.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئه‌وه لای هه‌موومان روون و ئاشكرایه كه له‌دنیای ئه‌مڕۆماندا پێشكه‌وتنێكی زۆر رۆژ له‌دوای رۆژ به‌به‌رچاومان ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌دنیای داهێنان و دۆزینه‌وه‌و ته‌كنه‌لۆژیادا، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی جیهان كێشه‌كانیش رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندان یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی ئه‌مڕۆمان دنیای ئینته‌رنێت و سایته ئهلكترۆنییهكانن كهڕێژهیهكی زۆر له‌خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن ئه‌ویش وێب سایتی (فه‌یس بووك)ه كه‌ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه به‌هۆی ئه‌و سایته‌وه ده‌توانن درێژه بهیهكترناسین و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن، به‌لام نابێت ئه‌و لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بكرێت كه‌زۆر له‌وێب سایته‌كان و ته‌نانه‌ت وێب سایتی (فه‌یس بووك)یش بۆته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت به‌تایبه‌ت گرفتی كۆمه‌لایه‌تی تێكچوونی شیرازه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ولاتی خۆرئاوادا.
كێشه‌كانی فه‌یس بووك
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میلی) به‌ریتانی ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه كهوێب سایتی (فه‌یس بووك) هه‌رچه‌نده وێب سایتێكی پێشكه‌وتووه، به‌لام دوو ئه‌وه‌نده‌ش لایه‌نی خراپی زیاتر تێدایه كهبهكارهێنهران رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، شایانی باسه كه له‌به‌ریتانیادا له‌كۆی ژماره‌یه‌ك له‌حاڵه‌تی ته‌لاق و جیابوونه‌وه دوو حاڵه‌تیان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و وێب سایته بووه كه‌كێشه‌ی خستۆته ناو خێزانه‌كان و شیرازه‌ی خێزانه‌كانی تێكداوه به‌تایبه‌ت ژنان یان پیاوان ئه‌وانه‌ی كههاوسهردارن به‌دوای دۆستێكدا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه كه‌نیسه‌ی (كاسۆلیكی) به‌ریتانی به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وێب سایته گرتووه كه‌بۆته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت له‌ناو خێزانه‌كانداو به‌رپرسانی وێب سایته‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (ده‌یلی به‌ریتانی) ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه لهزانكۆن و سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن هه‌میشه له وانه‌كانیاندا دواكه‌وتوون و ئاستی فێربوونیان زۆر لاوازه له‌چاو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارناهێنن، (ئارین رۆبه‌رت) كهتوێژهرێكی كۆمه‌لایه‌تییه له‌زانكۆی (ئۆهایۆ) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه كه له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 30 قوتابی ناو زانكۆ ئه‌نجامداوه ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و قوتابیانه‌ی كهوێب سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن ئاستی تاقیكردنه‌وه‌كانیان لهوانهكانیاندا زۆر لاوازه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه79%ی قوتابیانی زانكۆ له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێب سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر قوتابیان و ئه‌و رێژه‌ی دانیشتووانه‌ی كه به‌كاریده‌هێنن له‌زۆربه‌ی جیهاندا.
PUKmedia
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-01-09 20:27:27)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئمممم هه موشتيك لايه نى بــاش و خراپی هه يــه
وه زورن ئه و شتــانه ى لـايه نى خراپيــان زيــاتره
ديـاه ئه م مــالپه ره ش به هه مان شيوه
سه كه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خؤش بيتبوبابه ته كه ت
فیس بووك هه موی مه ژه غول كردوه خوا بنامان بداته
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر خۆسه سایتێکی هههههههه
ده‌ستت خۆس ىیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوه هیوادارم بۆ ئێوه گه‌ر به‌کاریشتان هێنا به شێوه‌یه‌کی باش بێت و زیانی بۆتان نه‌بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
