❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند(حەمەی نێرگز) بەداخەوە لە ئەزموونی خۆشەویستیدا سەركەوتوو نەبووم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-07 16:08:21

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هونەرمەند(حەمەی نێرگز) بەداخەوە لە ئەزموونی خۆشەویستیدا سەركەوتوو نەبووم

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-479225a2af.jpg


(حەمەی نێرگز) ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ناو هونەر و گۆرانی كوردییە، ئەو زەمەنێكە لە نێو بواری هونەری كوردیدا جێگای خۆی كردۆتە لە كاتێكدا تەواوی بەرهەمەكانی لە پەنجەكانی دەست تێپەڕناكات(حەمەی نێرگز) كە خۆشەویستی جەماوەر و هونەرمەندانیشە، هەمیشە بە خاوەنی ستایلی تایبەتی خۆی لە بواری هونەری ڕەسەنی كوردیدا ناسراوە ئەو سەر لە نوێ عاشقمان دەكاتە وەكو هەموو ئەو كاتانەی سەرمەستانە تینووی قومێك ئازادی و چرپەیەك دیداری خۆشەویستەكانمان بووین، هەر لە روانگەیەشەوە پێمان دەڵێ ( بۆ بێ لەو چاوە كاڵانەت چی شك دەبەم هاتووم لە ناو چاوەكانتان تێر تێر بنووم).
بەداخەوە ماوەیەكە هونەرمەند بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێ ئێمەش وەكو گۆڤاری گوڵان هەوڵماندا هونەرمەند بەسەر بكەینەوە، دوای ئەحواڵ پرسین و هیوای چاك بوونەوە ئەم دیدارەمان لەگەڵیدا سازكرد.
دیمانە: سۆران مارف كەریم
Soran_marf1980@yahoo.com
لەسەرەتادا هونەرمەند(حەمەی نێرگز) بەم شێوەیە هاتە ئاخاوتن و بە گریانەوە گوتی: من لە ساڵی 1942 لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لە دایك بووم و خۆم بە قەرزاری ئەو كەسانە دەزانم كە هاندەری كارە هونەرییەكانم بوون ئەگەر بۆ مێژووی كاری هونەری من بگەڕێینەوە خاوەنی مێژوویەكی زۆرم لە خزمەتكردن بە بواری هونەر، بەڵام بە بەرهەمی كەم و بەرهەمێك كە خزمەت بە هونەری بەڕەسەنی كوردی بكات، من لە ساڵی (1958) وە گۆرانی دەڵێم كە ئەو كاتانە رادیۆ و كەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی نەبوو، تەنیا رادیۆی كوردی بەغداد هەبووە كە لە ئێمەوە دوور بوو ئێمە نەمانتوانیووە بەرهەمەكانمان بگەیەنینە ئەو ئێزگەیە بۆ تۆماركردنی، یەكێك لەو كەسانەی زۆر هاوكارم بووە بۆ كارە هونەرییەكانم لە رووی( ئاواز- شیعر) برای مامۆستا و خۆشەویستم(قادر برسی) بووە (قادر برسی) لە ساڵی (1959) منی برد بۆ ئێزگەی كوردی بەغداد بەمەبەستی تۆمار كردنی دوو سروود، بەڵام بەداخەوە بەرهەمەكان لە ژێر سانسۆردا دەرنەچوون، ئیتر ئێمەش گەڕاینەوە بۆ سلێمانی، لە سلێمانی هەندێك شوێن هەبوون جێگای گردبوونەوەی رۆشنبیران و هونەرمەندان بوون، من و هونەرمەندان (عوسمان عەلی و قادر كابان و ئیبراهمی خەیات) زۆر