.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











به پێی هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێویان ئه‌ستووره، گه‌نجتر دێنه به‌رچاو.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی "ده‌یڤید گۆن" زانای رێکخراوی "یۆنیلوڤر"ی به‌ریتانیا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌نانه‌یت ده‌موچاویان گنجاوی و قژیان سپی بووه، به لێوه ئهستوورهکانیان، چه‌ند ساڵێک گه‌نجتر دێنه به‌رچاو.
ئه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر 250ئافره‌ت که هندێکیان جمک بوونه، ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت، لێوی ته‌نک په‌یوه‌ندیی به ژینگه‌وه نییه و به‌ڵکو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جه‌نه‌تیکییه.
ده‌ڤید گۆن ده‌ڵێت: "کاتێک هه‌ندێک که‌سمان ده‌ستنیشان کرد که گه‌نجتر له ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌هاتنه به‌رچاو و سه‌یری قه‌باره‌ی لێوه‌کانمان کردن، سه‌رمان سوڕما."
ده‌یڤید گوتی: "ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌ته‌واوی جه‌نه‌تیکییه و زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت قه‌باره‌ی لێو پێوانه بکرێت."
زانایان گوتوویانه، ئه‌ستوورایی لێو له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا، ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
لێوی زۆر که‌س له نێوان ته‌مه‌نی 30 تاکو 40ساڵی، ته‌نک ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌م که‌سه به‌ته‌مه‌نتر له‌وه‌ی که هه‌یه، پێشان بدات.
ئه‌ستوورایی لێوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌رووی 60ساڵن، جیاوازیی زۆری هه‌یه.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا، قه‌باره‌ی به‌شی په‌مه‌یی ته‌نکترین لێوه‌کان(له سه‌ره‌وه‌ی لێوی سه‌ره‌وه تاکو خواره‌وه‌ی لێوی خواره‌وه) 3مهلیمهتره، به‌ڵام ئه‌و لێوانه‌ی که ئه‌ستوورن، ده‌گاته 2.2سه‌نتیمه‌تر.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، رێگه‌ی زۆر بۆ ئه‌ستوور کردنی لێو په‌یدا بووه وه‌ک عه‌مه‌لیات، به‌ڵام توێژه‌ران باوه‌ڕیان به‌م رێگایانه نییه.
ده‌یڤید گۆن ده‌ڵێت: ئافره‌تانی سه‌رووی 40ساڵ، له عه‌مه‌لیاتی لێو سوود وه‌رناگرن، چونگه ئه‌گه‌ر بێت و عهمهلیاتهکهش زۆر به‌جوانی به‌ڕێوه‌بچێت، ناتوانێت کاریگه‌ریی گنجی ده‌موچاو له‌ناو ببات.
به گوته‌ی توێژه‌ران، سپی بوونی قژ، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جه‌نه‌تیکییه و په‌یوه‌ندیی به ژینگه‌وه نییه.
peyamner

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
