.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وشیار ئەحمەد ئەسوەد
بەلامەوە سەیر نییە تا ئەم دەمەش زۆرێك هەبن هەوڵی ڕێگریكردن لە سەمای گەنجانمان بدەن، ئەدی ئەمە پێوەستە بەهەرسنەكردنی ڕەوتی نوێ لەلایەن ئەقڵە دۆگماكانەوە، لە بەرامبەریشدا گومانم نییە لەوەی تەواوی ڕێگرەكان خۆیان لە دیتندا چێژی زۆر لە سەمای گەنجان وەردەگرن، بەڵام ئەوەی وایكردووە لە دژایەتییەكان بەردەوام بن، ئەوەیە كە نەیانتوانیوە وێڕای چێژە كاتییەكان، دیوە هونەرییەكەی سەماكان بخوێننەوە تا لەو ڕوانگەیەوە چێژ وەربگرن، خۆ ئەگەر چێژ بكەوێتە بەر دیوە هونەرییەكەوە، بەدڵنیایییەوە ئاسانتر هەرس دەكرێت و بەدوایدا چاوەڕوانیی چێژی فرەتر لە كاری نوێتردا دەكرێت.
تەواوی سەماكان لە هەموو دنیادا هەمان شتن، هەر نەتەوە و میللەتێك بەپێی كولتوورەكەی خۆی هەڵسوكەوتی لە تەكدا دەكات، ئەدی خۆ هەڵپەڕكێ میللییەكانیش لە سەما دانەبڕاون و تەواویان دەچنە خانەی هونەری سەماوە، كەچی لەلای زۆر لە خەڵكانی ئێمە بە هونەرمەندانیشەوە، «سەما» خەریكە دەبێتە وشەیەكی رەزاقورس و نەخوازراو، ئەمە نەك لەلای سەرجەم، بگرە لەلای ئەوانەی تا ئێستە نەیانتوانیووە خۆیان لە قاوخی كۆنخوازییەكە دەرباز بكەن، بۆیە لە دیوێكدا چێژ وەردەگرن، بەدیوەكەی تریشدا دژایەتیی دەكەن، كە ئەمەش لە ئیزدواجییەتدا خۆی دەدۆزێتەوە.
پێشتر گوتوومە و ئێستاش جەخت دەكەمەوە، باشترە لە ناسكەكچان و كوڕانمان بگەڕێن، با بۆ خۆیان لە نێو دنیا جوانەكەیاندا سەما بكەن، مەبەستم سەما هونەرییەكانە، واتە سەما بۆ جوانكردنەوەی كارە هونەرییەكان، سەما بەو تەرزە هونەرەی لە دەرەوەی خۆمانیشەوە بەكار دەبرێت. ئاخر تو ویژدانتان ئەوەی «دەشنێ موراد» لە گۆرانیدا پێشكەشمانی دەكات، تەنیا خۆی لە سەما ئاساییەكان دەنوێنێ، یاخود بەرهەمی پڕ هونەر و بەهرەیە؟
لێرەدا باسی دەشنێ وەك گۆرانیبێژێك ناكەم و نایخەمە بەر قەڵەمی هەڵسەنگاندنەوە، بۆ ئەوەی بتوانم لەبارەی گۆرانی و دەنگی گۆرانیگوتنی دەشنێوە بدوێم، پێویستیم بە زیاتر گوێگرتنە لە دەنگی و ئەو ستایلانەی دەتوانێ گەمەی گۆرانی و دەنگییان لەگەڵدا بكات، بۆیە باشتری دەبینم ئەمە بە پڕۆژەی داهاتووم بسپێرم، هەرچی دەهێنێ ئێستا بیخەمە بەر ئاماژەوە، جوانییەكانی ئەم هونەرمەندە گەنجەیە لە بوێری و سەما هونەرییەكانیدا.
پێدەچێ دەشنێ سەمای وەك هونەرێكی باڵا وەرگرتبێ، نەك تەنیا بۆ نواندنكاری، ئەمەیان بە ئاشكرا لە گۆرانیی «هێلا هۆپ»ـەكەی دەخوێنرێتەوە، چونكە لەوێدا سەمایەكی ئاسایی وەك هەریەك لە سەماكانی كچانی دیكە لە نێو كلیپی گۆرانییەكاندا نابینین، بگرە دەشنێ سەمایەكی مامۆستایانەمان پێ دەبەخشێت، سەمایەك تەنیا جەستە ڕۆڵی تێدا ناگێڕێت، بگرە ڕۆحی لەگەڵدا ئاوێتە دەكات و دەكرێ بە سەمای پڕۆفیشناڵیش ناودەزی بكەین. بەڕای من ئەمەیان تا ئاستێكی فرە لەسەر وەستانی پێدەوێ، كە دەهێنێ وەك پێشنیاز بیخەینە بەردەم دەشنێ و دەشنێكانی تریش «ئەگەر هەبن».