لەو جێگایانە دا كۆدەبووێنەوە زۆر جاران گۆرانیمان دەچڕی لەو دەمەشدا لە سلێمانی دەنگی(من و عوسمان عەلی و قادر كابان و ئیبراهیم خەیات) جێگای بایەخی خەڵكی بوون و مامۆستای هونەرمەند خوالێخۆشبوو(قادر كابان) زۆر هاوكاری ئێمەی دەكرد لە رووی كاری هونەرییەوە كاری تۆماركردنی بەرهەمەكانمان بەو شێوەیە بوو كە هەموومان لە ماڵێك كۆ دەبووینەوە بە(تەپڵێك و دەمێك) وە كۆمەڵێك خەڵكی خویندەوار و رۆشنبیر بانگهێشتی ئەو ماڵە دەكران، ئێمەش گۆرانیمان دەگوت: بەو شێوەیە كاری تۆماركردنی بەرهەمەكانمان ئەنجام دەدا و زۆر جاریش بەرهەمەكانمان لە ماڵی(كەمالی حەمە ئاغا) یاخود لە ماڵی(عەلی غەمگین) تۆمار دەكرد،كاك ئیبراهیم خەیات بە تەمەن لە ئێمە گەورەتر بوو، بەڵام خوا زوو بردییەوە ئەو زۆری پێ بوو بۆ ئەم میللەتە و توانی خزمەتێكی دیار بە هونەری كوردی بكات، من و(عوسمان عەلی) هونەرمەند تا پۆلی چواری سەرەتاییمان خوێندووە بەشەو لەبەر ئەوەی من و عوسمان عەلی بە رۆژ خەریكی كاری شاگردی بەرگدروو بووین بۆیە دەكرا بەشەو سەرقاڵی كاری خوێندن بین، وە نیسبەت نازناوی(نێرگز) كە من هەمە، ناوێكی خوازراو نییە بەڵكو من دایكم ناوی(نێرگز)ە، و بە ناوی ئەوەوە ناسرام، چونكە ئەو كاتە ئەگەر دایك ئەركی بەخێوكردنی منداڵەكانی لە ئەستۆ بوایە و شوێنی باوكیشی بگرتایەتەوە، بەنان كردن و چێشت لێنان منداڵەكانی بەخێو بكردایە ئەوا منداڵەكانی بەناوی ئەوەوە بانگ دەكران.
* ژیانی هاوسەریت چۆن پێك هێناوە، ئایا مامۆستا حەمەی نێرگز خۆشەویستی كردووە؟
- من وەكوگەنجێكی ئەو سەردەمە ژیانی هاوسەرێتیم پێك هێناوە، بڕیار لە دەستی خۆمدا نەبووە، بەڵام بڕواناكەم گەنج هەبێت خۆشەویستی نەكردبێت من لە ژیان گەنجێتیدا خۆشەویستیم كردووە، بەڵام سەركەوتوو نەبووم، دوای ئەوەی ژیان هاوسەرێتیم پێك هێنا ژیانێكی خۆشم لەگەڵ هاوسەرەكەم دروست كرد ئێوەی گەنج لەم دەمەدا ژیانێكی خۆش دەگوزەرێنن ئەگەر بتانەوێ دڵداری بكەن دەتوانن لە رێگەی مۆبایل و ئەو دەرفەتانەی بۆتان رەخساوە مومارەسەی گەنجێتی خۆتان بكەن، بەڵام بۆ ئێمە بەم شێوەیە نەبوو، من ئەو شەوە خێزانەكەم بینی كە مارەم بڕیوە، ئێستا خاوەنی سێ كوڕ و كچم، هیچیان لە بواری كاری هونەریدا كار ناكەن.
* ئێستا هەست دەكەیت هونەر چی پێ بەخشیوی؟
- هونەر خۆشەویستی خەڵكی پێ بەخشیووم ئەگەر هونەرمەند نەبوایە حەمەی نێرگز كێ بوو، من كوڕی بێوەژنێك بووم هونەر گەیاندمییە خۆشەویستی خەڵك هونەر وایلێكردم كەوا لە ناوپاسێكدا سەركەوتم پارەی پاسەكەم لێوەرنەگرن لەبەر ئەوەی من حەمەی نێرگزم هونەر وایلێكردم ئەگەر بچمە چایخانەیەك جێگا نەبێت دەیان گەنج جێگاكەی خۆیم بۆ چۆڵ دەكات بۆ ئەوەی بە پێوە نەوەستم دابنیشم ، من لە رێگای هونەرەكەمەوە رێزم لێنراوە.
