❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆرپه له‌سه‌ر موزیکی مۆتسارت بخه‌وێنه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-10 16:18:18

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

کۆرپه له‌سه‌ر موزیکی مۆتسارت بخه‌وێنه

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a5a50db0ad.jpg


ئه‌و منداڵانه‌ی پێشکاتی خۆیان دێنه ژیانه‌وه، وزه‌یه‌کی که‌متر به‌کارده‌هێنن و زووتر گه‌شه‌ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خووله‌ك گوێبستی ئاوازه‌کانی مۆتسارت بن. ئه‌م ئه‌نجامه نوێیه توێژه‌رانی ئیسرائیلی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان پێیگه‌یشتوون. وه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، منداڵانی ساوا به موزیك هێمن بوونه‌ته‌وه. بۆ ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ش‌ به‌سووده، که له‌شیان کێشێکی دیاریکراوی هه‌بێت: چونکه کۆرپه به‌هۆیه‌وه به‌رگری ته‌واوی به‌رانبه‌ری هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌بێت و له تێکچوونی گه‌شه‌کردن ڕزگاری ده‌بێت.

"Dror Mandel" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Tel Aviv Medical Center" بۆ یه‌که‌مین جار لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد، چۆن موزیکی کلاسیك کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر قۆناغه‌ جیاوازه‌کانی جه‌سته‌ی کۆرپه، ئه‌وانه‌‌ی پێشکاتی خۆیان له دایك ده‌بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پزیشکه‌کان 20 منداڵی ته‌ندروستیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکرد: گروپی یه‌که‌می هه‌موو ڕۆژێك و بۆ ماوه‌ی نیو کاژمێر گوێبستی مۆزیکی مۆتسارت بوون، له‌کاتێکدا گروپی دووه‌م گوێبستی هیچ موزیکی ئه‌و که‌ڵه موزیکسه‌نه نه‌بوون.

جیاوازی له‌نێوان به‌کارهێنانی وزه له پێش گوێگرتن له موزیك و دوای گوێگرتن له موزیك وێنه‌یه‌کی ڕوونی پێشکه‌شکردبوو: ئه‌گه‌ر کۆرپه ساواکان گوێبستی موزیکی مۆتسارت بووبێتن، ئه‌وا بڕێکی که‌متریان له وزه به‌کارهێناوه. به‌مجۆره‌ش کۆرپه‌کان پێویستیان به بڕێکی که‌متر له کالۆرین بووه، تا گه‌شه‌ی پێبکه‌ن. له ده خووله‌یه‌کی یه‌که‌مدا به‌کارهێنانی وزه له کۆرپه‌کانی هه‌‌ردوو گروپدا هاوتا بووه.

پزیشکه‌کان پێیانوایه، که میلۆدییه‌کانی مۆتسارت هه‌میشه وه‌‌ك یه‌ك دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ‌ موزیکی که‌ڵه موزیکسه‌نه کلاسیکییه‌کانی دیکه‌دا. دووباره بوونه‌وه‌کانیش کاریگه‌ی ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ندێکی شوێنی دیاریکراوی مێشك و هێمنی ده‌که‌نه‌وه.

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ ئیسرائیلییه به‌شێکه له پڕۆژه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، که له‌ڕێگایه‌وه توێژه‌ران به‌دوای کردارێکی کاریگه‌ردا ده‌گه‌ڕێن، تا ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه مسۆگه‌ر بکه‌ن، که پێشکاتی خۆیان دێنه ژیانه‌وه. تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژووری هێمن و ڕووناکی ژووری خه‌وتن کراوه‌ته‌وه و ویستراو بزانرێت، تا چ ڕاده‌یه‌کی کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندورستی منداڵان هه‌یه.

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌رنه‌که‌وتووه، که کۆرپه ساواکان چ سوودێکی ته‌ندروستی دیکه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر زیاتر گوێبستی موزیکه‌کانی مۆتسارت ببن. هه‌روه‌ها نازانرێت، ئایا گوێگرتن له کاره موزیکی موزیکسه‌نه‌کانی دیکه‌ی وه‌ك "Beethoven" و "Bach" هه‌مان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی کۆرپه ساواکان هه‌یه. له‌میانه‌‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت، کاریگه‌ری کاره‌کانی ئه‌و موزیکسه‌نانه بزانن و هه‌روه‌ها بزانن، ئایا موزیکی نوێی ئێستا وه‌ك پۆپ و ڕاپ هه‌مان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی کلاسیکیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی کۆرپه هه‌یه.



Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-10 16:44:29

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: کۆرپه له‌سه‌ر موزیکی مۆتسارت بخه‌وێنه

ده‌سته‌کانت خۆش هاوڕێ گیان بابه‌تێکی جوانه‌ سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بیت هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ لا ئاسوده‌یدا بیت ئه‌زیزم به‌ هیوای به‌رده‌وامیت کاتت شـــــاد،،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-10 16:50:02)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net