گۆرانیگوتنی ئەم هونەرمەندە پێوەستە بە خۆی و توانا و ئارەزووەكانییەوە، وەك بێژەریش بە كەسایەتییەكی سەركەوتووی ئەو بوارەی دەبینم، بەڵام لە سەما هونەرییەكانیدا دەهێنێ دەشنێ خۆی بە مامۆستا ببینێت، ئەدی من وای دەبینمەوە توانای ئەم كچە هونەرمەندە لە گۆرانی یان كاری بێژەریدا گەیشتبێتە هەر ئاستێك یان بیەوێ بە هەر ئاستێك بگات، ئەستەمە داهێنانەكانی لەو بوارانەدا لەگەڵ سەما هونەرییەكانی بكەوێتە بەراوردەوە، ئەمەیە وامان لێدەكات لە سەمادا وەك مامۆستایەك سەیری بكەین، مامۆستا بەو واتایەی توانای پێگەیاندنی كەسانی تریشی هەبێت، نەك تەنیا خۆی بەتاقانەیی بهێڵێتەوە، خۆ ئەگەر وا بیر بكاتەوە، هەقدار دەبین بە خۆپەرستی بناسێنین، ئەدی خۆ ئەم هونەرەش چیی كەمتر نییە لە هونەرە جوانەكانی تر، بە پێچەوانەوە ڕەنگە پتریش بكەوێتە بەر بایەخەوە، چونكە ئێمە كەسانی بەتوانا و مامۆستایانی ئەم بوارەمان وەك ژمارە دەگمەنن. ئەدی چەندە شانازییە لە سلێمانیدا هونەرمەندێكی مامۆستای وەك «ڕووبار ئەحمەد» لە فێرگەكەیدا وانەی سەمای بالیە دەڵێتەوە و منداڵان فێر دەكات، ئەگەر لەوەش پتر قسە لەسەر ڕەسەنایەتی و شێواندنی ڕەسەنایەتی لەلایەن كۆنخوازەكانەوە بكرێت، خۆ سەمای بالیەش هونەرێكی كوردی نییە و لە میللییەتی كوردیدا نامۆیە، هاوكات هونەرێكی باڵای جیهانییە و لە زۆرینەی وڵاتانی دنیادا بایەخی پێدراوە، واتە سەما و چەندان هونەری تر لە نێو میللەتانی دنیادا یەكانگیرن، یان گشتگیرن و مۆركی میللەتێكی تایبەتیان بەسەردا نابڕێ، بەو پێیەی هەموو لە بەكاربردنیاندا هونەری باڵا دەنوێنن، ئەوەی دەشنێش دەیكات، هەر دەچێتە هەمان بۆتەوە، كە دەهێنێ لانیكەم وەك هاندەر لەتەكیدا بوەستین.
من نازانم ئەم خاتوونە تا چەند زانستانە هەڵسوكەوت لەگەڵ هونەری سەمادا دەكات، بەڵام بەجووڵە هونەرییەكانی پێمان دەڵێت توانایەكی فرەی ئەو بوارەی لە خۆیدا كۆ كردووەتەوە، ئەگەر ئەوەندەی باسی گۆرانی دەكات و نیازمەندە خۆی لە قەرە بدات، بەشێكی هەوڵەكانی بخستایەتە بەر سەما هونەرییەكانەوە، دەبوو وەك فێركارێك لەم هونەرەدا ڕۆڵ ببینێت، لێرەوەیە تاقانەیی دەشنێ نیگەرانمان دەكات. بۆیە من پێشنیازی بۆ دەكەم ئەم بوارە هونەرییە هاوشان بە گۆرانیی كوردی بخاتە بەرنامەیەوە و كاری لەسەر بكات، چونكە ئەو دەمانەی جوانیی سەماكان ئاوێتەی ڕۆحی میلۆدییەكان دەبن، هونەری باڵا و ناوازە بەرهەم دێنن، بەڵام نەك سەماكان بە تەنیا بەرجەستەی بەرهەمەكانی خۆی بكات، بگرە كەسانی تریش هاوشانی دروست بن و مۆدێلێكی تری گۆرانی و كلیپەكان بخەنە بەرچاو، ئەمە و دروستكردنی هونەرمەندی سەماكاری تر لە كوڕان و كچان بە ئەركی دەشنێ دەبینم.
svil

لهسهر هێڵ نییه