* ئەو كاتە خەڵك چۆن دەیروانییە كاری هونەری؟
-ئەو كاتە زەمەنێك بوو خەڵكی هەنگاوی بەرەو پێشەوە دەنا، خەڵكی بووی روون ببووە كەوا هونەر پەیامێكی گەورەیە، ئەوكاتە خەڵكی هەستی بەوە كرد بوو كە دەبێت رێز لە هونەرمەند بگیرێت، جاری وابوو گۆرانیم گوتووە لە ماوەی هەفتەیەكدا(50) كراسم پێشكەش كراوە، بە هەمان شێوە بۆ هاوەڵەكانیشم لەلایەن جەماوەروە رێزیان لێنراوە، بۆیە من دەتوانم بڵێم ئەو دەمە بۆ هونەر سەردەمی زیڕین بووە، بەتایبەتی لە دوای بەیانی یانزەی ئازاری ساڵی (1970) پێم وابوو كرانەوەیەكی گەورە بوو بۆ بواری هونەری و دەرفەتێك هاتە پێشەوە لە بواری ئەدەب تازەگەری لە ناو هونەری كوردیدا دەستی پێكرد.
* مامۆستا پەیوەندی نێوان ئێوە و تیپی مۆسیقای سلێمانی چۆن بوو ئایا تیپی مۆسیقای سلێمانی پردێك بوو بۆ گردبوونەوەی تەواوی هونەرمەندان؟
- بەداخەوە دەڵێم چۆن ئێستا حزبایەتی تەواوی ژیانی تاكەكانی داگیركردووە ئەو كاتەش تیپ تیپێنە ژیانی هونەرمەندانی داگیركردبوو، ئەگەر لە تیپی سلێمانی بوویتایە نەدەبوو لە هیچ تیپێكی تردا كاری هونەری بكەیت بە پێچەوانەوشەو بۆ تیپەكانی تری ئەو كاتە، ئەمانەش بووە هۆكاری ئەوەی زۆرێك لە هونەرمەندان دوا بكەون، دەتوانم بڵێم كێبڕكێ و ململانێ لە ناو تیپەكاندا ئەوكاتە زیانێكی زۆری بە هونەری كوردی گەیاندووە، من لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی پەیوەندییەكی باشم هەبووە لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا گۆرانیم لەگەڵیاندا گوتووە.
* ساڵانی هەشتاكان كۆمەڵێك گەنجی وەكو(سالار سەلمان و كەمال محەمەد و سالار مەحمود و كاروان عوسمان) بە ستایلێكی نوێوە هاتنە ناو هونەری كورد و گوێگرێكی زۆریان لە دەوری هونەرەكەی خۆیان كۆكردەوە ئایا لای ئێوەی هونەرمەندانی جیلی پێشووتر هەوڵی ئەو گەنجانە چۆن لێك دەدرایەوە؟
- ئەوان نەوەی هەشتاكان بوون لەناو بواری هونەردا توانیان جێ دەستی خۆیان دیار بكەن ،بەڕاستی جێی دەستیان دیارە، خزمەتێكی بەرچاویان بە هونەری كوردی كردووە و كۆمەڵێك گەنجی ماندوو بوون، و دەتوانم بڵێم ستایلی من لەگەڵ ستایلی كارەكانی ئەواندا یەكدەگرێتەوە, ستایلی ئەوان تازەگەری بوو لە نێو هونەری گۆرانی كوردیدا.
