❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-11 10:54:51

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPFirefox

هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....


(1)

هــه‌ڵـــــبژاردن

لـه ‌هـه‌ر لیستێ خۆت كاندیت كه‌ی من لاین گری ئه‌و لیسته‌م
به‌ته‌نها خه‌م به‌مه ‌ئه‌خۆم كه‌تۆ بێ ئاگایت لــه‌م هـــه‌سته‌م

بــا تــۆ خــۆشــت هـه‌ڵـنـه‌بـژێـری ده‌نگی مــن ته‌نها بۆ تۆیه‌
گه‌ر تۆ بروات به‌هیچ نه‌بێ لـای مـنیش هــه‌مــــووی درۆیــه‌

پـڕو پـاگه‌نده‌ت بۆ ئه‌كه‌م وه‌كوو ئه‌ركێكی ســه‌رشـانـم
تۆ ده‌ربچی یـان ده‌رنه‌چی هــه‌ر تـۆ بـه‌نـوێنه‌ر ئــــه‌زانم



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(2)

جــــوانـــی

ئــــه‌و جــلـانـه‌ت لــــێ هــاتــوه‌كــێ بـۆتـی هـه‌ڵـبژاردوه‌
ئــه‌و پــۆشــاكــه‌ هه‌ر خۆی جوانی یان باڵات جوانی كردوه‌

تـــۆ ڕابـــووری بــه‌هــه‌ر شــوێـنـێ ئه‌و ناوه‌ جوانێ ئه‌نوێنێ
بــۆ جـــارێ بـێـره‌شــه‌ نـا رۆی بـه‌ڵـكو جـاوانـیت بگرێته‌ خۆی

كـــه‌م خـــــۆت ده‌رخـــه‌با نه‌تگرێ ئاهی هه‌موو پیرو جوانان
كێ سه‌رسامی ! جوانیت نیه‌ ئه‌ی شاجوانی هه‌موو جوانان

مــــــن ئه‌زانم ره‌نگه ‌رۆژێ تـه‌مـه‌ن جوانیت بــۆ خــۆی به‌رێ
به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌چه‌ند كـه‌س بـه‌حـه‌سـره‌تی تۆه‌وه‌ ئه‌مرێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(3)

ســـــــــــــــــۆز

خـــــــــۆت مه‌ده‌ره ‌ده‌ست قه‌ده‌رو خـاكـی ئـه‌م رۆحـه‌م مه‌كێڵه‌

كـه‌ هـه‌ر ئـه‌ش رۆی چـی گــلـیه‌یــی و یـادگـار هـه‌یه‌ به‌جێبێله ...

هـــــه‌مـوو مـانـگـێـكـم ئـه‌زیـزم بۆته‌ مـانـگی سـه‌فـه‌ر لێره‌

ده‌نگ و بـاســی غـه‌ریـبـیـتـم بـه‌هـــه‌ورێـكا بــۆ بـنـێـره ......

كه‌ســــی شك نـابـم تـا خــه‌م و رازی دڵـــی لا بـاس بكه‌م

چـۆڵــی و خــامــۆشــی ئــه‌م شــاره‌نازانم پێناس بكه‌م .....

ئــه‌و ده‌مــه‌ی ‌مـالـئـاویـت كـرد خـه‌مـێـكت كـرد بـه‌نسیبم

تـۆ ئـه‌م شـاره‌ت جێهێشتوه‌ مـن وا هـه‌سـت ئـه‌كه‌م غه‌ریبم .....

ئــه‌م شـاره‌كــه‌سـی تـیـا نـه‌ما هــه‌ر لــه‌چۆله‌وانی ئه‌چێت

وێنی دوا دیدارمان به‌ره‌نه‌با ئێمه‌ و زوو لـــه‌بیر چـــــێ .....

