❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-13 07:55:49

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

سلاو هاورێ خۆشەویستەکانم

‌هیواخوازم ێەم بابەتە بەسود بێت بۆ هەموو هاورەێ ێازیزەکانی ێەم یانە جوانا


هەموومان بەدوای هۆكارگەلێكدا دەگەڕێین بۆ سەركەوتن و پێمان وایە سەركەوتن شتێكی ئاسان نییە، هەندێ كەس لەناو سەركەوتندا لەدایك دەبن و هەندێكی تریش هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن، لەوانەشە لە كۆتاییدا خەونی هەردوولا بێتەدێ بەڵام هی یەكەم بە ئاسانی بەرێوەدەچێ و هی دووەمیش بە هەوڵدان و ماندووبوونێكی زۆر و بڕێكی زۆر لە رێكخستن و پلاندانان،
جیاوازی لەنێوان ئەو كەسەی كە سروشتی سەركەوتنی هەیە لەگەڵ ئەو كەسانەی هەوڵ بۆ سەركەوتن دەدەن وەك جیاوازی ئەو دوو كەسەیە كە یەكێكیان هەر لەكاتی لەدایك بوونیەوە كێشەكەی گونجاوە، بەڵام ئەوەی دیكە خۆی سەرقاڵ و هیلاك دەكات بە ریژیم كردن بۆ ئەوەی خۆی لاواز بكات، هی یەكەم وەكو ئەنجامێكی سروشتیی بارودۆخ و دەوروبەر بۆی گونجاوە و هی دووەم هەوڵ دەدات و زیاتر لەكەسانی دیكە ئەو راستییە دەزانێ كە سەركەوتن و وەدەستهێنانی شتەكان ئاسان نییە . هەرچەندە لە سروشتەوە سەركەوتوو بیت یاخود هەوڵدەربیت بۆ سەركەوتن، هەر ئامانجێكیشت هەبێ چوار بنەمای سەرەكی هەن كە بێ ئەم بنەمایانە ناتوانیت بەدییان بهێنیت ئەوانیش :
بنەمای یەكەم :پێگیری كردن بە بەرنامەیەكی ئاشكرا و پلانێكی دارێژراو، ئەگەر پێگیری بە بەرنامەیەكی دارێژراو بەرەو ئامانجێكی دیاریكراو نەكەیت ئەوا هەرگیز ناگەیتە شوێنی مەبەست، پێویستە یەكەمجار ئامانجەكەت دیاری بكەیت پاشان پلانێكی گونجاو و كاتی پێویست بۆ جێبەجێكردنی دابڕێژیت،پێویستە زۆرترین رێگاچارە بخەیتە ڕوو پاشان باشترینیان و نزیكترینیان لەراستی هەڵبژێریت، جیاوازی نێوان سەركەوتوو و سەرنەكەوتوو ئەوەیە كە یەكەمیان بە پلانێكی پێشوەختە و دارێژراو بەرەو ئامانجێكی دیار دەڕوا بەڵام هی دووەم بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بەبێ هیچ پلان و ئامانجێك بەرێگادا دەڕوات .
بنەمای دووەم : كاتی خۆت رێكبخە و با كارەكانت هەڕەمەكی نەبن، رێكخستنی كات بەشێكە لە ئیلتزامی كەسیی، هەموومان شكایەتی ئەوە دەكەین كە كاتمان كەمە و دەرفەتمان نییە، بەڵام لەراستیدا وانییە بەڵكو زۆربەمان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەژین بۆیە رۆژەكان بەبێ بەدەستهێنانی هیچ شتێك كۆتاییان پێدێت، تۆ دەتوانیت رۆژانە تەنها یەك كاتژمێر ببڕیتەوە بۆ نموونە 30 خوولەك بۆ خوێندنەوەی قورئان یان هەر كتێبێكی تر، و دە خووڵەك بۆ زمانی ئینگلیزی و دە خووڵەكی تر بۆ شتێكی تر و هەروەها. ئەگەر پێگیریت بەم پلانەوە كرد ئەوا رۆژێك دێت سوودێكی گەورە لە خوێندنەوەكانت دەبینیت و زمانەكەش فێر دەبیت و هەموو ئەو ئەركانەی لەم یەك كاتژمێرەدا دیاریت كردبوون بەتەواوەتی فێریان بووی . بیرت بێ تەنها یەك كاتژمێر .
بنەمای سێیەم : سوود وەرگرتن لە هەل و دەرفەتەكان و خۆئامادەكردن بۆیان، هەموو مرۆڤێك كە لەدایك دەبێت باڵانسێكی دیاریكراو لە هەل و دەرفەت لەگەڵ خۆی دەهێنێت، هەندێكیان بەباشی سوودی لێ وەردەگرن و زۆربەی مرۆڤەكانییش لێی رادەكەن، بۆیە ئەگەر دەرفەتێك بۆت هاتە پێش و هەستت بە ویستی خۆ قورتاركردن و هەڵاتن كرد ئەوا بزانە كە ئەوە چركە ساتی خۆ تاقیكردنەوە و كەللەڕەقی خودی خۆتە، نەك تەنها ئەمە بەڵكو پێویستە پێشتریش خۆت بۆ هەموو شتە لەناكاوەكان ئامادەكردبێ .
بنەمای چوارەم : بڕوا بەخۆبوون و پشت بەستن بە خوا، سروشتییە چەند جارێك سەركەوتوو نەبیت لە كارێكی دیاریكراودا بەڵام نابێت ئەمە كار بكاتە سەر بڕوابوونت بەخودی خۆت، سەرنەكەوتن دەتوانرێت ئەزموونێك بێت بۆ گەیشتن بەسەركەوتن، بەڵام كێشەكە لێرەدا ئەوەیە كە زۆربەی خەڵك لەیەكەم تاقیكردنەوە كۆڵ دەدەن و واز دەهێنن . پێویستە بڕوات بەخۆت بێت و كۆڵ نەدەیت و هیچ كات دەستەوە وەستان نەبیت و رێگا بە بیركردنەوە خراپەكان نەدەیت لەناو هزرتدا بێن و بچن، پێویستە پێشبینی ئاستەنگ و گرفتەكان و خراپیی بارودۆخ و دەوروبەرت بكەیت .

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-13 08:07:25

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

zor  jwana  babtakt  gyan  sarkwtu  bet  hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-13 14:14:51

golizar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-02
دواترین سه‌ردان: 2010-04-19
په‌یامه‌كان: 86
WindowsVistaMSIE7

Re: ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

dast xwsh zor jwana har sarwatu bat gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-13 14:50:01

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

د ه ست خؤش بيت هاورى سه ركوتوبيت به قوربان

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-14 08:25:25

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئامرازەكانی سەركەوتن لەكوێن؟

zor supas SARAB geyan bo payamakat
hewaxwazm twane betm swde ki bchwk bgayenm ba hawreyanm


supas gulizar geyan bo payamakat toyazizsh serkaw tu bet

daste tosh xosh bet kaka hemn geyan
serkaw tu bet azizakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net