* ساڵانی هەشتاكان روون و ئاشكرابوو لە نێوان هونەرمەنداندا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ هەبوو كەچی بەداخەوە ئێستا هەست دەكەیت پەیوەندی نێوان هونەرمەندان لاوازە تۆ ئەمە چۆن لێك دەدەیتەوە؟
- من ئەو پەیوەندییە لاوازەی نێوان هونەمەندان بەباش نابینم و كاریگەری خراپی لەسەر هونەری كوردی دەبێت،نابێت كەس بڵێم من هەم و كەسی دیكە نییە دەبێت جەماوەر بڕیار بدات كێ هەیە و كێ دەتوانێ خزمەتی هونەری كوردی بكات و كێ هونەرمەندە و كێ هونەرمەند نییە، ئێمەی هونەرمەندانی ساڵانی شەستەكان و حەفتاكان كە كەسێكمان گۆرانی دەگوت هونەرمەندەكانی تر دەبووینە كۆرسی، من هەرگیز پێم شەرم نەبووە ببمە كۆرسی عوسمان عەلی و سەلاح مەجید و قادر كابان و شانازیم پێوە كردووە،كەچی ئەم نەوەیەی ئێستا وا بیرناكەنەوە، پێیان شەرمە هاوكاری یەكتری بكەن.
* ئەمانەوێت پرسین كۆی بەرهەمەكانی تۆ چەند گۆرانین؟
- من گۆرانییەكانم لە پەنجەكانی دەستم تێپەڕ ناكات.
* چۆن كارت بۆ دروستكردنی بەرهەمێكت كردووە؟
-ئەی رەسەنایەتی مانای چی تۆ كاتێ باسی رەسەنایەتی دەكەین دەبێت مانای مانەوەی گۆرانییەكە لەزاكیرەی خەڵكدا من گۆرانی(بۆ بێ لەو كاڵانەت چی شك دەبەم) لە ساڵی 1972 تۆمار كردووە، ئێستا داوام لێدەكرێت بەسەرپەرشتی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی بكرێتە كۆڕاڵێك ئەمە رەسەنایەتی گۆرانییە نەوەك ئەو بەرهەمانەی كە مانگێك لە زاكیرەی خەڵكدا نامێننەوە،ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەرهەمەكانی ئێستا رەسەنایەتی تێدا بەدی ناكرێت، زۆرێك لەوانە هەر گۆرانی كوردی نییە.
* ئەو بەربڵاوییەی لە ناو هونەری كوردیدایە تۆ چۆن لێك دەدەیتەوە؟
- ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر هونەری كوردی دەبێت، بەڵام ناكرێت بڵێین هەموو ئەو كارانەی پێشكەش دەكرین خراپن وكاری باش نەكراوە، كاری باشیش پێشكەش كراوە، بۆ نموونە من زۆر حەز بە دەنگی هونەرمەند(زەكەریا عەبدوڵڵا) دەكەم و گوێ لە دەنگی ئەژدەر وەهبی و عەدنان كەریم دەگرم، چونكە پێم وایە ئەوانە هونەرمەندی باشن و دەتوانن خزمەتی هونەری كوردی بكەن.
*چۆن بتوانین بنەمای مۆسیقای كوردی دیاری بكەین؟
- دەبێ لە فۆلكۆرەوە بنەمای بۆ مۆسیقای كوردی دەست نیشان بكەین، واتە پێویستە ئێمە بگەڕێینەوە بۆ فۆلكۆر، چونكە بەم بەربڵاوییەی ئێستا ناتوانین هونەری كوردی بەرەو پێش بەرین.