تخوا گــوڵــم  تۆش بـه‌م كـۆچـه‌ت خه‌مێكی كه‌م بۆ زیاد مـه‌كـه‌

ئه‌گه‌ر منیشت لـه‌بیر كـرد سلێمانی لـه‌یــاد مــه‌كــه‌ .......




http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(4)

ته‌نیا دڵم وه‌ك خۆی ماوه‌

له‌پر ره‌نگی پیریم لێ نیشت تازه‌ هه‌ستم پێ كردوه‌
ته‌نیا دڵم وه‌ك خۆی ماوه‌ ئه‌ویش له‌لای خۆم نه‌بوه‌

ســــه‌رم بـۆته‌ پیره‌ مه‌گرون ئیتر به‌فری لـــێ نابرێ
هه‌نگاوم له‌سه‌ر خۆ قورسه ‌وه‌ك جاران رێم بۆ نابرێ

ئێستا وه‌ك ئه‌وسا حــه‌زناكه‌م ســـه‌یری ئاوێنه‌ بـكه‌م
رووخسارم جـــــۆرێك شێواوه‌ ناچێته‌وه‌ سه‌ر وێنه‌كـه‌م

ته‌واو بووم ته‌واو به‌سه‌ر چووم اخ له‌‌ته‌مه‌نی پـــایزم
ئه‌فسوس چۆن خافڵگیرانه‌ پیری عومری جوانی دزیم



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(5)

بــێ تــۆ مــن شعر نـازانــم

ســـه‌رم سـپـی سـپـی بـوه‌چــاوم بـیـنـیـنـی كـه‌م بـوه‌
بـێ حــه‌واس وبـێ تـاقه‌تم عومرم هه‌مووی به‌سه‌ر چوه‌

مه‌یلی نووسینم نـه‌مــاوه‌ وه‌ك ئــه‌وســـا شعـرم بــۆ نـایـا
به‌ڵام عه‌سق و خۆشه‌ویستیت  هه‌ر وه‌ك جاری جاران وایا

ئه‌وه‌ی له‌مـنا هه‌ر جـوانه‌و ئـــه‌وه‌ی پـیر نـابـێ و نـامـرێ
ته‌نیا خـۆشـه‌ویـسـتـی تـۆیه‌ هه‌ر جاره‌ی ئه‌بێ به‌شعرێ

مـــن بـــه‌بـــێ تــۆ تــه‌واو ئــه‌بـم بــێ تـۆ شــعر نازانم
دونیایی مــن بـه‌تــۆوه‌ جــوانــه‌ تــا ئـه‌گا بــه‌شعره‌كانم


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(6)

دیـــاری

چه‌پكێ خۆشه‌ویستم پــێ یه‌ له‌شـعرێكا بـــۆت ئه‌هێنم
من چیم هه‌یه‌ بێ جگه‌له‌شعر مه‌گه‌ر دڵمت بۆ ده‌ربهێنم

قبوڵی كه‌لێم ئه‌م شـــعره‌وه‌كـــــوو دیـــاریـــه‌كـــــی بچووك
ئه‌ی له‌شعر و جوانی جوانتر جوانی كه‌م وێنه‌ی ئێسك سوك

تــــۆ بــۆحـۆت جـوانـتـریـن دیاریت خواوه‌ند به‌منی به‌خشیوی
عــــــومـــری بـــه‌هــه‌ده‌ر رۆیـشـتـوه‌ ئــه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌دیوی

وتیان شـــعـره‌كــانـت جـــوانـت شـــعری نـاســـكت نووسیوه‌
ووتــــم ئـــه‌گـــه‌ر ئـــه‌و بـبـیـنـن ئــه‌ڵــێـن جوانت نه‌نووسیوه‌

بـڵـی رۆژێ مــن بـتـوانــم خـــه‌یــاڵـم هـێـنـد  فـــراوان بـــێ
شـعرێكی وات بــۆ بـنووســم كتومت وه‌كوو خۆت جوان بـــێ


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(7)

نـــــــــاز

ئـــه‌وه‌نده‌جوان و نــاســکـی هــه‌رلــه‌گـــوڵــی نـازنـاز ده‌چــی
وه‌خــتـێ بــه‌شــه‌رمـــه‌وه‌ ده‌دوێــی لـه‌خـۆشترین ئــاواز ده‌چــــی

