.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







شوفێرێكى تاكسی له نیۆرك له كاتى كاركردنیدا هه‌زاران دۆلار له نێو تاكسییهكهى ده‌دۆزێته‌وه و دهیگهرِێنێتهوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
موكول ئهسهدوجامان، قوتابییه‌كى به‌شى پزیشكیه و خه‌ڵكى وڵاتى به‌نگلادشه، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رنشینه‌كانى له دوورى 80 كیلۆمه‌تر داده‌نێت، ده‌بینێت 21 هه‌زار دۆلار (دوو ده‌فته‌ر و 10 وه‌ره‌قه دۆلار) له نێو تاكسییهكهى جێماوه.
دواى ئه‌وه دهگهرِێتهوه ئه‌و خانووه‌ى كه سه‌رنشینه‌كانى لێ داگرتووه، به‌ڵام كه له ده‌رگا ده‌دات له ماڵ نابن، ئه‌ویش ژماره ته‌له‌فۆنى خۆى و چه‌ند نووسینێك جێدێڵێت له‌سه‌ر ده‌رگا.
پاره‌كه هى ژنێكى به‌ته‌مه‌نى ئیتاڵیی ته‌مه‌ن 72 ساڵان به ناوى \"لێرێتى\" و چه‌ند كه‌سێكى تر‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌یه كه به‌سه‌ردان بۆ نیویۆرِك هاتوون، له نێو تاكسیهكهدا 21 هه‌زار دۆلار و چه‌ند خشڵێكى تر‌ى به‌به‌ها و چه‌ند پاسهپۆرتێك له جانتاكهیاندا جێدێڵێن.
ئهسهدوجامان پاش كه‌مێك ته‌له‌فۆنى بۆ ده‌كرێت، ئه‌ویش پاره‌كه‌یان بۆ دهگهرِێنێتهوه، خێزانى لیرێتى زۆر دلخۆش ده‌بن له به‌رامبه‌ردا برِه پاره‌یه‌كى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى به موسوڵمانێكى رِاستگۆ و ده‌ستپاك ده‌زانێت، هیچ وه‌رناگرێت.
ئهسهدوجامان ده‌ڵێت: من رِهنگه پێویستم به‌م پاره‌یه بوایه به‌ڵام، هه‌ستم كرد ئه‌وه كارێكى نه‌شیاوه، هه‌روه‌ك دایكم هه‌میشه ده‌ڵێت له كاركردندا ده‌ستپاك به.
شایانى باسه، له ساڵى 2007 شوفێرێكى تر به‌ناوى عوسمان چاوهورى جانتایه‌كى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى گهرِاندهوه كه به به‌هاى 500 هه‌زار دۆلار ئه‌ڵماسى تێدابوو.
kurdiu
له‌سه‌ر هێڵ نییه



bzana yak medua y xaira mosull man basi akat agar taqinawa bwya basyan akrt datt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