*گرووپی موزیكی سەهەند گرووپێكی تا ڕادەیەك ستایلی رۆژئاواییە، كاركردنی تۆ لەگەڵ ئەو گڕووپە چۆن بوو و تا چەند هەست دەكەیت دەنگی تۆ لەگەڵ ستایلی ئەواندا یەكدەگرێتەوە؟
- ئەوانە كۆمەڵێك گەنجی بە توانا و خاوەن ئەزموونن لەگەڵ ئەوەی تازەگەرییان لە مۆسیقای كوردیدا هێناوەتە ئاراوە رەسەنایەتیشیان لە یاد نەكردووە، من دەزانم ستایلی من لەگەڵ كارەكانی ئەواندا گونجاوە، بۆیە كاریان لەگەڵدا دەكەم و هاوكاری سەرەكین بۆ كارە هونەرییەكانم و ئەو بەرهەمانەی كەوا ئەوان بۆم تۆمار دەكەن هیچ پارەیەكیشم لێوەرناگرن، لە كاتێكدا تۆماركردنی بەرهەمێكی هونەری بڕە پارەیەكە زۆری تێدچێت، ئێستاش من ئاوازێكی نوێم لای كاك (هێرش عەبدولرەحمان) و ئاوازێكی ترم لای هونەرمەند(دلێر حوسێن)ە ئەگەر باری تەندروستیم جێگیر ئەوا تۆماری دەكەم،بەڵام ئەگەر باری تەندروستیم خراپ بێت پێم گوتوون ئاوازەكان بدەنە هونەرمەندێكی بەتوانا بۆ ئەوەی تۆماری بكەن، خۆشەویستی و ریز و هونەر من وگرووپی موزێكی سەهەندی بەیەكەوەی بەستۆتەوە ، ئەوان جێگای رێز و خۆشەویستین.
* ئێستا باری تەندروستیتان چۆنە دوای ئەوەی سەفەری وەڵاتی ئوردن تان كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی؟
-نەخۆشیەكەی من شیرپەنجەی سییە، ئێستا بەرە بەرە باری تەندروستیم باش دەبێت لێرەشەوە دەمەوێت سوپاس بەڕێز فەلەكەدین كاكەیی بكەم مە بەمەبەستی پرسیینەوە لە تەندروستیم سەردانی كردم لە ماڵەوە ، هەروەها سوپاسی خاتوو(هیرۆ ئیبراهیم) دەكەم بەمەبەستی چارەسەر كردن رەوانەی وڵاتی ئوردنی كردم، سوپاسی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بكەم كە لەماوەی دوو رۆژدا تەواوی كارەكانیان بۆ ئەنجامدام بەمەبەستی پیدانی پاسپۆرت، سوپاسی هەموو ئەو هونەرمەندانە دەكەم كە هەوڵیان لەگەڵمدا.
* سەبارەت بەو رێزلێنانەی بۆ بەرێزتان ئەنجامدرا لە شاری سلێمانی، دەمانەوێت پرسیار بكەین بزانین بیرۆكەی ئەو رێزڵێنانە بۆ بەڕێزتان چۆن بوو تا چەند بە پێویستی دەزانی ئەو جۆرە رێزلێنانە بۆ ئێوەی هونەرمەندی خاوەن ئەزموون بەردەوام بێت؟
-دیارە جێگای خۆشحاڵی من بوو كەوا ئەو رێزڵێنانە بۆ من ئەنجامدرا، سوپاسی ئەو هونەرمەندانە دەكەم كەوا بیرۆكەی ئەم رێزلێنانەیان هێنایە ئاراوە بەڕاستی ئەوە رێزڵێنانی خەڵك بوو بۆ من، چاویان ماچ دەكەم و خۆشحاڵم بەوەی زیاتر لە (2000) دوو هەزار كەس بە پیریەوە هاتن و لەنێو ئاپۆرای جەماوەر پێشوازیم لێكرا بریا ئەو رێز لێنانە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا بۆم بكرایە بۆ ئەوەی زیاتر شانازیم پێوە بكردایە،من ئەمە بە پێویستی و گرنگ دەزانم كەوا بۆ هونەرمەندانی خاوەن ئەزموون لەم جۆرە رێز لێنانە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی زیاتر هونەرمەند بتوانێت هەست بە ماندوو بوونی خۆی بكات.

                                                                                           gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net