بــه‌ئـاسـانــی کـــه‌س تـێـتـنـاگـا لــه‌نـهـێـنـی و لــه‌راز ده‌چـی
بــۆهـــه‌ رکــوێ بــانــگ ئــه‌کــرێی مــنه‌ت ئــه‌کـه‌ی بناز ده‌چی


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(8)

پـــه‌یـوه‌سـت

چی له‌شـــــعر جـوانـتـره‌تـــا بــه‌دیـــاری بـــۆت بنێرم
چـــی لـــه‌دڵـــم نــاسـكـتره‌ هـه‌تـاكـوو به‌تۆی بسپێرم
بۆیه‌ شعرت بـۆ ئـه‌نـێـرم بــۆیـــه‌ دڵـمـت پـــێ ئـه‌سپێرم
تــا بــزانن چـه‌نـد پـیـوه‌سـتـی ئه‌برۆی پیوه‌ستی شلێرم



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(9)

هــــــۆگـــرت بـــووم

دڵــــــــــــــم هـــــــــۆگــری ئـــــه‌ویـنـــت بـــوه‌
ئـه‌شـــقـت ژیــانــمــــی جـــــوانتر كـــــــــــردوه‌

سۆزت دڵه‌كه‌ی ساوا ‌كردمه‌وه‌ خه‌م و ناسۆری له‌بیر بردمه‌وه‌
هـــــه‌ر بـــه‌تۆه‌وه‌ شـــــادم هــــه‌ر تــــۆی خـــــۆزگه‌ و ئاواتم

ئه‌و كاته‌ی بێ تۆم بێزارم له‌خۆم خاك چه‌ند هۆگری باران و بایه‌
خــــۆشــــه‌ویــسـتـی مـــن بـــۆتـــۆ هـــه‌ر وایـــه‌

ببارێ به‌سه‌ر مـــه‌زاره‌كـــه‌ی گـیـانـــم بــه‌رو خــۆش بـه‌خـتـی بـبـه‌بــه‌ژیانـم
تۆ مه‌رۆ له‌لام ببه‌جێ هیواو براوم  ‌ئه‌و كاته‌ی بێ تۆم هه‌ست ئه‌كه‌م نامۆم

هــــــه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی  كه‌تۆم ناسیوه‌ خـــۆشــه‌ویـسـتـیـم بـــه‌تۆ به‌خشیوه‌
تا مـــــردن ئــه‌بێت وه‌فـــا داربــــم بۆت هێنده‌م خۆش ئه‌ویی زۆر زیاتر له‌خۆت

بـــه‌ بــــێ تـــۆ بـــێ نـــازانـــم تـۆ تــاقـــه‌دڵـــخـــوازم
ئــــه‌و كــــاتـــه‌ی بــــێ تــــۆم تـــــاریـــكه‌ ئـاســـــــۆم



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



[size=16](10)

مــــــــیوان

لــــێم مــــه‌پــرســـه ‌بـــۆچـــــــــی ئـــه‌مــرۆ ژووره‌كـــه‌م وا رازاوه‌یــــه‌
ئـــه‌مـــرۆ بــاخــچـه‌ی عه‌وشه‌كه‌شمان زۆر بۆن خــۆش و گـه‌شـاوه‌یـه‌

مـــــیوانـیـكی ئــازیـــــزم دێ وه‌ك گــیـانــــم خــــۆشــــم ویــســــتوه‌
ئـــه‌ی نــابـیـنـی فـــه‌رشـــی روحــم بـــۆ پــێــشـوازی راخـــــــستوه‌

ئــــــه‌و رۆژانـــه‌ی كـــه‌دێــــی بــــۆ لــام دیــده‌م روون پــر نوور ئه‌بێ
خـــۆشـــه‌ویـسـتـم نــه‌ك بــۆ تـــۆ بــۆ عـــالـــه‌م بـێ ســنور ئـه‌بــێ

ده‌زوو وه‌ره‌كــــزه‌ی جــــه‌رگـــــم بـــۆ حــه‌ز ئه‌كه‌یت بـێ تـاقه‌ت بــم
تـا گـفـتـی هـاتـنـت ئـه‌ده‌یت ئـه‌بـێـت ســـه‌د جـــار بــه‌ســاقه‌ت بم




http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(11)

وه‌ســیـه‌ت

وا هــه‌ســـت ئـه‌كـه‌م مـاڵـی ئێوه‌ئه‌م شـاره‌ی جوانتر كـــردوه‌
ئـه‌ی نـابـیـنـی دار و به‌ردیـم چــۆن لـه‌چــاوامـــا هـــه‌ڵـگرتــوه‌

خـــۆزگـه‌مـنـیـش دارێك بـوایــه‌م لــه‌و دارانـه‌ی بـاغـی گشـتی
هـه‌ر نـه‌بـێ جــارجــار ئـه‌هـاتــی لــه‌سـایـه‌مــا دا ئـه‌نـیـشتی

خــۆشـه‌ویـسـتـی ئــه‌م وڵـاتـه‌ش بـۆیـه‌ بـه‌نـاخـمـا رۆیـشـتووه‌
ئـه‌گــه‌ر رۆژێك بـۆشــی كـــوژرام بــزانــه‌لـــه‌بــــه‌ر تــــــــۆ بوه‌

گـــوێم لــه‌لـــۆمـــه‌ی خـه‌ڵـــكی نـیـه ‌ئــاسـایـه ‌چ ده‌بـیـــژن
وه‌ســیه‌ت ئـــه‌كـــه‌م ئـه‌گـــه‌ر مـــردم نزیك له‌مالتان بمنێژن



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(12)

تــابلۆی ئــــه‌وین

نـــازانم بلێم چه‌ندم خۆش ئه‌وێی كه‌عه‌شقت داگیری كــــــردووم
چـه‌نــه‌دڵـگـیره ‌بــاغــی ئـه‌ویـنـت دونیایه‌ك گوڵی جوانی بۆ گرتووم

گـۆرانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌ڵیم گیانه‌هـه‌تـاكــوو ئـێستا كـه‌س نه‌ی بیستووه‌
ئه‌وه‌ی گوێی لێبێ بێ شك بـزانـێ ئــه‌م گۆرانیه‌م بۆ تـــــۆ وتوه‌

له‌به‌ر تۆ هه‌موو كه‌سم خۆش ئه‌وێ عه‌شقت ئه‌وینی فراوان كردم
خۆشه‌ویستی تۆ هێنده‌گه‌وریه ‌باڵای هۆنراوه‌ی به‌رزو جوان كــردم

ئـه‌وسـا كه‌هێشتا تۆم نه‌ناسی بووم هه‌ر وام ئه‌زانی دڵم مردووه‌
نـه‌مـزانــــی كه‌خوا ئه‌م دله‌ی منی بۆ ئه‌وینی تۆ دروست كردوه‌



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(13)

خــــــــۆرنــــه‌وه‌زان

لـــه‌نساری خـــۆرنــه‌وه‌زان تــاوێ گـــوێ بـگره ‌لــه‌رازم
هــه‌قــه‌م بـه‌رێ بـه‌جــوانی تۆ و ئه‌م خاكه‌وه ‌مـن بنازم

رۆژانێك بـوو بـیرو بـاوه‌ر لـــه‌هـــه‌مــوو شـت پـیرۆزتـر بوو
گـره‌وه‌ی گـیـانـبـازی وابـوو كـێ لـه‌وه‌ی تـر دڵـسـۆزتر بوو

كــوا رۆژانــی بـه‌ره‌ئه‌تو ‌پـاكی و ســاده‌یـی و راستگۆیی
چـه‌شـنـی كـۆچی ئازیزانمان به‌شێنه‌یی هه‌مووی رۆیی

ئـه‌م  ئـێـسـتـاكـه‌بـه‌نـاچـاری رێــی نـامۆیی ئه‌گرینه‌به‌ر
ئـه‌وه‌ی مــاوه‌لـه‌ژیـانـمـان لـه‌غـه‌ریـبـی ئـه‌یـبـیـنه‌سه‌ر

بـمـبـه‌نـه‌وه ‌بـــۆ رۆژانـــی پـر لـــه‌یــادی خـۆشی جــاران
بـۆ زه‌مـه‌نـی مـوحـیـبـه‌ت و مـه‌جـلـیـسـی گه‌رمی ئێوران

لـه‌هه‌ر كوێ بین بۆ كوێ برۆین هه‌ر نیشتیمان قیبله‌مانه‌
هـــه‌ر دێـیـنـه‌وه‌ئـه‌م وڵـاتـه ‌دوا مـه‌نـزه‌ڵـی هـه‌مــوومانه‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(13)

حـه‌ســـره‌ت


هــــه‌نــاســـه‌كــــــــه‌م  هـــۆ لـێـدانـــی پـــر خـــه‌م تــاســـه‌كـــــه‌م
ده‌سا وه‌ره‌و ده‌با چیدی به‌ئه‌ندیشه‌ی دووریت گیانه ‌ماندوو نه‌بێت مێشكه ‌جه‌نجاڵ و كاسه‌كه‌م

ده‌ســــا وه‌ره‌ لـــــه‌ ئـــامـێزی پــر لــه‌ســۆزت تـــاوێ بـنوم
خــــــۆزگــه‌ ئـه‌تـزانــی چـه‌نـه‌پـرێـشـان و مـــانــــــــــدووم

لـــه‌و رۆژه‌وه‌یی بـه‌جـیم هـیـشـتـووی خــه‌ویش چـاووی بـه‌جـێ هێشتـووم
نـــامـــۆیی و دووره‌ وڵـاتـیـش  ئــه‌سـریـنـی زۆر پـــــێ ڕشـــــــتوم

وه‌گـیانه‌كه‌م زۆر ئه‌ترسم ئا له‌م خـاكـه‌نـامـۆیـه‌دا
لــه‌م وڵاتــــــی بــــــێ تـــــــــۆیــــه‌دا

مـنـی نـــامــــۆ مــنـی بـــێ تـۆ بـۆ دوا جـــار ســـه‌ر بـنـێـمـه‌وه‌
جـارێـكـیـتـر بـۆ بــاوه‌شــی تـۆ و شـــاره‌كــــه‌م نــه‌ێــمـــــــــه‌وه‌

بـه‌ڵام نه‌خێر كـــه‌مــن عــه‌شــقی چـــاوانی تۆ و شاره‌كه‌م بم
كــــــــــــه‌مـــردیـــشـــــم نــــه‌مـــڕ ئــــه‌بـــــــــــــــــــــــــــم

دڵـه‌كه‌م چاو ئه‌ستێره‌یی له‌م شه‌و گاره‌خامۆشه‌دا ئه‌ستێره‌كان
لـام مـیوانن چونكه‌له‌چـاونت ئـه‌چـن وه‌كــــــوو چاوه‌كانت جوانن

گیانه‌ئـــه‌م شـــــه‌و مـــن و ئـــه‌م شـــعره‌ ســـاوایـــه‌م یــــادی دوو چـــاووی گــه‌شـــت ئــــه‌كــــه‌یـــــن
له‌بیرت دێ داوای شعرێكت لێ كردم ئه‌وا ئه‌م شه‌و من شعر ده‌سته‌و نه‌زه‌ر ێین خۆمانت پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(14)

ســــــــــووتـان


كـــێ وه‌كـــوو مـــن خــۆشــی ئــه‌وێــــــــــی
كــــێ وه‌كــــوو مــــن بـــۆت ئــه‌ســــووتــــێ

رۆژ نیه‌ بۆ بینینێكت ده‌رســــی یه‌كه‌مم نه‌فه‌وتێ
نه‌ك به‌ته‌نها ده‌رسه‌كانم وا خۆشم ئه‌فوتێم گوڵێ

