.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-1 له سلێمانی و له‌به‌رده‌م سوپهرماركێتی زارا و به‌رامبه‌ر ته‌لاری ته‌واری یه‌كێتی ژنانی كوردستان، له‌كاتی چاكسازی له بۆرییه‌كی ئاو له‌لایه‌ن كرێكاره‌كانی شاره‌وانییه‌وه، به‌هۆی كۆنی بۆرییه‌كه و جۆری هێڵی ئاوه‌كه كه له‌جۆری په‌ستانی به‌رز- بوو، بۆرییه‌كه شكاو به به‌رزی چه‌ند مه‌ترێك ئاوه‌كه به هه‌وادا ده‌ڕۆیشت و به‌رز بوبووه‌وه، له‌م كاته‌شدا زۆرێك له هاووڵاتیان و رێبوارانی ئه‌و شه‌قامه سه‌یریان ده‌كرد و جۆرێك له قه‌ره‌باڵغی دروستبوو به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌و شه‌قامه‌وه تێده‌په‌ڕین و بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نه ده‌وه‌ستان.
هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیش به هه‌لیان زانی بۆ شتن و پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌چوونه ژێر رێژنه‌ی ئاوه‌كه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان شوشت.
دواتریش له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتیهكهوه به‌دانانی به‌ربه‌ست رێ‌یان له رۆیشتنی ئاوه‌كه گرت و كۆتاییان به‌و دیمه‌نه هێنا كه وه‌ك فواره‌ی ئاو خۆی نیشان ده‌دا .
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه