❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و کارانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵ پانێڵی فیوشن ده‌کرێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-16 10:46:05

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPMSIE

ئه‌و کارانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵ پانێڵی فیوشن ده‌کرێن

سڵاو و ڕێز



ئه‌م کاته‌تان باش خۆشه‌ویستانم له‌ یانه‌ی کوردژین لێره‌دا پیم خۆشبوو ڕون کردنه‌وه‌ بده‌م له‌سه‌ر گشت به‌شه‌کانی کۆنترۆڵ پانیڵی سکرێپتی به‌ناوبانگی جیهانی فیوشنی شه‌ش هیوادارم سودێکی هه‌بێت بۆتان



سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ چونه‌ ژوره‌وه‌ت کرته‌ی کۆنترۆڵ پانیڵی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی بکه پاشان بۆکسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیت بۆ ده‌کریته‌وه‌ که‌له‌ کۆمه‌ڵی به‌ش پێکهاتوه‌‌



كۆنترۆڵ پانێڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی - v6.01.19



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕ



په‌رگه‌ی زیاده‌



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/c-pages.gif



له‌م به‌شه‌دا کارێکی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش زیاد کردنی په‌رگه‌یه‌کی نوێ یه‌ بۆ نمونه‌ من ده‌مه‌وێت به‌شی نوکته‌ بکه‌مه‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌مان ماڵپه‌ر من ئه‌و به‌شه‌ ده‌که‌مه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌سه‌ر هه‌مان ڕاژه‌کاری ماڵپه‌ره‌که‌ بێت و ئه‌و کارانه‌ی بمه‌وێت تێیدا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه ناوی په‌ر‌گه‌که ده‌نوسین و ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ین تایبه‌ت بێت به‌ کێ وه بابه‌ته‌کانی ناو په‌رگه‌ که‌ تێیدا بڵاوی ده‌که‌یته‌وه‌



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵه‌کان



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/news.gif



لیره‌دا ده‌توانین هه‌واڵه‌کانی ڕۆژانه‌ی ماڵپه‌ر بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ هه‌ر هه‌واڵیک بیت له‌ناو ئه‌م به‌شه‌ش دا چه‌ند کۆدیک له‌ خۆده‌گریت له‌وانه‌ دانانی وێنه‌ی هه‌واڵه‌که‌ یان ره‌نگی نوسینه‌کان و زۆربه‌ی شتی تر سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌ ده‌نوسین و پاشان ده‌قی سه‌ره‌تای و له‌ ژێر ئه‌ویش دریژه‌ی بابه‌ت به‌کرته‌ کردنی ناردن راسته‌و خۆ هه‌واڵه‌که‌ بڵاو ده‌بیته‌وه‌



به‌ریوه‌به‌رایه‌تی وێنه‌کان



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/images.gif



له‌م به‌شه‌ هه‌ر وینه‌یه‌ک هه‌بێت له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌توانین بیبینین یان فرێی بده‌ین به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی وینه‌کانی ناو ماڵپه‌ره‌که‌ی کۆکردۆته‌وه‌ وه‌ ده‌توانین له‌ڕیگه‌ی بڕۆوس وێنه‌ی تر ڕاپێچ بکه‌ینه‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌



به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌سته‌ره‌کان



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/wl.gif



له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین هه‌ر به‌سته‌ریکی به‌سود یان هه‌ر به‌سته‌ریکی تر هه‌یه‌ بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌ وه‌ ده‌توانین ئه‌م به‌شه‌ وه‌ک ڕێکلام که‌ریکی ماڵپه‌ره‌که‌ به‌کار ببه‌ین به‌زیاد کردنی هه‌ر به‌سته‌ریکی نوێ



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌کارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕ



لیستی ڕه‌ش



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/blacklist.gif



ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌و که‌سانه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌رده‌کرین ده‌چنه‌ نێو لیستی ڕه‌شه‌وه به‌ڵام ئاگاداربه‌ هه‌ندێ جار ئایپی مه‌نوسه‌ چونکه‌ هێڵه‌کانی کوردستان زۆر جار یه‌ک ئایپیان هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی تیکدانی ماڵپه‌ره‌که‌ ‌



به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گروپی ئه‌ندامه‌تی



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/user_groups.gif



له‌م به‌شه‌ ده‌توانین گروپی پله‌کانی ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕ دیاری بکه‌ین به‌پێی چالاکیه‌کانیان ئه‌گه‌ر به‌شی به‌ئه‌ندام بونت ناچالاک کردوه‌ ئه‌وا ئه‌م به‌شه‌ش هیچ سودیکی نامینێت



ڕێکخستنه‌کانی ماڵپه‌ڕ



ڕێکخستنی چونه‌ژوره‌وه‌



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/registration.gif



له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین سه‌رجه‌م کاره‌کانی چونه‌ ژوره‌وه‌ ڕیکبخه‌ین له‌وانه‌ چالاک نه‌کردن و چالاک کردنی سیستمی خۆتۆمارکردن یان چه‌نده‌ها شتی تر که‌به‌ته‌نها کرته‌یه‌ک ده‌گۆرێن



ڕێکخستنی گشتی



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/settings.gif



له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر ده‌ستکاری بکه‌ین له‌وانه‌ ناوی ماڵپه‌ر پۆستی ئه‌لیکترۆنی به‌ریوه‌به‌ر بانه‌ر کۆده‌کان به‌ڵام ئاگاداربه‌ ده‌ست کاری به‌یس یوئارئیڵ مه‌که‌



ڕێکخستنی رۆژ و کاتژمێر



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/settings_time.gif



لیره‌دا ده‌توانین ڕۆژو کاتژمیری ماڵپه‌ره‌که‌ ڕیک بخه‌ین به‌سیوه‌ی ئاره‌زوی خۆت که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌پی ماڵپه‌ر ده‌رده‌که‌وێت



بلۆگه‌کان(پانێڵ)



http://technicalcollege.orgfree.com/administration/images/panels.gif



له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین له‌ریگه‌ی کۆدی تایبه‌تیه‌وه‌ پانیڵه‌کانی لای راست و چه‌پی ماڵپه‌ره‌که‌ زیاد بکه‌ین که‌به‌شێکی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌



ئازیزان ئه‌مانه‌ به‌شه‌ سه‌ره‌کی و گرنگه‌کانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی فیوشن بوو هیوادارم سودیکی بچکۆلانه‌ی هه‌بوبێت بۆتان جاوه‌روانی وانه‌ی داهاتووبن له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری ڕیزم....



ئاماده‌کردنی _ٌRebeen_
تایبه‌ته‌ به‌کوردژین

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-16 16:11:46

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: ئه‌و کارانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵ پانێڵی فیوشن ده‌کرێن

ده‌ستت خۆش ڕێبین گیان هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌دانانی له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ چونكه‌ سودێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه‌ سكریپتی ( فیوشن ) به‌كارده‌هێنن ... سه‌ركه‌وتووبیت ئه‌زیزم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن X A L A T (2010-01-16 16:12:27)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-16 16:15:37

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و کارانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵ پانێڵی فیوشن ده‌کرێن

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک‌ خه‌ڵات گیان به‌هیوای سه‌رکه‌وتن له‌ گشت بواره‌کانی ژینتدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net