تــۆش بـــه‌مـــانـــه‌هـــــیچ نـازانـــــی
كــه‌سـێـكـیـش نـیـه‌پـێـت بـڵــــــــــێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(15)

گــــــــــــوڵ

وتـیـان ئــــه‌و كـــه‌چـــی خــــۆشـــت ویــسـتوه‌
شـــــعر و گــــۆرانـــی زۆرت بــــــۆ ووتـــــــــــوه‌

لـه‌كــام گـــوڵ ئـه‌چـێ و لـه‌كـام گــــوڵ چووه‌

پـێـم ووتـــن ئــه‌شــــێ نـــه‌تـــان نــاسـیـبـێ
ره‌نگه ‌گـــــوڵ جـــــوانــی لــه‌و ‌وه‌رگــرتـبــــێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(16)

دوا دیــــــدار

بــه‌حوزنه‌وه‌خواحافیزیت لێ ئه‌كه‌م و به‌جێ دێـڵم ئـه‌م هــه‌واره‌
وره‌ر بــا تـێـر تـه‌مــه‌شـــات كـــه‌م چـــونكه‌ئـــه‌مـــــه‌دوا دیداره‌

لێره‌ كــه‌س گـوێ بــه‌حه‌سره‌ت و مـاجه‌رای عـاشـقـان نــادات
گـوڵـم هیچ كه‌س له‌زمانی خـۆشـه‌ویـسـتـی و عـه‌شف ناگات

لــــــــه‌م وڵاته‌ی كـــــــــه‌وا ســـــۆز مـهـربــانـــی تـیـا نــه‌مــــــــاوه‌
رێــم لێ مه‌گره بــا خـــۆم بده‌م به‌ده‌ســـت غــولـبـه‌تـی مــه‌نـفاوه‌

وه‌ره‌لــــه‌ ئامێزت بگرم گیانه‌ پـێـش ئــــه‌وه‌ی ســــه‌فــــــه‌ر كــــــه‌م
نــــه‌ك بـــه‌و ئـــه‌شــكی دیــده‌كــانــم ئه‌م شه‌و ماڵه‌كه‌تان ته‌ر كه‌م

ئــه‌زانــم گـــۆر غــــــــه‌ریــب ئه‌بـــــــم بۆیه ‌ئه‌وا به‌كـــوڵ ئــــه‌گریم
له‌هـــه‌ر كـــوێ بم چـــاوه‌كانـــم هــــه‌ر بـــه‌یـــادی تـــۆ ئـــه‌ژیـــم




http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(17)

بــێ مـــروه‌تـــی

له‌ناسكیت ناسكتره‌ دڵـــم به‌رگه‌ی شــــكان نـــــاگـــــرێ
دڵـــی نـاســك و پر سـۆزیش به‌خۆرایی به‌كه‌س نــادرێ

رۆژێك زوتـــر بـــمده‌ره‌وه‌ گه‌ر دڵ نه‌وایت پـــێ نــاكـــرێـت
چه‌ند بێ مروه‌ته‌ئه‌و كچه‌ی قه‌دری دڵــی شاعیر ناگرێت



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(18)

بــه‌یـانــی بــاش

لـه‌و رۆژه‌وه‌ی بــه‌یـــانــی بـاشـت لـێ كــــــردووم
لای ئــه‌م و ئـــه‌و بــه‌كـــوری بــــاش نــاوت بردوم

لـــــــــــه‌و رۆژه‌وه‌ خـــــــــۆشـــم ویـــســــــــتوی
وه‌ك حه‌یامێك بێت بتناسم وا ئه‌ولفه‌تم پێوه‌گرتوی



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif



(19)

هــــێـما

خۆم ئه‌زانم هه‌ربه ‌ئه‌نقه‌ست جانتاكه‌ت خست له‌به‌ر پێما
وه‌خـتـێـك هــه‌ڵـمـگرتــه‌وه ‌بــۆت قـسه‌یـكـتـدا بــه‌گـــوێما

