.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌ش و هه‌وا سارده‌ی که زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه، گه‌شتیارانی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ناوشار له زۆریه‌ک له وڵاتانی جیهان، به بۆنه‌ی هاتنی رۆژی جیهانیی "پاتۆڵ قه‌ده‌غه‌یه"، پانتۆڵه‌کانیان ده‌رهێنا.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، له‌م رۆژه‌دا که یه‌که‌م جار له ساڵی2002 له نیۆیۆرک به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نگرانی ئه‌م رێوڕه‌سمه، قاچ رووته‌کانی خۆیان له ناو ئۆتۆمبێل و پاسه‌کانی گواستنه‌وه، خسته به‌ر دیدی خه‌ڵک.
"Improv Everywhere" گروپی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رۆژه جیهانییه ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ سێ هه‌زار که‌س له نیۆیۆرک له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون.
43 شاری دیکه له 16وڵاتی جیهان‌یش، له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوونه.
ئه‌م گروپه گوتوویه‌تی: "ئامانجیان له‌م رێوڕه‌سمه، نیشان دانی هه‌ندێک وێنه‌ی ئاڵۆزی و پشێوی و خۆشی‌یه له شوێنه گشتییه‌کان."
به به‌شداربووان گوترابوو، له وێستگه‌کانی قه‌تار، پێش ئه‌وه‌ی سواری قه‌تاره‌که بن، پانتۆڵه‌کانیان ده‌ربێنن و جلی سه‌ره‌وه‌شیان به‌ته‌واوی له‌به‌ر دابێت.
هه‌روه‌ها پێیان گوترابوو به هیچ شێوه‌یه‌ک پێنه‌که‌نن، ره‌فتاریان ته‌واو ئاسایی بێت و به بێ پانتۆڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه نه‌که‌ن.
یه‌کێک له رێکخه‌رانی رۆژی جیهانیی بێ‌پانتۆڵ له واشنتن گوتی: "ئێمه هیچ په‌یام و مه‌به‌ستێکمان له‌م کاره نی‌یه."
"بروس وێتسبورگ" به رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی راگه‌یاند: "ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت زه‌رده‌خه‌نه بخه‌ینه سه‌ر لێوی خه‌ڵک."
له کاتێک‌دا، پله‌ی هه‌وای شاری "ئێدمونتۆن"ی که‌نه‌دا، له ژێر سفره، "سارا جا‌کسۆن" یه‌کێک له به‌شداربووانی ئه‌م رێوڕه‌سمه ده‌ڵێت، به‌م کاره هه‌ست به ئازادیی ده‌کات.
سارا به ته‌له‌ڤزیۆنی "CTV"ی گوت: "ده‌زانم که خه‌ڵک ده‌سووڕێنه‌وه و سه‌یرم ده‌که‌ن. ئه‌وان به سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن، به‌ڵام به هۆیه‌ک که بۆخۆشم نازانم، کاتێک به جل و به‌رگی بنه‌وه سواری قه‌تار ده‌بم، زۆر، هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌که‌م."
"Improv Everywhere" له سایتی خۆی‌دا هێناویه‌ته‌وه، چه‌ندین گروپ له "ئادلائید"ی ئۆسترالیا تاکو "زوریخ" له سویسڕا، گه‌شتی بی‌پانتۆڵی خۆیان رێکخستووه.
peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xwsh bw am babata
sarkaw bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
