.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA- دادگایه‌ک له دوبه‌ی، سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ژن و مێردێکی عێڕاقی‌دا سه‌پاند که کاری سێکسییان به کچێکی مێرمنداڵ ده‌کرد.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م ژن و مێرده، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کچێکی 13ساڵانیان له دایک و باوکی کڕیبوو و بردبوویان بۆ دوبه‌ی.
ئه‌م ژن و مێرده له‌م ماوه‌یه‌دا، ئه‌م کچه‌یان ناچار کردبوو له باڕه‌کان سه‌ما و له‌شفرۆشی بکات.
رۆژنامه‌کانی دوبه‌ی ئه‌م ژن و مێرده‌یان به‌م جۆره ناساندووه، ژنه‌که "ئا.ئا" 45ساڵان و مێرده‌که‌ی "ر.ئا" 52ساڵه.
پیاوێکی دیکه‌ش به ناوی "هـ.م" 26ساڵان به تاوانی هاوکاریی ئه‌م ژن و مێرده، سزای ساڵێک زیندانی بۆ ده‌رچووه.
به پێی هه‌واڵی "گۆڵف نیوز"، ئه‌م سێ که‌سه، دوای ته‌واو بوونی سزاکه‌یان، له دوبه‌ی ده‌رده‌کرێن.
به پێی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی "ناشناڵ دوبه‌ی"، ژنه‌که، ئه‌م کچه‌ی به 3500دۆلار له دایک و باوکی کڕیوه و به هاوکاریی مێرده‌که‌ی ئه‌م کچه مێرمنداڵه‌ی ناچار کردووه بچێت بۆ میوانداریی تایبه‌ت و له‌شفرۆشی بکات.
گۆڵف نیوز بڵاوی کردۆته‌وه، "هـ.م"ی ته‌مه‌ن 26ساڵیش عێڕاقییه و ئه‌م کچه‌ی به ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ ڤێلای ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دوبه‌ی بردووه.
رۆژنامه‌ی نا‌شناڵ‌یش نووسیويه‌تی، ئه‌م کچه بۆ ئه‌م کارانه، به‌رده‌وام لێیدراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێیان بکات.
ئه‌م کچه مێرمنداڵه ئێستاش له دوبه‌ی‌یه و له ژێر چاودێریی "دامه‌زراوه‌ی ژنان و منداڵان"ـه و ئه‌م رێکخراوه پشتیوانی له قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێکسی و به‌دڕه‌وشتی ده‌کات.
دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بازرگانی مرۆڤ و به‌کار هێنانی سێکسی له دوبه‌ی، حکومه‌تی ئه‌م ئه‌میرنشینه بڕیاری داوه رووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه ببێته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