هـــه‌ر ئـــه‌و كـــاتــه ‌دڵــــم نــاو جانتاكه‌ی شـانت به‌جێما
ئێستا دڵـــم وا لــه‌جــانــتای كــچـێـكی جـوانــی هه‌رێـما

لـــه‌و رۆژه‌وه‌ دڵـــی مـــن و جــانـتاكه‌ی تــۆ بــون بـه‌هێما



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(20)

شــــــێوه‌

كـــه‌ ئـــه‌تـبـیـنـم نـــازانـــم بـۆ ! بــۆ زمـــانـم له‌‌گۆ ئه‌چێ
ئـــه‌و رۆژه‌ی تـۆی تــیا نـابـیـنــم لــه‌عومرم به‌فیرۆ ئه‌چـێ

كـــه‌ئــه‌ویـنـت ئـه‌بــارێـنـی لـــه‌ بــارانـــی گــه‌زۆر ئه‌چـێ
ئــه‌و شـۆخـانه‌شم خۆش ئه‌وێ كه‌شێوه‌یان له‌تۆ ئه‌چــێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(21)

ئــه‌درێـس

بـــێگه‌ردانـه ‌خـــۆشـــــــم ویستوی پـه‌پــولانـه ‌لــــێوم گــــه‌ســــــــتوی
ئـه‌وه‌نــده‌شــعرم بــۆ ووتــوی تــا بـه‌شــعری مـــن گــــه‌وره‌بـــــوی

ئــه‌م ئـێســتـاكــه‌خـــه‌لـــكی هـــه‌مـــووی بــه‌شــعری مــنا ئـه‌تـناسـن
بشێ بیرت چوبێته‌وه‌ شعری بۆتۆم نه‌نووسیی بێ كه‌سێ نایان خوێنته‌وه‌

ئــــه‌وه‌ی ئـــه‌درێـسـی تـــۆی بـــوێ شــعرێـــكی مــــــــنی ئـــه‌ده‌نـــێ
ئــــه‌گـــه‌ر شـــعری مـــن نــه‌بــایـه‌كـــێ تـــۆی ئــه‌نـاسـی بــه‌تــه‌نـــێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(22)

نــهـێـنـی

لـــه‌لـای كـــه‌س بــاســـم نــه‌كــردووی
نــه‌م ووتــوه‌ خــۆشـــم ویــســــــــتوی

تـێـناگــه‌م خـــه‌ڵـــكی چـــــۆنـزانــی
كــه‌لـــه‌ چـــاومـــا هــه‌ڵــمــگــرتــوی

خـــۆشـــه‌ویـســتــی شـتــێ نـیه‌تـا بـشــارێته‌وه‌
من چی بكه‌م خه‌ڵكی بتوانێ چاوانمان بخوێنته‌وه‌



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(23)

ئـه‌گـه‌ر هـــاتــی

ئــه‌گــه‌ر هــاتــی پێویست نـــاكات له‌ده‌رگا به‌یت
مـــه‌گـــه‌ر تـــه‌پــه‌ی پـێـت نــانــاســـــــــــــــــم

گه‌ر ئه‌زانی بۆ من نابی با روحی دیل و كه‌ساسم
بـه‌تـاڵێكی قــژی خـاوتـا لـه‌بـاتـی گوڵێ هه‌ڵواسم



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(24)

تــــــــــــۆران

تـــــۆكه‌ی دڵت وا ره‌ق بوه ‌بۆ ده‌ست ئه‌نێ به‌روومه‌وه‌
ئه‌ی سوجده‌م بۆ چاووت نه‌برد تا له‌گه‌ڵت ئاشتبومه‌وه‌

ده‌وه‌ره‌وه‌ وه‌كوو جـــاران بــه‌نـازه‌وه ‌مــه‌یـلم بــه‌رێ
لـه‌وه‌ زیـاتـر گه‌لای روحم با نه‌ژاكێ و هه‌ڵنه‌وه‌رێ

نه‌مــزانـــــی هێنده ‌نـاسـكی ده‌نا قــه‌ت نــه‌م ئــه‌ڕنـجـانـی
تو ناسكی و جوانی باڵات بــمان بــه‌خشـه ‌بـه‌خـوای جوانی

ده‌ســا وه‌ره‌و وه‌كـــوو جـــاران ســـه‌رداری پایته‌ختی دلبه‌
له‌باخچه‌ی ئه‌وینی منا ته‌نها هه‌ر خــۆت تــاقــه ‌گـــوڵ به‌

ده‌مـن چــی بكه‌م كه‌ ناتوانم  بۆ ساتێ فه‌رامۆشت بكه‌م
ئه‌ی چرای خۆشه‌ویستی دڵ زۆر ئه‌سته‌مه ‌خامۆشتكه‌م

هه‌موو عومری شیرینی خۆم له‌رێی ئه‌شقی تۆدا ســــووتاند
جـه‌خـار تـه‌نـها بـۆ هــه‌له‌یه‌ك بۆ یــه‌كجاری خۆت لێم تــــۆڕاند



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(25)

گــــریـان

ئه‌م شه‌و ژووره‌كه‌م زۆرسارده‌ وه‌ك ساردی تۆ به‌‌رامبه‌رم
هــه‌تا چـــرایـه‌كیش نیه ‌هـه‌ڵیكه‌م لـــه ‌ژوور ســـــه‌رم

ئــه‌م شــه‌و خــه‌ویـشـم زراوه‌ وه‌ك نــاوه‌كـه‌م كـه‌زراندت
گــریـام بــۆ ئـه‌و شـعرانـه‌شم كـه‌سووتاندت كــــه‌دراندت

شــعر نـانوسـم بــۆ كــچــێ دڵــی بێت گوڵ هـــه‌روه‌رێنێ
گـچـێ قه‌دری شعر نه‌گرێی و وه‌كوو به‌ختم بی سووتێنێ



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(26)

خـــۆشـــم ئــه‌وێـــی

گــه‌رچــی ئێستا نـامدوێنی و ئه‌ڵــی هــه‌رگیز نه‌تناســـــیووم
ئه‌ڵیی هـــه‌ر تۆش نه‌بویت نـامــه‌ی پـرله‌مــاچت بـۆ نووسیوم

گـــه‌رچــی تــۆ دڵــت شــكـانـدووم گــه‌رچـــی تـۆ نـاوت زاڕانــــــدووم
هێشتاش ئاواش خۆشم ئه‌وێی له‌به‌ر چاووم ناشرین نابی ئه‌گه‌رهه‌زار ئه‌وه‌نده‌یتر بێ مروه‌ت و بێ وه‌فا بیت



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif




                                                                                                        ئاماده‌كردنی :-دیـلــمـان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن D I L M A N (2010-01-11 11:05:53)

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-11 11:05:58

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک دیلمان بابه‌تێکلی زۆۆر جوان و ڕازاوه‌یه‌
هۆنراوه‌کان زۆۆۆر جوان و پڕ مانان به‌ هیوای به‌رده‌وامی هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-11 16:07:50

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-11 17:27:41

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

dastt  xosh  bet  kak delman  bo amda  krdne am  hunrawa jwana sarkwtu bet  hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-13 14:15:43

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

dasti mandubunit ba garmi agushm....dast xoshi bo sha3iri ba twnau hast nask kaka esma3il mu7amad barsti am honrawana aw pari jwanyan teda abinim wsha sarsam la asti aw hamu jwanyad  ba hewam hardam bardawam bet...

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-13 15:59:26

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

dastw panjakant xoshbeyt azizm sarkawtwbeyt basaqa

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-29 15:31:32

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــــــان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-02-28 14:50:08

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

ag aw dastanat xosh gwlakam
barasty sh3rakan zor xoshn dasty aw sha3irash xosh bet

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-02-28 15:13:28

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش هاوڕێ گیان هیوادارم هه‌رسه‌رکه‌وتو بیت ئه‌زیزم
به‌ڕاستی هۆنراوه‌کان زۆر جوانن...

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-03-31 08:10:34

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPOpera

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (1)....

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــــــان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net