێو خۆیاندا ململانێیەكی زۆر دروست دەبێت كە زۆر ناوچەی زەوی تێكوپێك دەشكێنن.
پلەی چوارەم فیلمی 2012یە، ئەم فیلمە بەهۆی ناوەڕۆكەكەیەوە مشتومڕێكی زۆری دروست كرد لە جیهان، چونكە باس لەو بەسەرهاتانە دەكات كەگوایە لەساڵی 2012 كۆتایی بە ژیان دێت و هەموو شتێك تێكوپێك دەشكێت، و لەم ساتە ناخۆشانەدا كۆمەڵیك گەنجی پاڵەوان دەتوانن خۆیان لەوهەموو وێرانكارییەی جیهان دەرباز بكەن. فیلمەكە لە دەرهێنانی "رۆلاند ئیمریچ" و پاڵەوانییەتی: جۆن كۆزاك، ئەماندا بیت، تاندی نیوتن...
فیلمی ئەنیمی " Up" توانی 683 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە، بەمەش پلەی پێنجەمی باشترین فیلمەكانی جیهانی بەدەست هێنا. فیلمەكە باس لە پیاوێكی پیری تەمەن 87 ساڵ دەكات كە هەموا ئاواتی ژیانی ئەوە بووە سەردانی باخچەكانی باشور بكات بەڵام لەبەر نەبونی هەوڵدەدات بەهۆی باڵونەوە خۆی و ماڵەكەی ئەم گەشتە بكەن.
سینەمای كوردیش لە سەركەوتن بێبەش نەبوو
ئەگەر باس لە دەستكەوتەكانی سینەماكارانی كوردی بكەین بێگومان ناتوانین وەك فیلمە جیهانییەكان داهات و دەستكەوتی ماددی و فرۆشتنی پلیت بكەین بە پێوەرێك، بەڵام زیاتر باس لە بەشداری كردنی ئەم فیلمانە لە فیستڤاڵە جیهانییەكان و ئەو خەڵاتانەی بەدەستیان هێناوە دەكەین، هونەرمەندی سینەماكاری كورد "شەوكەت ئەمین كوركی" بە فیلمی سینەمایی "شوێنێك بۆ یاری" لە چواردەهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پووسان لە كۆریای باشوور خەڵاتی 30 هەزار دۆلاری بەشی "رێڕەوە نوێیەكان" بەدەستهێنا.هەروەها فیلمی (شوێنێك بۆ یاری) بەر لە ماوەیەكی كورت لە فیستڤاڵی نێودەوڵەتی دوبەی خەڵاتێكی تایبەتی بە دەستهێنا و چاوەڕوان دەكرێت خەڵاتی تریش بەدەست بهێنێت.
لە لایەكی دیكەوە شەهرام عەلیدی" دەرهێنەری لاوی كورد بە فیلمی سینەمایی "سرتە لە گەڵ با" خەڵاتی رخنەگرانی لاوی هیندستانی لە یازدەهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مۆمبای لە وڵاتی هیندستان بەدەستهێنا،خەڵاتی "رخنەگرانی لاوی هێندستان" واتە "دەروازەی زێوی هێندستان"ی لە بەشی كێبڕكێی نێودەوڵەتی، خەڵاتی ئەكادیمیای هونەر و سینەمای مۆمبای MAMI دێتە ئەژماردن.
بەر لەم خەڵاتەش شەهرام عەلیدی بەهەمان فیلم خەڵاتێكی رێزلێنانی تایبەت بە رەخنەگران لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (كان) لە فەرەنسا بەدەستهێنابوو، شایەنی گوتنە فیستیڤاڵی كان بە یەكێك لە فیستیڤاڵە هەرە بەناوبانگەكانی جیهان دەژمێردرێت.


gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-04 09:10:45

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsMSIE7

Re: سەركەوتووترین بەرهەمە سینەماییەكانی ساڵی 2009

دةستةكانت خؤش بؤ ئة م هه والانة فريشتة كيان

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-06 15:09:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: سەركەوتووترین بەرهەمە سینەماییەكانی ساڵی 2009

zor supas barezm dasti toy azizish xosh bet bo peyamakat hiway sarkawtn bo to axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net