❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-17 12:15:38

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

ده‌ ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bd07471434.gif

كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی له‌ پرۆژه‌یه‌كدا، كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی لێده‌كرێت، تا 10 ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی ته‌واو ئۆتۆماتیك كه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن‌و پێویستیان به‌ شۆفێر نییه‌، بۆ سه‌فه‌ری ئه‌من له‌جاده‌كاندا ده‌خاته‌ به‌رده‌ست.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ناوی Sartreه‌، جگه‌ له‌ خستنه‌به‌رده‌ستی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، سوود له‌بیرۆكه‌ی Roadtrain له‌ درووستكردنی ئۆتۆبان‌و جاده‌كان له‌داهاتوودا وه‌رده‌گرێت. به‌مشێوه‌یه‌ گروپێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 6 تا 8 ئۆتۆمبێل پێكه‌وه‌‌و به‌شێوه‌ی كاروانێك ده‌ڕۆن‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا دانیشتوون، ده‌توانن كاری لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌سیستمه‌ ئۆتۆماتیكه‌كه‌ی بسپێرن‌و له‌كاتی رۆیشتندا، ده‌توانن كتێب بخێنه‌وه‌ یان ئیستراحه‌ت بكه‌ن.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌فه‌ركردن، كه‌ تائێستا وه‌ك خه‌ونێك بووه‌، به‌مزووانه‌ ده‌بێته‌ راستی‌، چونكه‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان سیستمی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌نده‌ر ریسیڤه‌ریان له‌سه‌ر ده‌بێت، تا بتوانن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان هه‌بێت.

شۆفێره‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌، كه‌ له‌و كاروانه‌دان ده‌توانن به‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بچن بۆی، ده‌توانن كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌حاڵه‌تی ئۆتۆماتیك ده‌ربهێنن‌و خۆیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن‌و ورده‌ ورده‌ كاروانه‌كه‌ به‌جێبهێڵن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌كاروانه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، ده‌توانن درێژه‌ به‌رێگه‌ی خۆیان بده‌ن.

سه‌فه‌ری گروپی به‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌، ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئاسایش له‌ سه‌فه‌ردا‌و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌سره‌فی سووتانی به‌نزین‌و سوته‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌. هۆكاری ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌متر به‌كارهێنانی هه‌وا له‌پرۆسه‌ی سووتانی به‌نزین له‌ ئۆتۆمبێلدا، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 20%ی مه‌سره‌فی به‌نزین‌و له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ترافیكی جاده‌كان.

به‌پێی راپۆرتی تیلگراف، پرۆژه‌ی Sartre له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا‌و ئیسپانیا‌و سوید ئه‌نجام ده‌درێت‌و ورده‌ورده‌ جاده‌كانی ئیسپانیا داده‌گرێت.


                                                                                                                                                                   سه‌رچاوه‌  هاوڵاتی

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-17 16:57:39

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: ده‌ ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت

hhhhhhhhhhh awa xosh abe

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-17 17:28:11

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: ده‌ ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت

hiwadarm
dast xosh

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-19 19:30:24

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ده‌ ساڵی تر ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر په‌یدا ده‌بێت

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن
هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابن ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net